نامیلکەی(دوێنێ و ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان)
نامیلکەی (دوێنێ و ئەمڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان) زه‌نجیره وتووێژ کە بەرێز ئەفراسیاب گرامی له رێگای ئه‌نترنێته‌وه ئەنجامی داون. سپاس و پێ‌زانین بۆ زەحمەتەکانی. کۆی نامیلکەکە ٢١٢ لاپەڕە و ١٣ دیمانەنن.
ئاماژه: هەل‌و مەرجی سیاسیی كوردستان لە بەر جوگرافیای دابەشكراوی سیاسی‌و ژیۆپۆلتیكی سەخت، بەردەوام لە رەوشێكی نالەباردا بووە. ئەم بارودۆخە بە درێژایی چەندین سەدە بەردەوام بووە‌و به مێژوویه‌کی خوێناویدا تێپه‌ڕیوه، بزووتنه‌وه‌ی کورد به‌مه‌به‌ستی دیاری کردنی مافی چاره‌نووس و گه‌یشتن به‌مافه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی له ئاکامی ئه‌م بارودۆخه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا. هه‌ده‌ف له‌م زه‌نجیره وتووێژه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له چالاکانی رۆژهه‌لاتی کوردستان، خه‌سارناسی و دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ده‌رفه‌ت، سه‌رکه‌وتن، شکسته‌کان و ئاسۆی پرسی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستانه.
* خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، ئه‌م زه‌نجیره وتووێژه له رێگای ئه‌نترنێته‌وه ئه‌نجام دراوه، لێره‌وه سوپاسی هه‌موو ئه‌و نوسه‌ره
خۆشه‌ویستانه ده‌که‌م که هاتن به‌ده‌م بانگه‌وازه‌که‌مه، به‌و هیوایه به رۆنانی ئه‌زموون و روانگه‌ی هاوبه‌شی ئه‌وان، ئه‌زموونێکی دیکه و روانگه‌یه‌کی دیکه و ده‌روازه‌یه‌کی کراوه به‌رووی ره‌خنه و خه‌سارناسی بزووتنه‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بکرێته‌وه. شایانی گوتنه که ئه‌م وتووێژانه بۆ هه‌موو ماڵپه‌ره کوردییه‌کانه و هه‌موو ماڵپه‌ره‌کان ئازادن له بڵاو کردنه‌وه‌ی دا.
له‌گه‌ڵ رێزمدا ئه‌فراسیاب گرامی
کۆکردنەوەی و ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی