په‌یامی کۆمیسیۆنی کۆمه‌ڵایه‌تیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی ١٠ ی خاکه‌لێوه‌، ڕۆژی شه‌هیدانی کوردستان

بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!
کادرو پێشمەرگە خۆشەویستەکان!
ئەمرۆ وێرای بنەماڵەی شەهیدان لەو رێورەسمەدا لە دەوری یەک کۆ بووینەتەوە تادەست لە سەر سینگ و سەر لە پێناو لە بەرانبەر رووحی بێخەوشی شەهیدانی بە ئاوات نەگەیشتووبە تایبەت رووحی پێشەوا قازی محەممەدی نەمرو یارانی راوەستین و یاد لە گەورەیی و فیداکارییان بکەینەوەووەفا بە عەهد بکەین ولە سەر خۆمان بیکەینە فەرز هەمیشە و هەموو ساڵێ لە ١٠ی خاکەلێوە کە بە رۆژی شەهیدان ناوزەد کراوە، بە دەسکە گوڵی وەفاو پێزانین سەردانی بنەماڵەو گڵکۆی شەهیدان لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن بکەین و پەیمان لە گەڵ بنەماڵەو لە گەڵ گیانیان نوێ بکەینەوەوبڵێێن: هاورێیانی سوورپۆش! ژیان و خەبات هەر بەردەوامە و ئەو مەشغەلەی بە خوێنی خۆتان داگیرساندوەو بە داگیرساویش بگاتە دەستی نەوەی داهاتوو هەر وا گەشاوەیەو بە گەشاوەییش دەگاتە سەر مەنزڵی مەقسوود. ئێوە سەڕوەران، لاپەڕەکانی مێژووی گەلی کوردو حیزبی دیمۆکراتتان بە خوینی خۆتان نووسیووەوسەنەدی رەوایی و بوونی گەلێکی خاوەن شوناس وپێناسەی خۆی مۆر کردوەوبۆ ئەبەد چەسپاندوە.ئەوان فێرینەوەی نوییانکرد،کەبۆ گەیشتن بە مافی رەواوئینسانیی گەلەکەمان سەرلە رێ دابین و لەمەرگ نەترسێن بۆ ژیان، سەرمان و رووحمان بەرز راگرین و لە بەرانبەر دەستی باڵای ناعەداڵەتیی سەرەرۆیان دا سەر دانانەوێنین و بێدەنگ نەبین. لە پێشەوای رێبەرو گەورە پیاوی کوردو هاورێیانی فێری جوانمێری و نەتەوە خۆشەویستی و خاک خۆشەویستیبین و چۆن بۆ گەل بژین و چۆن ئەگەر پێویست بوو بۆ گەلیش بمرین، ئەوە رەفتارو کردەوەی جوانمێرانەی رێبەران و پێشەنگانی بزووتنەوە بووە. لە نێو گەلی کوردو ریزەکانی حیزبی دێمۆکرات دائەو نۆرمە جوانانە بوون بە نەریتێکی باو. نەریتێک کە دوژمن لێی تۆقیوە. مەرگ ناخۆشە بەڵام لە پێناو ئاسوودەیی و بەختەوەریی گەلێکی مەینەت چێشتوودا ئەو هۆنراوە پر مانایە دێنێتەوە بیر: مەرگێک بۆ نیشتمان بێ سەد ژیانی بە قوربان بێ،ئاواش نەبا هەر دەمردم کەسیش یادی نەدەکردم. کاتێک بە هۆی رێژیمی سەڵتەنەتییەوەلە ١٠ی خاکەلێوەدا پێشەوای سەرکۆمارو یارانیلە داردران تا کێشەی نەتەوەیەک لە کوردستان بنبڕ بکەن وداوا ئینسانی وداخوازییەکانی پێشەواو گەلی کوردو ئەو نەونۆرمە پڕ بایەخانە لە چاڵ بخەن، نەیانزانی مەرگی پێشەوا بۆ گەلی کورد، ئەگەر کۆستێک وخەمێک و خەسارێکیگەورەبوو، بەڵام نەترەی لەش بووو، هێزو زیندوو بوونەوەیەکی دووبارەبوو.بۆ گەلی کورد زەنگی وریایی و وشیاربوونەوەبوو کە دوژمنانی رەنگاورەنگی نەتەوەکەی باش بناسێ. لەو کات٦٩ ساڵ تێدەپەرێ، گەلی کورد نە تەنیا لە داوای مافە ئینسانی‌یەکانی پاشەکشەی نەکردوە بەڵکوو بۆ وەدیهێنانیان سوورترو توندوتۆلترولە خۆبردووتر کردوەو نموونەکەشی لەو بوارەدا نزیکەی ٦ هەزار شەهیدی پێشمەرگەو ٢٥ هەزار شەهیدی بێدیفاعەکە لە پێناوی ئەو مافانەدا بوونەتە قوربانی.
