كاتێ كورد مێژوو له‌بیر ده‌كات مێژووش له‌ناخیدا ونی ده‌كات! (به‌شی ٧ كۆتایی) ئاریتما محه‌ممه‌دی
ئه‌مریكاش وه‌ك یه‌كه‌مین هێزی سه‌ربازیی كه خاوه‌ن پێشكه‌وتووترین چه‌ك و تێكنۆلۆژیی ڕۆژ و سه‌رده‌مه نایهه‌وێت ڕووبه‌ڕووی ئێران ببێته‌وه و ده‌یهه‌وێت به‌هه‌ر چه‌شنێك بێ بناغه‌ی پێوه‌ندی سیاسیی، دیپلۆماسی و ئابووریی له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌دا دابڕێژێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕێك بخات. ئه‌مریكا له كاریگه‌ریی ئێران له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه تێ ده‌گات و دژایه‌تی ئه‌مه‌شی پێناكرێت. بۆیه ده‌یهه‌وێت له‌گه‌ڵ ئێران ڕێ بكه‌وێت و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رچه‌ند ئه‌مریكا كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران نییه، به‌ڵكوو ئه‌وه ئێرانه كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مریكاش پێی وایه كه پێكهاتن له‌گه‌ڵ ئێران ئاسانتره تاكوو دژایه‌تیكردنی و له ماوه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردووش‌دا له نه‌بوونی پێوه‌ندی سیاسیی و دیپلۆماسی له‌گه‌ڵ ئێران زیانی ئابووریی پێگه‌ییشتووه. به‌و مه‌به‌سته‌یه كه ده‌یهه‌وێت كۆتایی به‌و دابڕانه‌ی سیوپێنج ساڵی ڕابردوو بهێنێت و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران‌دا هه‌ڵ بداته‌وه.
به‌ڵام فه‌لسه‌فه‌ی بوونی پێوه‌ندی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ڕژیمی ئێران تاكوو هه‌نووكه وه‌ك كولتووری سیاسیی و دیپلۆماسیی له‌نێو به‌شێكی زۆر له سیاسه‌تمه‌داره‌كانی كاریگه‌ر له‌سه‌ر ستراتیژیی سیاسیی ئه‌مریكا جێ نهكوتووه و ته‌نیا وه‌ك ستراتیژیی ڕۆژ سه‌یری ده‌كه‌ن، چونكه به‌شێكی زۆر له سیاسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژیمی ئێران په‌یماننامه‌كانی خۆیان له‌مه‌ڕ كۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تیی نابه‌نه‌سه‌ر و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌كه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیی له‌گه‌ڵ ئه‌و ستراتیژییه‌ی ئه‌مریكا هاوڕا بێ كه پێویسته ڕژیمی ئێران به‌هه‌ر چه‌شنێك بێ ڕه‌شۆ بكرێ. هاوكات به‌شێكی زۆر له سیاستهمهدارهكانی ئه‌مریكا كه له ژێر كاریگه‌ریی ئابووریی جووله‌كه دان دژایه‌تیی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌كه‌ن. چونكه وڵاتی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ پێكهاتنی ئه‌مریكا له گه‌ڵ ئێرانی نییه و تاكوو هه‌نووكه‌ش به ڕوونی ئه‌مه هه‌ستی پێ ده‌كرێت.
به‌ڵام ڕژیمی ئێران وه‌ك هه‌میشه توانیوێتی خۆی له دۆخی ئاڵۆز و نه‌خوازراو ده‌رباز بكات، ئیتر بۆی گرنیگ نه‌بووه كه چی له ده‌ست ده‌دات و چی به ده‌ست ده‌هێنێ، تاكه پرس كه جێی بایه‌خی ڕژیمی ئێران بووه ئه‌وه بووه كه كێشه‌یه‌ك بۆ بنه‌مای سیاسیی ڕژیم ساز نه‌بێ كه بوونی ڕژیم بخاته مه‌ترسییه‌وه. له‌و پێناوه‌شدا چه‌ندین په‌یماننامه‌ی سیاسیی، ئابووریی و سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له وڵاتانی ده‌ره‌كیی ساز كردووه كه پتر به زیانی شكاوه‌ته‌وه تاكوو به قازانجی. به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا ئه‌و پشتیوانییه سیاسییه كه مه‌به‌ستی بووه به‌ده‌ستی هێناوه، پشتیوانییه سیاسییه‌كانیشی خۆ له ڕێگریكردنی هێرشی سه‌ربازیی بۆ سه‌ر ڕژیم ده‌بینێته‌وه، ئیتر ئه‌و هێرشه له هه‌ر لایه‌كه‌وه بێ. وه‌ك ئاماژه، ڕژیمی ئێران ڕێكه‌وتنی سه‌ربازیی و ئابووریی له‌گه‌ڵ وڵاتانی چین و ڕووسیه‌دا هه‌یه كه له ئه‌گه‌ری هێرش بۆسه‌ر ڕژیم پشتیوانی لێبكه‌ن. هه‌روه‌ها ڕژیمی ئێران له ڕێی ئه‌م تاكتیكه‌وه توانی به هاوكاریی ڕووسیه و چین ڕێ له ده‌رچوونی كۆمه‌ڵێك بڕیارنامه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له دژی ڕژیمی سووریه بگرێت. چونكه ڕۆخانی سووریه به زیانی ڕژیمی ئێران لێك ده‌درایه‌وه و به واتای ڕۆخان و نشستی كهلهمانگی شیعیی ده‌بوو كه ڕژیمی ئێران ده‌یان ساڵه بنه‌مای ستراتیژییه‌كه‌ی داڕشتووه و هه‌نووكه خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنێتی.
