لە پەراوێزی” دەردی دڵیەکەی” ڕێزدار خالید عەزیزیدا! محەممەد سولێمانی

بەڕێوەچوونی کۆریادی دۆستی ناسراو و هاوفیکری دکتۆر قاسملووی کۆچکرد ” دانیال میتران” لە هەولێر بەبەشداری ژمارەیەك لە ڕێبەرو کەسایەتی دەرەوە ئەویادە کرایەوە وەك دەربڕینی ڕێزو وەفا بۆ ئەو خانمە و باقی دۆستە فەڕانسیەکان. بە دڵنیایەوە پلە بەرزە سیاسی و کۆمەلایەتیەکانی هەرچوار بەشی کوردستان بەشداری ئەو کۆڕیادەیانکرد و دێمۆکراتیش بە هەر دووك بەشیەوە وەك میوان ئامادەبوون و لەسەر ناونەهێنانی دکتۆر قاسملوو وەك کەسایەتیەکی دیارو بەرچاوی مەیدانی سیاسی و دیپڵۆماسیەتی سیاسی کورد لە نێو کۆڕوکۆمەڵی نێونەتەوەیدا و، وەك ناڕەزایەتی دەربڕینێك لەسەر چۆنیەتی ئەو یادکردنەوەیە لە هەولێر بە ئامادەبوونی هێژا سەرۆک بەرزانی، ” دەردی دڵەی” سکرتێری حیزبی دێمۆکڕاتی کودستان ڕێزدار خالید عەزیزی لێکەوتەوە. بەڵام تائێرە لە بەڕێز “هیجری” هیچ نەبیسراوە کە ئەو بۆچی لەو پەیوەندیەدا بێدەنگی هەلبژاردوە، یان ئەوەتا لە ڕێگایترەوە گلەی خۆیکردبێت. بەڕێزیان وەك خۆی گێڕاویەتەوە بەدڵ پێی ناخۆش بووە کە هیچ کام لە کۆڕ گێڕەکان باسیان لە ئاشنایەتی ئەو خانمە تێکۆشەر و ئازادی خوازە نەکردوە کە بە هۆی دکتۆر قاسملوو ئاشنایەتی لە گەڵ گەلی کورد و شۆڕشەکەی پەیداکردوە. دەبوو لانی کەم ئاماژەیەك بەسەرەتای دۆستایەتی و ئاشنایەتی “فڕانسومیتران و هاوسەرەکەی میتران” کراباو وەك خۆی ئەو مەسەلەیە باسکرابا. دیارە ئەو قسانەی عەزیزی ئەگەر بە شێوەی دردی دڵێش بێت، گەلێك هەق و ڕاستن و هەموو لایەك شاهیدی بۆ ئەو ڕاستوێژیەدەدەن. گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تێکۆشەرانی دێمۆکڕات بەشانازیەوە خۆیان بەدرێژەدەری ڕێبازی شەهیدان و لەسەرەوەی هەمووشیاندا قازی و قاسملوو شەڕەفکەندی دەزانن. ئەگەر هاتباو” سەرۆك بارزانی “وەك کەسایەتیەکی دیار و نەتەوەی لە قسەکانیدا ئاماژەیەکی چەند چرکەی بەڕۆڵی دکتۆر قاسملوو لەو پەیوەدنیەدا کردبا، بەدڵنیایەوە دڵی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی خۆشتر دەکرد. خۆ ئەگەر لە ڕابردوودا پارتی دێمۆکڕاتی کوردستان و حیزبی دێمۆکڕات بەهۆی پیلان گێڕی دوژمانەوە، هێندێك ناکۆکی و دڵ ئێشاویان لە نێواندا سەری هەڵدابێت ، بەخۆشیەوە ئێستا دۆستایەتیەکی بەهێز و زۆر پتەو باش لە نێوان ئەو دوو حیزبەداهەیە و کە بۆ هەموو لایەك جێگای شانازیە. هەر لەو پەیوەندیەشدا دۆست ئەو مافەی هەیە گلەی لە هاوڕێ نزیکەکەی کەی بکات لەسەر بە هێندگرتنی سیاسی یەکتری. دکتۆر قاسملوو کاتێك” چڵ ساڵ خەبات” لە پێناوی ئازادیدا دەنووسێت زۆر بە دیاری و شانازییەوە باسی پشتیووانی و ڕۆڵی بارزانیەکان لە کۆماری کوردستان دەکا و لە ناو هێنانیان خۆی نەبواردوە. چوونکی ئەو نەدەکرا بەسەر ڕووداوێکی گرینگی مێژوویدا بازبدات.
