چۆن سێ پشیله‌كه ‌چوون بۆ سه‌ردانی نه‌نه‌پیره‌؟*

**یوری یارماش
وه‌رگێران له‌ روسییه‌وه‌ : ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
چیرۆك بۆ منداڵان
سێ پیشله‌ نێره‌ پێكه‌وه‌ ده‌ژیان، گه‌وره‌كه‌یان ناوی میاوبوو ، ناونجییه‌كه‌ مورو بچكۆله‌كه‌ ششه‌.
نه‌نه‌پیره‌یه‌كی ناسراو له‌ مالێكی ئه‌و به‌ری شه‌قامه‌كه‌ ده‌ژیا، پشیله‌كانی بۆ نانخواردنی نیوه‌رۆ بانگهێشت كرد، ئه‌و رۆژه‌ هه‌تاوو رووناك بوو ،پشیله‌كان به‌رانبه‌ر به‌ ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌دانیشتن ، چاوه‌روانی كاتی نانخواردن بوون ، میاو پشیله‌ گه‌وره‌كه‌ی ناویان وتی :
# با پێكه‌وه‌ بچینه‌ ناو شه‌قامه‌كه‌ ، ئۆتۆمبیل زۆره‌ ، یه‌كه‌مجار من ده‌رۆم ، گه‌یشته‌ لای ده‌رگاكه‌و ، له‌ بن ده‌رگاكه‌ سه‌ری برده‌ ژووره‌وه‌و ، یه‌كسه‌ر به‌ په‌له‌ به‌ره‌و دووا گه‌رایه‌وه‌.
م …میاو! ئۆتۆمبێل نییه‌ ، ئۆتۆمبێل نییه‌ ، به‌ڵام له‌ناو كه‌پره‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌ سه‌گێكی دڕر هه‌یه‌ !.
# ئه‌مجاره‌یان مورر چوو ، له‌ ژێر ده‌رگاكه‌وه‌ به‌ وریایی سه‌یری سه‌گه‌كه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن سه‌گێكه‌و ، چۆن چۆنی به‌ملاو به‌ولادا باز ده‌دات.
مور ر ر رر! به‌ بۆچوونی منیش ، وه‌ك میاویش وتی ئه‌و سه‌گه‌ دررو هاره‌.
# پشیله‌ پچكۆله‌كه‌ ششه‌ ته‌نها لووتی له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ ده‌برده‌ ده‌ره‌وه‌و ، له‌ سه‌رخۆ به‌ گۆی ئه‌واندا ده‌یچرپاند :
شش – ش- ش! منیش وه‌ك ئێوه‌ ده‌ترسم ، تا ئێستا له‌ هیچ لایه‌ك ، له‌ هیچ جێیه‌ك سه‌گی وازلم نه‌دیوه‌.
له‌ ترساندا چاوه‌كانی داخست و ، به‌ هیچ جۆرێك نه‌یتوانی بجولێته‌وه‌ ، تا ئه‌و دیمه‌نه‌ له‌ ژێر درگاكه‌دا دێته‌ به‌ر چاوت و، كتوپر بۆی راكشا.
هه‌تاوه‌كه‌ ئه‌و ناوه‌ی گه‌رمتر ده‌كرد.
نه‌نه‌پیره‌ چاوه‌روان بوو.
چێشته‌كه‌ ، دیاره‌ ده‌مێكه‌ ساردبووه‌ته‌وه‌….
# دووره‌ ئه‌و سه‌گه‌ به‌و جۆره‌ بێت ، پیشله‌ گه‌وره‌كه‌ ئه‌وه‌ی وت و ، له‌ ته‌نیشت ده‌رگاكه‌وه‌ ده‌یمیاواند.
# دیاره‌ به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره‌ نییه‌ ، پیشیله‌ ناونجییه‌كه‌ وه‌ڵامی دایه‌وه‌.
# پشیله‌ بچكۆله‌كه‌ ششه‌ پرسیاری كردو وتی : ئه‌گه‌ر به‌و جۆره‌ دررو ، به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره‌و ، هه‌روا ترسناكیش نا‌بێت !، لێره‌دا چاوێكی به‌ ئاسته‌م كرده‌وه‌و ، پاشان چاوه‌كه‌ی تریشی كرده‌وه‌و ، به‌ سه‌رسومانه‌وه‌ وتی : به‌ڵێ، گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ راست بن ، ئه‌و سه‌گه‌ وه‌ك بووكه‌شووشه‌ وایه‌ !.
# مورر ته‌كانێكیدا . ده‌رگاكه‌ی به‌جێهێشت و وتی :
راسته‌، وه‌ك بووكه‌شووشه‌ وایه‌ ! كه‌ وابوو زۆر ترسناكیش نییه‌!.
# پشیله‌ گه‌وره‌گه‌ میاو به‌ره‌و لای ده‌رگاكه‌ چوو، ده‌ستی كرد به‌ مۆره‌مۆرو ، میاو میاوو هاواركردن : ترسناك نییه‌. دررو هار نییه‌ ، وا دیاره‌ تووتكه‌یه‌ !.
هه‌ر هه‌موویان به‌راكردن چوونه‌ ناو شه‌قامه‌كه‌و، خۆیان گه‌یانده‌ كه‌پره‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌و، له‌وێدا چاویان به‌ تووتكه‌یه‌كی بچكۆله‌ كه‌وت. تووتكه‌كه‌ كلكی له‌قانده‌وه‌ بۆ دۆستایه‌تی و به‌خێرهاتنیان.
نه‌نه‌پیره‌ له‌ سه‌ر ته‌ختێك دانیشتبوو، له‌ پێش خۆیداو، له‌ناو قاپێكدا گۆشتی كوڵاوی دانابوو ، نه‌نه‌پیره‌ هه‌رسێ پشیله‌كه‌و تووتكه‌كه‌ی بۆ نانخواردن بانككرد.
10/6/2020
تێبینی :
Юрий Ярмаш – Как трое котят к бабушке в гости ходили*

Ярмыш Юрий Феодосиевич (Ярмиш Юрій Феодосійович) — украинский детский писатель,
**یوری یارماش فێودوسیڤیچ ــ نووسه‌رێكی ئۆكرانییه‌‌ ( ئۆكراینا) چیرۆك بۆ منداڵان ده‌نووسێت ـ له‌ 25/5/1935 له‌ دایكبووه‌و له‌ 23/10/2013 كۆچی دووایی كردوه‌.