ئاگاداری بۆ بە خاکسپاردنی نەمر کاک حوسێن گۆمانی لە شاری لینشۆپینگ

هەروەک بەشی زۆری دۆست و ئاشنا و خزم و دانیشتووانی شاری لینشۆپینگ و وڵاتی سوئێد و دوەوربەر ئاگادارن، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٠٥ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧ تێکۆشەری ریزەکانی دێموکرات کاک حوسێن محەممەدیان ناسراو بە حوسێن گۆمانی لە تەمەنی ٦٩ ساڵی دا بە هۆی ڕاوەستانی دڵەوە لە شاری لینشۆپینگ کۆچی دوایی کرد.

دوو ڕۆژ دواتر لە ڕۆژی یەک شەممە ٠٧ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧ لە شاری لینشۆپینگ کۆرێکی ماتەمین و پرسە و ڕێزلێنانمان بۆ کاک حوسێن پێک هێنا، ئەمرۆ لە لایەن بەڕیوەبەرانی تایبەتی نەخۆشخانە و دوای تەواو کردنی هەموو کارەکانی یاسایی و پزیشکی و دوای ئەوە کە شوێنی ناشتن و کاتی ناشتنیان بۆ دیاری کردین، پێمان راگەیاندرا کە دەتوانین تەرمی خوالێخۆشبوو کاک حوشین وەر بگرینەوە و بە خاکی بسپێرن. ئێمەش وەک ئەندامانی بنەماڵە و هاورێیانی کاک حوسێن هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە ڕۆژی ١٢ ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧ کاتژمێر b_300_220_16777215_00_images_AGADARI_hosen_gomani2.jpg١٠:٣٠ ی بەیانی لە گۆرستانی نێو شاری لینشۆپینگ لە ئادرەسی خوارەوە باوک و برا و هاورێمان بە خاک دەسپێرین و دوایین ماڵئاوایی لە تێکۆشەری دێرین و خۆشناوی دێموکرات کاک حوسێن دەکەین و هەر لە ڕیگای ئەم ئاگاداری‌یەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان بۆ زەحمەتی هەموو لایەک دەردەبرین و هیوادارین کە ئێمە بتوانین لە ئاستی ئەوەدا بین کە وەڵامی زەحمەتەکانی هەموو لایەک لە ڕۆژە خۆشەکانی ژیانتان دا بدەینەوە.

ئادرەس و کاتی بە خاکسپاردن

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی  ١٢ـ ٠٥ ـ ٢٠١٧

کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٢

لە گۆرستان و لە ئادرەسی : Fridtunagatan Linköping

Uppståndelsens kapell

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفوونانەی خوارەوە پەیوەندی بگرن.

 ٠٠٤٦٧٦١٦٨٠٥٨٩عوسمان سولێمانی

٠٠٤٦٧٠٠٧٩٤٧٠٣ شێرزاد محەممەدی

٠٠٤٦٧٦٢٩٦٥٠٠٢ عوسمان نەڵۆسەیی

لەگەڵ ڕێز و حورمەت

ئەندامانی بنەماڵەی نەمر حوسێن گۆمانی و هاورێیانی کاک حوسێن