ئه‌وه‌ی كه له‌و پێوه‌ندییه‌دا پێویسته بۆ ئێمه وه‌ك كورد بیزانین ئه‌وه‌یه كه نه‌یاری سه‌ره‌كیی ئێمه، ئه‌و نه‌ته‌وه و وڵاتانه نین كه كورد به نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز پێناسه ده‌كه‌ن و هاوكات ده‌مانچه‌وسێننه‌وه، چونكه له ئاكامدا كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاواز و خاوه‌ن ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆیه‌تیی و ئه‌و نه‌ته‌وانه ناتوانن شۆناسی كورد بشێوێنن، به‌ڵام فارسه‌كان تاكوو هه‌نووكه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه كورد به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی فارس پێك ده‌هێنێت. ئه‌مه ده‌توانێ ببێیه هۆی ئه‌وه‌كه شۆناسی نه‌ته‌وه‌یی كورد تووشی قه‌یران ببێت. چونكه تاكه نه‌ته‌وه كه تاكوو هه‌نووكه به شێوه‌ی جیاواز كار له‌سه‌ر توانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كورد ده‌كات فارسه‌كانن. فارسه‌كان له چه‌شن و شێوه‌ی جیاوازدا كار له‌سه‌ر كولتوور، زمان و ناسنامه‌ی كورد ده‌كه‌ن و ده‌یانهه‌وێت كولتوور و زمان و ناسنامه‌ی مێژوویی كورد بخه‌نه ژێر ڕكێفی سیاسیی خۆیانه‌وه. هه‌ر وه‌ك ده‌بینین مێژووی سیاسیی كورد له لایه‌ن فارسه‌كانی فاشیسته‌وه شێوێنراوه و داگیر كراوه.
وه‌ك ئاماژه، ئه‌و سه‌روه‌رییانه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و سه‌ركرده‌كانی كورد له مێژوودا خووڵقاندوویانه هه‌نووكه به ناوی نه‌ته‌وه‌ی فارسه‌وه تۆمار كراون. ئه‌و ئاسه‌وارانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فاشیستیی فارس هه‌ر هه‌موویانی گواستووه‌ته‌وه ناوچه فارسنشینهكانی ئێران و به مێژووی فارسه‌وه گرێی داون. ئه‌مه له كاتێك دایه كه تاكوو هه‌نووكه هیچكام له‌و ناوچانه‌ی كه فارسه‌كان به مێژووی خۆیانه‌وه پێونی ده‌كه‌ن به پێی پێوه‌ره‌كانی زانستنی مێژوو خاوه‌ن مێژووێكی كۆن نین و زانستنی مێژوو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و مێژووه ده‌ستكردانه‌ی سه‌لماندووه. ناسرپوورپیرار مێژووناسی گه‌وره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خسته‌گه‌ڕ بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مێژووی به‌شێك له نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست. ئه‌و چه‌واشه‌كردنی مێژووی ئێران و فارسی سه‌لماند. ناسر پورپیرار پاسهرگاد، ته‌ختی جه‌مشید، شوش و هه‌موو ناوچه مێژووییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه باس له مه‌زنێتی كورووش و خاوه‌ن مێژووبوونی فارس ده‌كه‌ن به چه‌واشه‌كردنی مێژوو و درۆ پێناسه كرد و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا به به‌ڵگه سه‌لماندی كه به‌چی و چۆن ئه‌و هه‌وڵه نه‌زۆكانه له دژی گه‌لانی ناوچه‌كه و مه‌زن كردنی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو نراون.
بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد كه خۆی مێژووی خۆی بنووسێته‌وه و ئه‌وه‌یكه بێگانه‌كان نووسیویانه ناكرێ وه‌ك بنه‌مای مێژووی سیاسیی و زانستیی خۆمان ئه‌ژماری بكه‌ین. چونكه له‌و دۆخانه‌دا كه كورد خاكه‌كی داگیركرابووه و مێژووناسی بێگانه‌ش هاتووه‌ته ناوچه‌كه، داگیركه‌رانی كوردستان بوونه‌ته چاوساقی و ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان مه‌به‌ستیان بووه لێی ئاگادار كراوه‌ته‌وه. به‌مه‌ش ناوترێت تۆماركردنی مێژوو، چونكه مێژوو شیكاریی و شرۆڤه‌ی دۆخه‌كه‌ی ده‌وێت. ئه‌وانه‌ی كه ئه‌مڕۆ وه‌ك مێژووناس ده‌ناسرێن ته‌نیا ئه‌وه‌ی كه بۆیان باسكراوه نووسیویانه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ڕووی داوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌كه تاكه سه‌رچاوه‌یه‌ك كه ئه‌مڕۆ له‌به‌ر ده‌ستمان بوونی هه‌یه هه‌مان نووسراوه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌یه بۆیه له‌ژێر ناوی مێژوونووس نووسراوه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه جاروبار كه ئاسه‌وارێك ده‌دۆزرێته‌وه له یه‌كێ له ناوچه‌كانی كهلهمانگی شارستانییه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێچه‌وانه‌ی نووسراوه‌كانی به‌شێك له‌و مێژووناسانه ده‌سه‌لمێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه كه مێژوو ئه‌وه نییه كه نووسراوه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌یه كه ڕووی داوه.