چەند پەیڤێک بۆ لاوەکان. تاهیر عبدوڵلاپوور
ته‌مه‌نی لاوی یه‌كێكه له‌جوانترین‌و خۆشترین قۆناغه‌كانی ژیانی هه‌ر تاكێكی مرۆڤ، ده‌توانین لاوێتی به‌باشترین قۆناغ وه له‌هه‌مان كاتیش‌دا به‌پێچه‌وانه‌وه به‌خراپترین قۆناغی ژیانی هه‌ركه‌سێك له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین،
له‌به‌رئه‌وه به‌ردی داهاتووی قۆناغی تاكه‌كان له‌م قۆناغه‌دا ریزده‌كرێت
لاوێتی واته‌پراو پرلە پڕۆژه هه‌میشه دڵخۆشی چالاكی..لاوێتی قۆناغێكی جوانتر منداڵی‌و جیاوازتر له‌پیریه
تاك له‌م قۆناغه‌دا منداڵ نییه تا پێویستی به‌چاودێری بێت رسته گه‌لێك هه‌ن كه رووبه‌ڕووی لاوانمان ده‌بنه‌وه ئای چه‌ند كه‌شخه‌یه، یا چ خانمێكی لێ ده‌رچووه, چه‌ند خۆشه منداڵیت ره‌تداوه سه‌ربه‌خۆ بیت له‌كار‌و بڕیاردان پشتت پێ ده‌به‌سترێ به‌حوكمی ئه‌وه‌ی كه‌تۆ لاوی‌و پێگه‌یشتووی، هه‌ر لاوه كه‌كاره‌كانی پێ ده‌سپێردرێت‌و پارێزگاری ده‌وروبه‌ری ده‌كات‌و لێپرسراوی ده‌گرێته ئه‌ستۆ ئیدی تاكێكی هه‌ستیار نیت كه‌ده‌توانی بیر‌و هