حەشدی شەعبی برابچکپۆڵەی سپای پاستارانی حکومەتی ئاخوندی ئێرانە! محەممەد سولێمانی

حەشدی شەعبی هەوڵی دەست بە سەر داگرتن و کۆنتڕۆڵ کردنەوەی هەموو ئێراق بە کوردوستانیشەوە دەدات و هەر لە سەرەتای دروست بوونی ئەو میلیشایە چەکداریەوە بۆ زۆر کەس و کۆڕوکۆمەڵی نێونەتەوەیش روون بوو کە ئامانج لە پێك هێنانی ئەو ڕێکخراوە بەسەرپەرستی راستەوخۆی ” قاسم سلێمانی” نوێنەری جێگای متمانەی خامەنیەی لە ئێراقدا سەرپەرستی دەکرێت. حەشدی شەعبی وەك برابچکۆڵەی سپای پاستارانی ڕێژمی ئاخوندی ئێران، لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی نیزامی و فراوابخوازی ئاخوندەکانەوە بە هەموو شێوەیەك هاوکاری و ڕاهێنانیان پێ دەکرێت و هەتا لە رووی پێك هاتەو ستڕاتیژیەکانیان بەیەك ئاڕاستەیدیاریکراودا هاوشێوەی سپای پاستارانی ڕێژیم لەئێراقدا ڕێنمای و ئامۆژگاری دەکرێن. حکوومەتی ئاخوندی ئێران بۆ مەبەستی تایبەتی سیاسی و ئابووری و نیزامی خۆی میلیشای چەکداری شیعەکان بەهێز و پتەودەکات بۆ ئەوەی هەر ڕۆژێك کەیفیان لێبێت بەدژی نەیارانی خۆی لە نێو سنووری ئێراقدا بەکاریان دێنێت و، هەروەك دیتمان لەو ماوەیەکی زۆر کورتدا چەند جارێك هێرشیان کرۆدتە سەر بنکەی ناوەندی ” مووجاهێنی خەڵکی ئێران” و بەروویەکەیتریشدا لە ڕێگای ئەو گروپەوە باشتر دەتوانن کۆنتڕۆڵی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ئێراق بکەن و شیعەکان لەو وڵاتەدا بگەیەنە لوتکەی دەسەڵات. ئەو میلیشایە نیزامیە کە هاو شێوەی ” بەسیجەکان” ی ئێران ڕاهێنانیان پێکراوەو هەرچۆنێك شیعە توندڕەوەکانیان بیان هەوێت بەدژی پێك هاتەکانی ئێراق ئاڕاستەیان دەکەن. ئەو رووداوەی لە قەزای “دووزخورماتوو” هاتەپێشەوە و، چەند ڕۆڵەیەکی کورد شەهیدبوون و ژمارەیەکیش ماڵ و هێلانەی خۆیان بەرەو شوێنێکی ئامان بەجێهێشتووە، بەدڵنیایەوە شتێکی خۆرسك و لەناکاونیە و بەڵکو پێشوەختە زەمینەی بۆ ڕەخسێندراوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت لە ئێستاوە لەو ناوچانەی کێشەیان لەسەرە کارقایمی خۆی بکات و ئامادەی ئەوەی تێدابێت، بەرەورووی هەموو ئەگەرێکی نەخوازراوبێتەوە. بەڵام بۆ ئەوەی باشتر لەو پەیوەندیەدا کاریگەریان هەبێت ، پێویستە سەرەتا نێوماڵی خۆیان ڕێکبخەنەوە و کێشەو ناکۆکیەکان، فیدای بەرژەوەندی گشتی سیاسی و نەتەوەی گەلی کورد بکرێت. سیاسەت و حوکمداری ڕاستەقینە ئەوەیە کە بەها گرینگە نیشتیمانیەکان وەك گلێنەی چاو بپارێزێت. هێزی حەشدی شەعبی بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە جووڵەی پێکراوە و کاتێك سەرۆکوەزیرانی ئێراق دەڵێت: ” دەبێت پۆلیسی فیدڕاڵ خورماتوو بپارێزێت” ، روونە کە دەیان هەوێت بەهێمنی قەڵەمڕەوی خۆیان بەرەو کوردستان و لە سەر حیسابی بەهاسیاسی و نەتەوەیەکانی گەلی کورد فراوانتر بکەنەوە. ئەگەر حەشدی شەعبی بەسیاسەتی خۆیاندا نەچنەوە و لەیایەن لایەنی مییانەڕەوی شیعەوە چاوەدێری کارو کردەوەکانیان