پیرۆزبایی ساڵی نوێێ زایینی
به بۆنه‌ى هاتنی ساڵى نوێى زايينى ٢٠١٦ پيرۆزبايى خۆمان ئاراسته‌ى تێکرای مه‌سیحیانی جیهان و کوردستان و ئێوه ئازیزان ده‌كه‌ين و ئاواته‌خوازین كه ساڵى ٢٠١٦ ساڵى گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی گه‌له‌که‌مان بێ و چیدی گه‌له‌که‌مان به ده‌ست داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه نه‌چه‌وسێته‌وه.
به‌رێزان به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی ٢٠١٦ به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ڕێز له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بگرین که له ماوه‌ی یه‌کساڵی ڕابردوو (٢٠١٥) دا، بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی ماڵپه‌ری گیاره‌نگ هه‌وڵی زۆریان داوه و به ناردنی بابه‌ت و نووسراوه، ماڵپه‌ره‌که‌ی خۆیان ڕازاندۆته‌وه و هه‌نووکه‌ش یارمه‌تیده‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگن.
لە ماوەی کار کردنی ماڵپەری گیارەنگ دا کەسانێک بە دڵەوە یارمەتیان داوین و هەڵە و پەڵەیان بۆ چاک کردووین و هانیان داوین کە لە سەر مەسەلەی نەتەوەیی کار بکەین و ئەوەش بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشی‌یە کە گەلەکەمان بۆ ئازادی و بەختەوەری خۆی لە هەموو شێوە خەباتێک بۆ ڕزگاری کەڵک وەردەگرێ.
بێ‌شک وەدیهاتنی ئازادی و سەربەستی گەلەکەمان بە خەباتی هەمە لایەنەی گەلەکەمان دێتە دی و بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کە ناکۆکی‌یە سیاسی‌یەکان و بە یەکەوە نەسازان و نەحاوانەوە و ناکۆکی‌یە شەخسی‌یەکان، بە قازانج و بەرژەوەندی گشتی وەلا بندرێن و بە یەکەوە خەباتێکی نوێتر و سەردەمیانە دەست پێ بکەین. لەو پێناوەدا بۆ بە ئاکام گەیشتنی ئەو خەباتە پێویستیمان بە خەباتێک هەیە کە بتوانێ هەموو ڕەهەندەکانی گەل لەبەر چاو بگرێ و خەباتی شاخ و شار و خەباتی سیاسی و خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەیی بە یەکەوە لێک گرێ بدات.
با لە ساڵی ٢٠١٦ دا هەموومان دەست لە دەست یەک و یەکگرتووانە بە گژ دووبەرەکی و ناکۆکی‌یەکان دا بچینەوە و خەبات بۆ وەسەریەک خستنەوەی نێوماڵی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی بکەین.
سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که سه‌ردانی ماڵپه‌ری گیاره‌نگیان کردووه و به ناردنی په‌یام و تێ‌بینی و پێشنیار هه‌وڵی لابردنی که‌م‌وکوڕی‌یه‌کانیان له‌گه‌ڵ داوین و هه‌روه‌ها سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی ڕۆژانه چرکه‌یان له سه‌ر ماڵپه‌ری گیاره‌نگ کردووه و به چاوی ڕۆژنامه‌یه‌کی کراوه سه‌یری گیاره‌نگیان کردووه.
لە کۆتایی دا وه‌ک ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له خوێنەران، دۆستان، ئاشنایان، بابه‌ت نووس و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی گیاره‌نگ به ئی خۆیان ده‌زانن داوا ده‌که‌ین که له ساڵی ٢٠١٦ ی زایینی دا هاوکار و یارمه‌تیده‌رمان بن و گیاره‌نگ به ئی خۆیان بزانن و له هه‌موو بواره‌کاندا و به تایبه‌ت له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی و له قاودانی کاره دزێو و نامرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تانی داسه‌پاو و داگیری کوردستان دا هاوکارمان بن و با به یه‌که‌وه مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌ینه خاڵی گرینگی پێکه‌وه کار کردن و هەوڵ بدەین بۆ داهاتوویەکی گەشتر بۆ کوردستان.
جارێکی‌تر ساڵی نوێ له هه‌موو لایه‌ک پیرۆز بێت.
به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