رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری. نیعمەت باڵە
مرۆڤی كورد به‌رده‌وام به‌شوێن شوناسی ئینسانی نه‌ته‌ویی خۆی خه‌بات ده‌كات و به هۆی چری تێكۆشانی چه‌ندین ساڵه‌ی ده‌گه‌ڵ ئه‌وەی خه‌ساری زۆری داوه به‌ڵام ده‌سكه‌وتی گرینگی هه‌بوه.ده‌و سه‌رده‌مه‌ی دا كه زۆرینه‌ی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی دونیا به‌ره‌و نه‌مان و توانه‌وه ده‌رۆن، به هۆی سیاسه‌تی یه‌كسان سازی و مۆدیرنیته‌ی كاپیتالیستی، رۆژانه له زمان و زاراوه و بن زاراوه‌كانی مرۆڤ كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام بۆ گه‌لی كورد ده‌گه‌ڵ ئه‌وی دوژمنه‌كانی زۆر نامرۆڤانه و به پیلان رۆژانه به ته‌واوی كه‌ره‌سته‌كان و ئێمكاناتیان رۆژانه هه‌وڵی له ناو بردنی ده‌ده‌ن، به‌ڵام ناخی یاخی مرۆڤی كورد هه‌ر كڵپه ده‌كات و به شێوه‌ی جۆراو جۆر مانه‌وه‌ی خۆی سه‌پاندوه.
زیندوویی زمانی و كولتوری به تایبه‌تی له رۆژهه‌لاتی كوردستان زۆر به‌رچاوه‌و به‌رده‌وام چاوه‌روانی ده‌رفه‌تێكی ده‌كات تا پوتانسیلی شاراوه‌ی هێزی هزری گه‌ل له بواری سیاسیش دا خۆی ده‌ر بخات. هه‌رچه‌ند چاره‌نوسی گه‌لی كورد له هه‌مو به‌شه‌كانی داگیركراوی كوردستان دا تا راده‌یه‌كی زۆر گرێدراوی یەكتره به‌لام ئه‌وه به مانای راوه‌ستانی چالاكی به‌شیك له سه‌ر به‌شیكی دیكه نیه. بۆیه تێكۆشانی هاوئاهه‌نگ و سازكردن و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و پێش خستنی ئه‌ركی سیاسی له كوردستان كاری هه‌ره گرینگی هێزی سیاسیه كوردی‌یەكانه.
له روانگه‌ی نوسوه‌ری ئه‌و بابه‌ته رۆژهه‌لات ته‌وه‌ری به مانای پشت گۆ لێ خستنی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان نیه به خوێندنه‌وه‌یكی رئال به كاراكتیری مرۆڤی كورد به هاسانی ده‌ر ده‌كه‌وه كه داگیركه‌ران و پارچه بونی نیشتمان كاریگه‌ری نه‌رینی له‌سه‌ر ئینسانی كورد تاراده‌یك زۆره كه ده‌توانین بڵین هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌شێكی كوردستانیان داگیر كردوه.توانیویانه كوردیكی تایبه‌تی خۆشیان په‌روه‌رده بكه‌ن. یانی كوردی رۆژهه‌ڵات له باری سایكۆلۆژی و دونیا بینی و هێزی رامان و كرداری كه‌سایه‌تی دا جیاوازی هەیه ده‌گه‌ڵ كاره‌كتەری به‌شه‌كانی دیكه‌ی وڵات وهه‌روه‌ها كوردی باشور‌و باكورو رۆژئاواش به یەكه‌وه جیاوازن. به‌ڵام ئه‌وه یەكێک له سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌كانی داگیركه‌رانی وڵاته، ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا دیسانیش خاڵی هاوبه‌ش و بنه‌ره‌تی له نێوان گه‌لی كورد له به‌شه جیاوازه‌كان دا تا ئه‌و راده‌یه زۆرن كه ده‌توانین كوردستانێكی ئازادیان له‌سه‌ر ئاوا بكه‌ن و هه‌مو پیلانه‌كانی دوژمن پوچه‌ل بكه‌ینه‌وه.مه‌به‌ستی هه‌ره سه‌ره‌كی له رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری كار كردن و سیاسه‌ت كردن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و كه‌سایتیه‌ی كوردی رۆژهه‌ڵاته كه ده‌بێ پیناسه‌یەكی رئالی بۆ بكرێت تا هێزی سیاسی خۆماڵی بتوانێ تایبه‌تمەندی و تواناییەكانی بنێته ده خزمه‌ت جوڵانه‌وه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی.
ئانالیزی كه‌سایه‌تی كوردی رۆژهه‌ڵات واده‌كات كه ئێمه ده‌بێ بزانین داگیركاری ته‌نیا خاك نیه و به داگیركاری هزرو هه‌ست كه‌سایه‌تی كورد ده‌دۆره و هه‌مو تواناكانه ده‌چێته خزمه‌تی دوژمنی خۆی و به‌لای خۆشیەوه شتێكی زۆر ئاسایی ده‌نوینێ. هێزه سیاسی‌یەكانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێویسته زۆر به هه‌ستیاریەوه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌یسه بجوڵینه‌وه و تا بۆیان ده‌كرێ به‌رێكخستنی گه‌ل و وشیاركردنه‌وه‌ی جیلی نوێ به پێدانی وشیاری نه‌ته‌وه‌یی باوه‌ر به به‌ها ئێنسانی‌یەكانی مرۆڤی ئازاد ده‌توانن گه‌لی خۆیان له سه‌ر پێ و به هێز راگرن.
بابه‌تی رۆژهه‌ڵات ته‌وه‌ری پێویسته زۆر ئاگاهانه بخرێته نێو ئەجێندای سیاسی و رۆژه‌وی راگه‌یاندنی هێزه كوردی‌یەكان به بێ ده‌مارگرژی و دور له زمانی ته‌شیرو ناوزراندن كاری ئاكادێمی بۆ بكرێت و ده‌شكرێت له ئه‌زمونی باش و خراپی هه‌مو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان كه‌ڵكێكی پێویست وه‌ربگریت. به‌ڵام هه‌ر بیرۆكه‌ییەک پێویسته به پێوه‌ری كه‌سایتی كوردی رۆژهه‌ڵات چاوی له بكرێت و به واتایەكی دیكه پێویسته بوومی بكرێ و ئاپده‌یت بێته‌وه ده‌نا ده‌سكه‌وتی پێویستی لێ ناكه‌وێته‌وه.