ئاڵای هه‌ڵکراوی خوێندکاری شه‌هید، شه‌کاوه ڕاده‌گرین
(به بۆنه‌ی شه‌هید بوونی تالب به‌ساتی وه‌ند له سیاچاڵه‌کانی ئێرانی ئاخوندی) زه‌ینه ڕه‌شه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی نگریسی تێئۆکراسیی سه‌پاو
به سه‌ر ئێران ساڵانێکه هه‌وڵی خامۆش کردنی مۆمی رزگاریخوازیی بیاڤی گشتیی کۆمه‌ڵگای کوردی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌دا، هه‌وڵی پێخوست کردنی ئیراده‌ی هه‌رگیز مه‌هار نه‌کراوی رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ده‌دا. ساڵانێکه کۆی جومگه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نیشتمانی کوردانیان کردۆته سیاچاڵێکی به‌رین بۆ له‌گۆڕنانی بیری ئازادی و دادپه‌روه‌ری، غافڵ له‌وه‌ی به کوژانه‌وه‌ی هه‌ر مۆمێک، به ده‌سبه‌سه‌ر کردنی هه‌ر خوێندکارێک، هه‌ر لاوێک، هه‌ر کرێکارێک، هه‌ر مامۆستایه‌ک و هه‌ر کوردێک، بیرێکی تیژتر، ههنگاوێکی پته‌وتر، باوه‌ڕێکی گه‌وره‌تر و ئامانجێکی ئینسانیی تر چه‌که‌ره ده‌کاو چقڵه‌که‌ی ڕۆ ده‌چێته چاوی داگیرکاری. داپڵۆسێنه‌رانی رزگاریی مرۆڤ هه‌رگیز له‌وه نه‌گه‌یشتوون به هه‌ر جهزرهبهدانێکیان ده‌رحه‌ق به رۆڵه‌کانی ئه‌و نیشتمانه ئه‌هوراییه، ڕه‌گه‌کانی ئازادی پته‌وتر ده‌بن و هیواکانی سه‌ربه‌ستی گه‌شتر.
شه‌هید کردنی تالبی ئه‌وینداری ئاڵا و ئازادی، خوێندکاری به‌شی پزیشکی زانکۆی ئیلام له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی جه‌للادانی جه‌ماران، وێڕای ئه‌وه‌ی خه‌سارێکی گه‌وره‌یه بۆ کۆمه‌ڵگای خوێندکاری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له هه‌مان کاتدا هاوبیران و هاوڕێیانی شه‌هید تالب سوورتر ده‌کا له‌سه‌ر به‌گژداچوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین جه‌هاله‌تی سه‌ده‌ی 21 واته کۆماری ئیسلامی. ئێمه وه‌ک خاوه‌نانی راسته‌قینه‌ی دۆزێکی ڕه‌واو بزووتنه‌وه‌یه‌کی پیرۆز سووربوونی خۆمان له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌و ڕێبازه پیرۆزه که هه‌ڵقوڵاوی بیری شه‌ریفزاده‌کان و موعینیهکانه دووپات ده‌که‌ینه‌وه‌و په‌یمان له‌گه‌ڵ نوێترین شه‌هیدی خوێندکار ده‌به‌ستین ئاڵا دوژمن تۆقێنهکهی ده‌ستی به شه‌کاوه‌یی راده‌گرین.
یه‌کیه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی خوێندکارانی کورد
8ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1396