له قاودانی پێش‌وه‌ختی جموجۆڵی ئه‌ندامانی داعش له کوردستان، له ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا
دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ناو و شووناسی هێرشبه‌رانی سه‌ر مه‌جلیسی ئێران و مه‌زاری خومه‌ینی له رۆژی ١٧ی جۆزه‌ردان. که چوارکه‌س له‌وان خه‌ڵکی پارێزگای کرماشانن، لانیکه‌م یه‌کێک له‌و چوار که‌سه ناوێکی ئاشنابوو، بۆ ناوه‌نده‌ئه‌منیه‌کان و ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌ی لێکه‌وته‌وه.
چه‌ندین ماڵپه‌ڕ وه‌کوو “بی بی سی و که‌یهان له‌نده‌ن و دویچه وله” باسیان له ڕاپۆرتێکی “کوردستان وکورد” کردوه که ساڵ و نیوێک پێش رووداوی تاران ئاماژه‌ی به جموجۆڵی ئه‌ندامانی توندڕه‌وی ئیسلامیی کردوه له به‌شێک له کوردستان ، که له پێش چاوی ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان و که‌مته‌رخه‌میی ماناداری سپای پاسداران و وه‌زاره‌ته‌تی ئیتڵاعاته‌وه خه‌ریکی چالاکیی و ئه‌ندامگیرین .
ساڵی ٢٠١٤ به‌شی فارسی “کوردستان وکورد” مالپه‌ڕی فه‌رمی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ناکۆکیی وشه‌ڕی فرقه‌یی له کوردستان و ئێران له ڕاپۆرتێک‌دا ئاماژه‌ی به‌و جموجۆڵ و خۆته‌یار کردنی که‌سانی توندڕه‌وی ئاینی داوه و ئه‌مه‌ش له دوای رووداوه‌کانی تاران له مێدیاجیهیانییه‌کان دیسانه‌که که‌وته به‌ر باس.
زانیاریه‌کان باس له‌وه ده‌کهن که ساڵی ٢٠٠٣ به‌شێک له پێره‌وانی ئه‌لقاعیده له حه‌ڵه‌بچه هه‌ڵدێن و له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌منیه‌تی له ناوچه‌ی هه‌ورامان، نیشته‌جێی ده‌کرێن.
“کوردستان وکورد” له ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی له ساڵی ٢٠١٤ باسی له جم‌وجۆل و ئه‌ندامگیری گرووپی داعشی کردوه له ناوچه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
سریاس سادقی یه‌کێک له هێره‌شبه‌رانی رووداوی ١٧ی جۆزه‌ردان له ڕاپۆرته‌که‌ی ساڵی ٢٠١٤ی ماڵپه‌ڕی کوردستان وکورد وه‌کوو توندڕه‌وێکی مه‌زهه‌بی له‌و ناوچه‌یه که به ڕاشکاوانه بانگه‌شه بۆ شه‌ڕی فرقه‌یی و گرووپه توندڕه‌وه‌کان ده‌کا ناوی هاتبوو.
خاڵی جێگه‌ی سه‌ره‌نج ئه‌وه‌یه له کاتێک له کوردستان هه‌رچه‌شنه چالاکیی مه‌ده‌نی و سیاسی له ژێڕ توندترین چاوه‌دێڕی دایه بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان له گه‌ڵ چالاکیی مه‌زه‌هه‌بی توندڕه‌وانه ڕووبه‌ڕوو نه‌بووته‌وه.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هاووڵاتیه‌ک له شاری بانه له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه به ناوه‌ندی هه‌واڵی کوردستان وکوردی ڕایگه‌یاند: له چه‌ند گوندی ده‌وروبه‌ری شاری بانه که‌سانێک به ڕاشکاوی وئازادانه خه‌ریکی بانگه‌شه‌ی توندڕه‌ویی و توندوتیژی ئاینین و ناوه‌نده ئه‌منیه‌کانیش له‌و باره‌وه ئاگادار و بێ ده‌نگن.
ئه‌و هاووڵاتییه ڕایشیگه‌یاند که ئه‌و که‌سانه چه‌کوچۆڵی زۆریشیان پێیه.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ له قاودانی پێش‌وه‌ختی ڕاگه‌یاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان له سه‌ر ئه‌ندامگیری ئازادانه‌ی که‌سانێک بۆ پێوه‌ست‌بوونی خه‌ڵکی ناوچه به گرووپی داعش به‌شێک له میدیاکان و شرۆڤه‌کارانی سیاسی ، ناوه‌نده‌ئه‌منییه‌کانی کوماری ئیسلامی و پلان وسیاسه‌تی سپای پاسداران له‌و باره‌وه به تاوانبار ده‌زانن.
له لایه‌ک دیکه‌ش سیاسه‌تی ٣٨ ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی به‌رانبه‌ر به کوردانی سوننی مه‌زهه‌ب و هه‌ڵاواردنی ئاینیی، یه‌کێک له هۆکاره به‌هێزه‌کانه بۆ بۆشایی که‌وتن نێو پێڕه‌وانی شیعه‌و سوننه له کوردستان و له ئێران به‌گشتی.
شیاوی باسه حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک چه‌ندین جار له ڕاپۆرت وهه‌واڵه‌کانی خۆی له‌و باره‌وه هوشداری داوه.