کۆچی دوایی دۆست و لایەنگرێکی حیزبی دێموکڕات لە ناوچەی مهاباد.

بەداخەوە رۆژی ٠١ ـ ٠١ ـ ٢٠١٨ کاک سولیمان جیهانی لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا لە گوندی قونقەڵای مهاباد کۆچی دوایی کرد. کاک سولیمان لە جەریانی شەڕی سێ مانگە دا لە شاری مهاباد بە گوللەی پاسداران بریندار بوو و بە هۆی لایەنگریی لە حیزبی دێموکڕات و جوڵانەوەی گەلی کورد لە ساڵەکانی ١٣٦٥ ١ ١٣٦١ دا بۆ ماوەی چوار ساڵ لە زیندان و گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا لە بەندیخانە دا دەبێ. ناوبراو لە پێشدا بە ئێعدام مەحکووم دەبێ، بەڵام  دوایی پاش چوار ساڵ زیندانی و حەپس ئازادی دەکەن. گەورەترین ئارەزووی ژیانی دیتنی کوردستانی ئازاد و سەربەست و سەربەخۆ بوو.

بۆ دەربڕینی هاوخەمی دەتوانن بەو ژمارە تەلیفونە خۆارەوە و یا لە رێگای فەیسبووک لاپەڕەی saddighjahani هاوخەمی خۆتان بە کاک سەدیق جیهانی برای کۆچکردوو بنەماڵەکەیان رابگەیەنن.

0046739052104


بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک سولێمان جیهانی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی بەرێزیان بە گشتی و  بنەماڵەی کاک سەدیق جیهانی بە تایبەتی دەکەم و خۆم بە شەریکی خەمیان دەزانم.

ماڵپەری گیارەنگ

حەمەرەسووڵ کەریمی