دکتۆر قاسملوو زۆر بەشانازیەوە باسی ڕۆڵی بارزانیەکان و کەسایەتی خوالێخۆشبوو ” مەلا مستەفا” دەکات و دەڵێت: شەڕو بەرخۆدانی بارزانیەکان بە ڕێبەرایەتی مەلامستەفای بارزانی ورەی هێزەکانی شای ئێرانی تێک شکاند و هەرلەوکاتەیشدا ورەی خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵاتی بەرزکردەوە و ئومێدیان بەسەرلەنوێ سەرهەڵدانەوەی شۆڕش لەلای دروستبوویەوە.
رەخنە لەخۆگرتن بەڕاستی بوێری و وشیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی دەوێت. ڕێزدار خالید عەزیزی ئاماژەی بە خاڵکردوە کە ڕەنگە هەموو کەس ئەو ئازایەتی و بوێرییەی تێدا نەبێت یان پێی حەیف بێت لەسەر مەسەلەیەکی ئاوها بێتە جواب و بە دەردی دلێکیش دەریبڕێت. پێویستە تێکۆشەرانی دێمۆکڕات بەگشتی لە ئاستی کەملوتفی دامودەزگای سیاسی و ناوەندە بڕیار دەرەکانی هەڵوێستی ڕەخنەگرانەیان هەبێت. زۆر کەس بەناوی دڵسۆزی و یەکگرتنەوە، دەیان هەوێت لە ڕێڕەوی مەسەلەکەدوور بکەونەوە و بابەتەکە بەلاڕێدا بەرن. من نام هەوێت لێرەدا باسی گەورەی و رۆڵی گەورەپیاوی مێژووی نوێی گەلەکەمان دکتۆرقاسملوو ڕێبەری شۆڕشی کوردەکانی ڕۆژهەڵات بکەمەوە. زۆر دەمێکە من ئەو باسمکردۆتەوە وجارێك لە وتارێكدا ئاماژەم بەو نەزەرەیدابوو کە بەداخەوە کاتێك باسی ئاشنایەتی و دۆستایەتی گەلی کورد و رێبەرەکانی لە گەڵ دونیادەرەەدا دێتە ئاراوە، هەر کەس و لایەنێك بەکەیفی خۆی ، دەبێتەسوارچاکی ئەو مەیدانە. هەموو جارێ دکتۆر قاسملوو لە قەڵەم دەکەوێت. خەڵکی کوردستان زۆر باش ئەو ڕاستیە دەزانێت کە وڵاتی فەڕانسە و کەسایەتیە دیارەکانی لە ڕێگای دکتۆر قامسلوویەوە ئاشنای خەباتی خەڵکی کوردستان بوون و فرمێسکیان بۆی ڕشتووە. بەڕێز عەزیزی گوتەنی: بەرە بەرە ئەو زەمینەیەش پێك دێت کە دامەزراندن و ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد و دەسکەوتەکانی ئەو شۆڕشە گەورەیە، خەریکە لە حیزبی دێمۆکرات بیبەری دەکرێن. لە درێژەی دەردی دڵیەکەیدا، عەزیز ئاماژەی بەوەکردوە کە: کاتێك یادی کۆماری کوردستان دەکڕێتەوە وەك میوان بەشدار دەبن و لە سەفی دووهەم جێگایان بۆ دیاری دەکرێت. زۆر بەلامەوە سەیرنیە بۆ چی حیزبی دێمۆکڕات ئەوەندە بچووك بۆتەوە، پەرتەوازەی سیاسی و لێك دوورکەوتنەوە و دابڕان لە خەڵکی کوردستان و ناوچە سنووریەکان و پەراوێزخستنی تێکۆشانی سیاسی و نیزامی ئەو مەقۆلانەی لێبەرهەم هاتووە. چاکنیە بەڕێز عەزیزی ئەگەر بەشێوەی دەردی دڵکردنیش بێت، باسی لە کەملوتفی لایەنە پلە باڵاکانی هەڕێمی کوردستانکردوە کە لە رانبەر بەکارو خەباتی دکتۆرقاسملوو دەکرێت و وەك خۆی باسی ناکرێت. بەڵام زۆر بەلامەوە سەیرو سەرنج ڕاکێشە، کاتێك ئەو مەسەلانەروودەدەن بۆ” دوو سکرتێری دێمۆکڕات هیچ هەڵوێست و روونکردنەوەیەکیان بۆ تەشکیلات و خەڵکی کوردستان نیە”. ئەی بۆ بەشداری ئەو جۆرە یادکردنەوانە دەکەن ئەگەر لە کاتێکدا وەك ڕێزدار عەزیزی وتەنی: وەك میوان سەیربکرێن و هەموو جارێکیش ناوی دکتۆر قاسملوویش و حیزبی دێمۆکرات لە زۆر شوێنی گرینگدا لە قەڵەم بکەوێت؟