کۆچی دوایی کاک محەممەد نەقشی، برای دوو ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت

برای دوو ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانان کاک محەممەدی نەقشی، برا گەورەی کاک ئەحمەد و کاک ڕەحمانی نەقشی، دوو ئەندامی دێرینی حیزبی دێموکرات پاش ماوەیەکی زۆر بەربەرەکانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت.

کاک محەممەد مرۆڤێکی خۆشەویست و جێگای باوەڕی خەڵک و خۆشەویستی خەڵک و کادر و پێشمەرگەکانی حیزبەکەمان بوو. ئەو هەتا چاوی لەسەر یەک دانا بە هیوای دیتنی سەرکەوتنی خەباتی حیزب و گەلەکەی و چاوەڕێی دیتنەوەی براکانی لە زێد و نیشتیمانی خۆیاندا بوو.

شایانی باسە کاک ئەحمەد و کاک ڕەحمان نەقشی ئەندام و کادری دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانن و زیاتر لە چل ساڵە بە پشتیوانی و دڵگەرمیی برای کۆچکردوویان لە درێژەدان بە ئەرک و بەرپرسایەتی خۆیان لە حیزبدا بەردەوامن.

ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەد نەقشی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کاک ڕەحمان و کاک ئەحمەد نەقشی دەکا و هیوای سەبووری بۆ بنەماڵەکەیان دەخوازێ.


بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی دیاری شارەی سەردەشت کاک محەممەد نەقشی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گەورەی نەقشی لە کوردستان و لە هەندەران و دەرەوەی وڵات و بە تایبەت هاورێ و برا ئازیزەکانم کاک ئەحمەد نەقشی و کاک رەحمان نەقشی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی گشی لایەک دەزانم.
رووحی شاد و یاد و ناوی لە دڵان دا هەردەم زیندوو بێ.