بەرێزان!
ئێمە لە کاتێکدا یادی شەهیدانی هەمیشە زیندووی گەلەکەمان دەکەینەوەکە حیزبی دێمۆکرات ٦٩ ساڵە خەبات دەکا، لە هەموو شێوەو رەهەندەکانی خەبات کەڵکی وەرگرتووە، بۆ ئەوەی گەلەکەمان بە ئاوات و ئامانجەکانی بگاو رووحی نەسرەوتووی شەهیدانیش ئارام کاتەوە.بە داخەوە رێژیمەکان تا ئێستا وەڵامیان بە داخوازییەکان نەداوەتەوەو رەوتی بەربەرەکانی هەر بەردەوامە، ئێمە پشت قایم بە هێز یپێشمەرگەو خەڵکی کوردستان بەڵێنیمانەوەو راوەستان بە بنەماڵەی شەهیدان بە گشتی دەدەین، پەیمانی وەفاداری‌و ئەمەگناسی خۆمان لە گەڵ قازی محەممەد سەرکۆمارو هاورێیانی کە جوانمێرانەو ئازایانە چوونە بن داری ئێعدام نوێ دەکەینەوەو دووبارەو هەمیشە تێهەڵدەچینەوە.
کۆماری ئیسلامی نەتەوەیەک بە ناوی کورد ناناسێ و زیاتر لە ٣٦ ساڵە بە ئاشکرا کیشەو داخوازە ڕەواکانی گەلی کورد و کەمەنەتەوەو کەمەئایینییەکانی دیکەی پشت گوێ خستووەو سیاسەتی هەڵاواردنی دژ بە وان گرتۆتە بەر، هەروەها نە تەنیا ئاور لە ویستی گەلێکی خاوەن مێژووو شوناسی نەتەوەیی ناداتەوە بەڵکوو بە شێوەو رێگای جۆراوجۆر ئینکاری هۆوییەتی کردوەوبێ حورمەتی بە داخوازییەکانی کردوە، زوڵم و ستەمی پێ رەوا بینیوە، وەک بێگانەو هاونیشتمانییەکی دەرەجە دوو سەیری کردوە، کوشتاری لێ وەرێ خستوە و ئەشکەنجەو ئێعدامی کردون، فەزای کوردستانی ژەهراوی کردوەو دەرەتانی نەفەس کێشانی بە ئاسوودەی ژیانی لە خەڵک بریوە و رەوایی بە دیاردە دزێوەکان داوەو زیندانی لە مێرمنداڵان و رووناکبیران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد ئاخنیوە و نایەکسانی وناعەداڵەتی کردۆتە پیشە. بەڵام بە خۆشییەوە سەرەرای تەنگەبەر کردنی مەیدانی چالاکی و برەو پێدانی ئەو هەموو دیاردە نەخوازراو دزێوانەو زەخت و فشار هێنانی لە رادە بەدەر، بۆ سەرگەلی کورد، خەڵک بە پشت بەستن بەحیزب و هێزی پێشمەرگەی پارێزەر گەرم وگورتربە نیسبەت کێشە نەتەوایەتییەکانیان هاتوونە مەیدان، لە کار و چالاکییەکانیان دا بەردەوامن و نەوەستاون و گەلەکەیان لە بیر نەچۆتەوەو دەرفەتەکان بە قازانج و بەرژەوەندی گەلی کورد دەقۆزنەوە.
لەم رۆژەدا واتە رۆژی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان، سڵاو دەنێرین بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە،لە بەرانبەر هەر شوێنێک پێشمەرگەی لێ تێپەریبێ، هەر شارو گوندێک شاخ و کێو و دەوەن و لێرەوارێک کە تەرمی شۆرەسوارێکی لە خوێن گەوزیوی شەهیدی دەستی ناحەقی لێ نێژرا بێ، لە بەرانبەر بنەماڵەی سەربەرزو رووسووری شەهیدان، لە بەرانبەر گلکۆی بە قسڵ رازاوەی شەهیدان، هەروەها لە بەرانبەر قورس و قایم راوەستان و بەردەوامی خەبات و چالاکی پێشمەرگەکانی کوردستان و پارێزەرانی کوردستان سەری نەوازش دادەنوێنین و پێیان دەڵێێن: بەڵێن بێ و دڵنیا بن رێگاکەتان درێژە دەدەین تا سەرکەوتن.
سڵاو لە گیانی پاکی رێبەران و سەروەرانی شەهید قازی و قاسملوو وشەرەفکەندی!
سڵاو لە گشت شەهیدانی رێگای ئازادی و رزگاری!
سڵاو لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی!
١٠ی خاکەلێوەی١٣٩٥
کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی