کتێبی (شەهیدەکانمان مایەی سەربەرزی و شانازیمانن) بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە رۆژی شەهیدانی کوردستان

ئەم کتێبە ئێلکترونیە کە بە شێوەی پی‌ دئێف لە لایەن کاک ڕەحمان نەقشی ئامادەکراوە، باس لە ژیان و بەسەرهاتی کۆمەڵێک لە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە سێ قۆناخی جیاجیادا دەکات و باسی شەهیدانی کۆماری کوردستان و شەهیدانی سەرکردە قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی و هەروەها فەرماندەران و کادرە هەڵسوورەکان و ئەندامانی شەهیدی ڕێبەرایەتی بزووتنەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ریزەکانی حدک دا دەکات.

وێرای دەستخۆشی لە کاک ڕەحمان نەقشی بۆ کۆکردنەوەی نووسین و بابەتەکان و بەشێک لە ژیاننامەی ئەو شەهیدانە، ئێمە وەک ماڵپەری گیارەنگ بۆ خوێندنەوە و کەڵک وەرگرتن لەبەر دەست خوێنەرانی ماڵپەرەکەمانی بە شیوەی پی دئێف دادەدەنێین و هیوادارین کە کەڵكی تایبەت بە خۆی لێ وەربگرن.