شێعر بۆ گەورەیی کۆڵبەر . نووسینی : پشکۆ

لە باهۆزی ڕچەی بەفرا سەمای مەرگە بە ڕووی کۆڵبەر
لە بۆ ژینی بە ئازادی دەبێ ڕوحت بدەی یا سەر
خەمی ناخم هەزار ئەونە قورستر لە خەمی نانە
کوڵۆڵیی خۆم لە کۆڵ ناوە دەپێوم ڕیی شەڕەف تا سەر

لە کۆڵی باوک گەلێ سەنگینترە ئەوشۆ خەمی دایک
ڕنوو ڕووخا بە سەر خۆی و منی بێ خانوومان یەکسەر
تفەنگ چ بکا لە گوللەی خۆی، نەپێکی گەر گوڵی دڵمان
سەپۆل ئێمە نەخنکێنێ سەبێتە تۆزی دەشت و دەر
شەپۆر و شین ئەدی چ بکەن کە ماڵی من بە قوڕ نەگرن
ڕنوو و ڕووبارەکان تینوی تنۆکی خۆێن و ئەسرین هەر
بە قورسایی خەمی کوردان بەفر کفنی سپی دووری
دەکەم جیهاد لە ڕێی نانا بەلام کوا جاوی حەق بینەر
کزەی “پشکۆ” خەم و کسپەی دڵی خاکە و هەناوی بەرد
بنوو کۆرپەم بە نان و ئەشک، خودایەکمان هەیە دادوەر
پشکۆ