ئەزموونی خەباتی چەکداری لە نێوان ئەمڕۆ و ڕابردوودا! محەممەد سلێمانی

شەروتێکەڵچوونی نێوان ڕۆلە شۆڕشگێر و تێکۆشەرەکانی گەلی کورد لە ناوچەی رەبەت” مێونێ” لە گەڵ هێزێکی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و کۆشتن و بریندارکردنی ژمارەیەکی بەرچاوی ئەو هێزە، بۆجارێکیتر هێزو توانای تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکرات و هێزەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی سەلماندوە و هەرکاتێك پێشمەرگەکانی کوردستان بیان هەوێت هەلۆ ئاسا دەتوانن زۆر بەسانای “جەزیرەی” ئارامی حکوومەتی ئاخوندی و گۆمەمەندەکەیان لێ بشڵقێنن. ئەو شوێنانەی کوردستان کە هێزەی پێشمەرگە جووڵانەوەی چەکداری لە نێودا ئەنجامدەدات شوێن و ژینگەی خۆیانە و ئەو خاین و دژی گەلیانەیش کە بۆ پاراستنی نیزامی ئاخوندی لە کوردستان مۆڵدراون و زیان بە خەڵك و هاو وڵاتیانی کوردی ئەو ناوچانەدەگەیەنن، هەمەن چارەنووسی ئەو خۆفرۆش و داگیرکەرانەیان دەبێت کە دوێنی لە رەبەت بەسزای خۆیان گەیاندراون.
بووژانەوەی خەباتی سیاسی و چەکداری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ کۆمەڵانی هەراوی خەڵكدا لە بکەوێتەوە، بیرکردنەوە و بڕیارێكی دروست و بەجێیە و کاتیخۆیشی بەشێکی بەرچاو لە کادر و پێشمەرگەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران هاوڕانەبوون لە لەڵ ژیانی” ئۆردوگا” نشینیدا و هەربۆیەش بەشێکیان زۆر بەنابەدڵیەوە بەرەو تاراوگە ماڵ ئاواییان هاوڕێیانیان لە کوردستان کرد. دەست پێکردنەوەی خەباتی چەکداری لە قۆناخی ئێستای تێکۆشاندا، بەدڵنیایەوە دەبێت بەرهەمی بیرکردنەوە و خۆرێکخستنەوەیەك لە سەر ئەساس و بنەمای نوێ بێ و، ئەگەر بێت و هێزە سیاسی و تێکۆشەرەکانی ئەو بەشەی کوردستان بە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ یەکتریدا ئەوکردارە ئەنجامیبدەن ساناتر دەتوانن درێژە بەکاروچالاکیەکانیانبدەن بە درێژەی سنووری کوردستان. گەلی کورد و بزووتنەوە سیاسی و چەکداریەکەی لە هەموو وەختێك زۆرتر پێویستی بەسیاسەتی یەکگرتووانە و کۆدەنگی نەتەوەی کە هەموو لایەنەکان لە سەر چەند خاڵێکی گرینگ و هاوبەش کە بەرەوپێشبردنی خەباتی جەماوەری بەرفراوانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا لە دەوری یەك کۆبکاتەوە و، یارمەتی و هاوکاری لە گەڵ خۆیاندا بکەنە دەسپێکی سەرەتای شۆڕشێکی بەرین و لەقوپۆی ئەو شێوە تێکۆشانە هەموو سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان بگرێتەوە بۆ ئەوەی لانیکەم سەر لە ڕێژیم و هێزە نیزامیەکەی بشێوینن. ئەگەر بێت و قورسای ئەو خەباتە بکەوێتە سەرناوچە و سنورێكی دیاریکراو، ساناتر بەرگری لێدەکرێت و جووڵانەوەی چەکداری ناتوانێت زۆر درێژە بکێشێت و زیان بەر تێکۆشەرانی دەکەوێت. . کوردستانی ڕۆژهەڵاتی لەرووی پانتای سیاسی و جوگرافیای جێگای خەبات و تێکۆشانی هەموولایەكی تێدادەبێتەوە و ئەوەی دەبێت بە جدی و وەك پرسی سەرەکی و هاوبەش بیری لێبکریتەوە، ڕێژیمی ئاخوندی ئێرانە. حکوومەتێك کە بەدرێژای مێژووی دەسەڵاتداری خۆیەوە سەرکوتی گەلانی وڵاتی کردوە و لە نەهامەتی و و هەژاری و بێکاریدا ڕایگرتوون و لەلایتریشەوە زۆر زیرەکانە هەوڵی بەلاڕێدابردنی بیر و هزری لاوانی بەشەکانی ئێران و بەتایبەت کوردستانی وەك بەشێك لە پیلانی حکوومەتەکیان بەسەر چین و توێژە گەلیەکانی خەڵکی کوردستاندا بەڕێوەبردوە. حکوومەتی ئاخوندی ئێران بە