نەکرێت، دوورنیە شەڕ بەدژی کورد ڕابگەیەنن. ڕەنگە لە ئێستادا ئەوەیان بۆنەکرێت، چوونکی هێشتا لەمەترسیەکانی داعش ڕزگاریان نەبووە و زۆر شوێنی گرینگ ماوەن کە بۆیان ڕزگارناکرێتەوە و بەبەردەوامی تێکشکاون. بە هۆی دەسەڵاتخوازی و دارلە پشتدانی ئێران وەك دۆست و هاوپەیمانی نزیکیان لە سەر ” خورماتوو” چەند شار و ناوچەی تر، کێچەڵ بەکورد دەفڕۆشن. ئەو هێزە میلیشا شیعەیە نموونەیەکە لە سپای پاستارانی ئێران و لە تەنیشت سپای فەرمی وڵات خاوەنی زۆرترین ئیمتیاز و بۆجەی سالانەی ئێراقی بۆ دەچێت هەتا زیاتر پڕچەك بکرێت و بە هێزی بەکن هەتا باشتر بتوانن گۆڕانکاری بەسەر نەخشەی سیاسی حکوومەتی ئێراق دا لە قازانجی،شیعەدا بێن و دەست بەسەر وڵات و دەسکەوتەکانی خەباتی چەندین سالەی گەلانی ئێراقدا بگڕێتەوە و نموونەیەك لە حوکمرانی پێشووی وڵات پێشکەش بکات. لە ڕاستیدا ئەوە زۆر ئاسان نابێت بۆ ئەو گروپە و، بێ گوێدانە هەلومەرجی نێو خۆ و دەرەوە و حیساب نەکردن بۆ مافی سیاسی و دوو نەتەوەی کورد و عەڕەب لە وڵاتدا کێشەکان درێژەدەکێشن و لە بەرژەوەندی هیچ تاکیکێ ئیراقدا نیە و ئەو جۆرە جۆرە هەڵسوکەت و ڕفتارانەی حەشدی شەعبی شوێنی نالەبەرلەسەر ئاستی پەیوەندیەکانی کورد ئەوان دادەنێت. کورد شەڕی داعش بە ئیرادە و بیروباوەڕی خۆیدەکات و هەرلەوکاتەیشدا ئەمڕۆ هەرێمی کوردستان گرینگترین هێزە لە سەر ئەرزی واقع کە بەدژی تیرۆریستانی داعش شەڕ دەکات و سنوورەکانی کوردستان بەخوێنی ڕۆڵەکانی گەلی کورد ڕزگارکراون و هەرکەسێکیش بیهەوێت، ئازادی ئەو شوێنانە بخاتەمەترسیەوە، بەدڵنیایەوە خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە لێیان قبوڵ ناکات. ئەوەی لە خوورماتوو روویداوە، گەلی کورد وابیر دەکاتەوە کە ئیهانەی کورد بەگشتی کراوە و هەرتاکێكی خەڵکی کوردستان دەبێت هەڵوێستی هەبێ لە ئاستی سنووربەزاندن و پێشڕەوەیەکانی میلیشیای شیعە بۆ سەر ناوچە کورد نشینەکانەوە. کورد شەڕانی و شەڕ فڕۆش نەبووە و بەردەرگای بە هیچ نەتەوە و کەمایەتیەك نەگرتووە و، ئەوانەیش کە خاکی کوردستیان دەگیرکردوە و زۆر جار لە پێناوی ئاشتی و تەبایدا غەدری لە خۆیکردوە بەخاتری ئەو کەمەنەتەوانەی لە سنووری هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێکراون بە ئامانجی سیاسی، بەڵام هەرگیز زوڵمی لێنەکرددوون. ئەگەر شەڕیش بگاتە پێشدەرگا و، سوکایەتی بە کورد بکرێ و لەسەر خاكی خۆیدا غەدری لێبکرێ، هیچ تاکێکی کورد ئەوە قبوڵ ناکا و گەلی کورد ئەو ئامادەیەن تێدایە بەدڵ و بەگیان بەرگری لە بست بەبستی خاكی وڵات بکا و کەس بەوەڕازی نابێت مێژووی کوردستان بۆدواوە بگەرێتەوە.. ئێراق لە ئێستادا لە گەڵ قەیرانی ئەمنی و ئابووری و ئیداری گەورە بەرەوروویە و باوەڕ ناکڕێت ئەو نائارامیە لە بەرژەوەندی هیچکام لە پێك هاتەکانی وڵاتدا بێت و، ئەگەر لایەنی شیعەیش ئەو کارەبکەن بەهۆی میلیشای شیعەکانەوە لە هەموو پێک هاتەکان زیاتر زەرەرمەند دەبن.