کۆچی دوایی دایکی پێشمەرگەیەکی حدک لە مارەغانی سەردەشت

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ٠٥-١١-٢٠١٥ خاتوو مەنیجە عەبدوڵلازادە کچی مام کوێخا عەبدوڵلای مارەغانی و دایکی تێکۆشەری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستا کاک عوسمان خالەیی ناسراو بە عوسمان مارەغانی لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا بە هۆی بە ساڵاچوویی و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو مەنیجە وەک دایکێکی نیشتمانپەروەر و وەک ژنێکی تێکۆشەر و وەک دایکی پێشمەرگە، هەمیشە هەوڵی دەدا کە تۆوی و خۆشەویستی و بە یەکەوە بوون بچێنێ و کەسێکی جێگای باوەر و خۆشناوی گوندی مارەغانی و ناوچەی سەردەشت بوو. بە هۆی ئەوە کە کوڕێکی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو، بەردەوام سەردانی بنکەکانی دەوروبەری حیزبی دەکرد و کەسێکی چاونەترس و دڵسۆز بە گەل و نیشتمان بوو.
بەداخەوە دایە مەنیج ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەرانەوەی کوڕی پێشمەرگەی بە چاوی خۆی نەدیت و بە کۆچی دوایی خاتوو مەنیجە هەموو لایەک و بە تایبەت کاک عوسمانی کوڕی و ئەندامای بنەماڵەکەی خەفەت بار کرد.
دۆستان و ئاشنایان ئاگادار دەکەینەوە کە دەتوانن لە ڕێگای تەلەفوونەوە پەیوەندی بە کاک عوسما مارەغانی‌یەوە بگرن و لە ڕێگای تەلەفوونەوە هاوخەمی و هاودەردی خۆتان ڕابگەیێنن.
ژمارە تەلەفوون: ٠٠٤٦٧٣٥٧١٥٤٢٢ عوسمان مارەغانی.

هەر بە بۆنەی کۆچی دوایی ئەو دایکە دڵسۆزەوە، کۆڕێکی پرسە و سەرەخۆشی لە لایەن بنەماڵەی دایە مەنیجەوە لە شاری ڤێسترۆس،ی وڵاتی سوید بەڕێوە دەچێ.
کات: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 7/11/2015
کاتژمێر 12 تا 5 ئێوارە
شوێن: Apalbyskolan Bävergaton 1 72187 Västerås


بە بۆنەی کۆچی دایە مەنیج لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەرێزیان و بە تایبەت کاک عوسمان مارەغانی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.
حەمەڕەسووڵ کەریمی