کۆچی دوایی خاتوو خونچێ محەممەدی خوشکی تێکۆشەری دێموکرات کاک محەممەد دوکتور شێخی

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕێکەوتی ٢٧ ـ ١٠ ـ ٢٠١٥ خاتوو خونچێ محەممەدی کچی مام حەسەنی نستانێ بە هۆی ڕاوەستانی دڵ واتە سەکتە لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

خاتوو خونچێ محەممەدی خەڵکی گوندی نستانی هەمیشە پێشمەرگەپەروەر و خوشکی بەرێزان تێکۆشەری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک محەممەد دوکتور شێخی و خوشکی خاتوو نوسرەت محەممەدی هاوسەری کاک رەحمان کۆڵەسەیی بوو. خاتوو خونچێ هەر لە منداڵی‌یەوە ئاشنا بە ناوی بەرزی پێشمەرگە و هەیبەتی پێشمەرگەی دێموکرات بوو، لە کاتی گەنجی‌یەتی خۆیدا شاهیدی نزیکی شەری قارەمانانەی پێشمەرگەکانی ساڵەکانی ٤٧ و ٤٦ ی هەتاوی لەگەڵ ژاندارم و ساواکی‌یەکانی شا بوو، هاوکات بە هۆی ئەوە چەندین کەس لە ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی دێموکرات خەڵکی گوندی نستان بوون، خاتوو خونچێ لە نزیکەوە لەگەڵ ورە و ئیمان و هەستی پێشمەرگەی کوردستان و بە تایبەت پێشمەرگەکانی دێموکرات ئاشنا هەبوو.
خاتوو خونچێ بە هۆی ئەوە برایەکەی کاک محەممەد دوکتور شێخی هەر لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە پێشمەرگەی دێموکرات بوو، هەمیشە ماڵ و موچە و مەزرای بنەماڵەکەیان شوێنی حەسانەوە و هاتووچۆی پێسمەرگە بووە و ئەویش بە شانازی‌یەوە خزمەتی پێشمەرگەی دێموکراتی کردووە و لەو نیوەش دا لە هەڕەشەکانی ڕژێم نەترساوە و تا کاتی ماڵئاوایی یەکجارەکی هەمیشە ئەو خۆشەویستی‌یەی لە دڵ و دەروون دا بوو و چاوەروانی سەرکەوتنی بزووتنەوە و حیزبی دێموکراتی کوردستانی دەکرد بۆ ئەوەی جارێکی دیکە برا و خوشکی پێشمەرگەی لە ئامێز بگرێتەوە.
مخابن مەرگ مەودای نەدا ئاواتی سەرەکی خاتوو خونچێ بێتە دی و ئازادی کوردستان و هاتنەوەی سەربەرزانەی خوشک و براکەی ببینێ و بۆ جارێکی دیکە لە ئامێزیان بگرێتەوە.
بە بۆنەی کۆچ دوایی خاتوو خونچێ هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە بۆ پێشگیری کردن لە ڕووداوی هاتوچۆ کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی داناندرێ و ئەو کەسانەی کە پێیان خۆشە دەتوانن لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفوونەوە هاودەردی و هاوخەمی خۆیان لەگەڵ کاک محەممەد دوکتور شێخی‌یەوە دەرببڕن.
0046762263253
لەگەڵ ڕێز و سوپاس
هاورێیانی دوکتور شێخی


بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو خونچێ محەممەدی، لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەو کەس و کاری و بە تایبەت کاک محەممەد دوکتور شێخی و خاتوو نوسرەت و کاک ڕەحمان و منداڵەکانی دەکەم و ئاواتەخوازم کە دوایین خەمیان بێ و ڕووحی کۆچ کردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی