شۆڕای ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، بە بەشداری نوێنەرایەتی ح د ک، یەکەمین کۆبوونەوەی خۆی بەریوەبرد

ڕۆژی چوارشەممە ١ی مارسی ٢٠١٧ی زایینی و ڕۆژێک پێش دەستپێکی ٢٥هەمین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست، کۆبوونەوەی شۆڕای سوسیال ئینتێرناسیۆناڵ، بە بەشداری زۆربەی هەرە زۆری ئەندامان، جێگر و ڕاوێژکارانی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە، لە شاری کارتەگینا،ی کۆلمبیا دەستی بە کارەکانی کرد.

ئەو کۆبوونەوەی بۆ پێداچوونەوە بە دەستووری کاری کۆنگرە دا پێک هات. لەو کۆبوونەوە دا چەندین بڕگە و خاڵی گڕینگ کە دەبێ لە دەستووری کاری کۆنگرە دا بچەسپێندرێن کەوتە بەر باس و خواسی ئەندامان. سەرەکی ترینی ئەو باسانە پەسند کردنی کورتە ڕاپۆرتی پێشوو، ڕاپۆرتێک سەبارەت بە باری دارایی ڕیکخراوی سوسیالیست ئینتێرناسیۆناڵ و ئەندامەکانی، جێگە و پێگەی ئەندامانی ئێس ئای و هەروەها قبووڵ کردنی ئەندامەتی چەند ڕێکخراوێک وەک ئەندامی ئەسڵی ئەو ڕێکخراوەیە بوو.
لە بڕگەیەکی دیکە ئەو کۆبوونەوەیە داباسێکی تێروتەسەل لە سەر جێگرەکانی ئێس ئای بە لەبەرچاو گرتنی هەڵکەوتی جوگرافی و مافی وەک یەک بۆ هەردووک ڕەگەزەکان و هەروەها باسێکیش سەبارە بە ئەرک و کاری کۆمێسیۆنەکان کرا، ئەوە جگە لەوەی کە بڕیارنامەی سەرەکی کە دەبێ لە کۆنگرە دا پەسند بکرێ پێداچوونەوەی بە سەر دا کرا.
بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونەوەی دوێنێ تەرخان کرا بۆ باس لە سەر سکرتێری ڕێکخراوەکە و ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ ئەو پۆستە بەربژێر کردووە.
باسەکانی کۆبوونەوە زۆر گەرم و گوڕ بوون و ئەندامانی بەشدار، زۆر چالاکانە لە باسەکاندا بەشدار بوون.
پێویست بە ئاماژەیە کە هەیئەتێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی هاوڕێیان خالید عەزیزی، ئەندامی ڕێبەری، مەولوود سوارە نوێنەری حیزب لە ئێس ئای و کامەران بالنوور نوێنەری حیزب لە وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا بەشداری ئەو کۆنگرەیەن.
هاوکات چەندین ڕێکخراوی کوردستانی دیکەش بەشداری ٢٥هەمین کۆنگرەی ئینتێرناسیۆناڵی سوسیالیست،ن کە دەکڕی لە ناویاندا ئاماژە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کومەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی یەکێتی دیموکراتیک” پەیەدە” بکەین.
جێگەی باسە کە هەیئەتی حیزبمان لە پەڕاوێزی ئەو کۆبوونەوەیە دا لەگەڵ هەموو حیزب و ڕێکخراوە کوردستانییە بەشدارەکان و چەندین حیزب و ڕێکخراوی جیهانی دیداریان نوێ کردەوە.

نوێنەرایەتی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ٢٥هەمین کۆنگرەی سوسیال ئێنتێرناسیۆناڵ

ئاڵبۆمی وێنەکانی ڕۆژی یەکەمی کۆنگرە