کۆچی دوایی ئەسکەندەر محەممەدیان خەڵکی گوندی “دولکان” ی ئالانی سەردەشت

بە پێی هەواڵی گەیشتوو، ڕێکەوتی ٠٤ -١١-٢٠١٥ لە ناوچەی ئالانی سەردەشت کاک ئەسکەندەر محەمحەدیان کوڕی کاک مستەفای دەروێش برایمی دولکان و برازای بەرێزان کاک ئەحمەد دولکەیی و کاک عوسمان دولکەیی بە هۆی ڕووداوی نەخوازراو لە تەمەنی ٢٤ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.
کۆچی نابەوەختی کاک ئەسکەندەری جوانەمەرگ خەمێکی قوڵ و گەورەی لە سەر دڵی هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانناسی بە گشتی و بەتایبەت ئەندامانی بنەماڵەکەی داناوە و خەم و پەژارەی خستۆتە نێو دڵی گشت لایەک.
بەو بۆنەوە لە لایەن بنەماڵەی کاک ئەحمەد دولکەیی و کاک عوسمان دولکەیی لە شاری لینشۆپینگ کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی پێکدەهێندرێ.
کات و شوێنی کۆڕی پرسە و سەرەخۆشی لە ساری لینشۆپینگ
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٠٧-١١-٢٠١٥
کاژمێر ١٢:٠٠ تا ١٨:٠٠
ئادرەس خێگێتۆرپس گاتان ٦
Skäggetorpsgatan 6
Linköping
بۆ پەیوەندی گرتن دەتوانن لە ڕێگای ئەو ژمارە تەلەفوونەی خوارەوە لەگەڵ کاک ئەعمەد دولکەیی پەیوەندی بگرن.
٠٠٤٦٧٣٩٢٥٤١٢٦


بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک ئەسکەندەر لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و بە تایبەت کاک ئەحمەد و کاک عوسمان دولکەیی و تێکرای ئەندامانی بنەمالەکەیان دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
حەمەڕەسووڵ کەریمی