رۆژی رووناك پێشێلی مافی مرۆڤ دەکات و هەتا سەرەتای ترین ئازادی سیاسی و بیروڕادەربرێن بە ڕەوای جیابیرانی وڵات نازانێت و ئیعدامی بەکۆمەڵی لاوانی کورد بەتاوانی کوردبوون و داواکردنی مافی رەوایان رۆژانە بە بەرچاوی کۆمەڵگای بێ بووخاری نێونەتەوەیەوە بەداردادەکرێن و ژیان لە پێاوی ئازادیدا بەخت دەکەن. ئەو ڕێژیمە دژایەتی هەر جۆرە گەشەکردنیكی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە کوردستان دەکا و لە گەڵ بنەماکانی دێمۆکراسی بەتەواوی لە دژایەتیدایە و ئەو بەناوهەڵبژاردنانەیش کە لە ئێراندا بەڕێوەدەچن زۆرتر لایەنی ڕەوانی و روخسارشاردنەوەی سیستمەکەیان دەگەیەنێت. لە ئێراندا دەستەیەك لە کاربەدەستانی حکوومەت و هاوقۆڵەکانیان بەتەواوی لە خێروبێری وڵات و داهاتی گشتی سودمەند دەکرێن. زەمینەی تێکۆشانی سیاسی و کۆمەلایەتی هاوبەش لە نێوخۆی کوردستاندا لە هەموو کاتێك قۆناخەکەی لەبارترە و تەنیا پێویستی بە تۆزێك هەڵسەنداندن و پێداچوونەوەی گشتگیر لەو بارەوەهەیە و جەمسەرەکانی سیاسی کوردستان ناکرێت لەسەر ئەساسی کاروچالاکیەکانی ساڵانی پێشوویان کار لە نێوخۆی وڵاتدا بکەن و بۆ ئێستا لازمە بەرنامە و تاکتیکی شیا و کاراتر بۆ ئەو مەبەستە بێتەئاراوە. هێزی پێشمەرگە و کادر و دڵسۆزانی ئەو بوارە دەبێت لە ساڵانی پێشوو هەستیارتر و شارەزاتر بن و باش هەڵکەوتووی جوگرافیای سنووری هەڵسورانی سیاسی و نیزامی و تەشکیلاتیان بزان و هەرلەوپەیوەندیەشدا دەبێت زانیاری وردیان لەسەر داموودەزگا ئەمنیەتی و نیزامیەکانی حکوومەت هەبێت. دیارە بەڕادەیەکیش دەبێت خەڵکیخۆیان بناسن و ناکرێت لەسەر پێودانگی خەباتی ساڵانیڕابردوو کاری سیاسی و تەشکیلاتی لە نێو خەڵكدا بکرێت. دەکرێت لە شێوەی خەباتی چەکداری کە لە ڕابردوودا بەرێوەدەچوو لە کوردستان، ئەزموونی لێوەربگیری و لایەنەکانی سەرکەوتن و پاشەکشەکردنی بەوردی و زانستی توێژینەوەی لەسەر ئەنجامبدرێت و خاڵە گرینگەکانی وەك دەست مایەی تێکۆشانی چەکداری سودی لێببینرێ. دیارە هێزەکانی کوردستان بەرلەهەر هەنگاوێك کەبیان هەوێت بیهاوێژن، پێویستە زەمینەی کرداری لە نێو خەڵك و کادر و ثێشمەرگەکانیاندا پێك بێن بۆ ئەوەی ئەگەر خەباتی سیاسی و تەشکیلاتی و نیزامی بەشێوەی گشتی دەستی پێکردەوە، هەردوو لایەن ئامادەی ئەوکارەیان تێدا بەدی هاتبێت و تەواوکەری ئەو خەباتە نوێیەبن و لە پیلان و داوی دژمن ڕۆڵەکانیان لە شارە و ناوچەجیاجیاکانی کوردستان بپارێزن. شۆڕشی چەکداری ئەزموون و ئیرادەی گەلێك بەهێزو درێژخایەنی دەوێت و کاتێك ئەو جۆرە تێکۆشانە بەرەوپێشدەچێت کە ئەو هەستە واتە هەستی خەباتی چەکداری و خۆڕاگری لە ئاستی هێزی زۆرو پڕچەکی ڕێژیمدا لە خۆیدا بەدی بکات. بەڵکو ئەو شێوە خەباتە سەرەتا پێویستی بە ئیرادەی سیاسی و شۆڕشگێری و خۆبەختکردن هەیە و هەربۆئەو مەبەستەش جووڵانەوە چەکداری هەزینەی ماددی و مەعنەوەی خاسی خۆی دەوێت. بەرنامە و تاکتیكی سیاسی و نیزامی هێزەکانی کوردستان ئاڵقەیەکن لە چۆنیەتی چالاککردنەوەی شێوەکانی خەبات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا. ئەگەر بەراوردێك لە نێوان دوێنی و ئەمڕۆدا بکەین ئەو کاتە باشتر دژواری ئەو خەباتەمان بۆ دەردەکەوێت و ڕایەڵکەی پەیوەندی تەلەفونی دەتوانێت بەخێرایەكی زۆر و چاوەڕواننەکراو کارهاسانی بۆ هێزەکانی دوژمن بکات و خەڵکی دژی شۆڕش و خەباتی گەلی کورد کەمنین و ناکرێت بەچاوی کەمیش سەیربکرێن.
محمد سلێمانی
05.05.2016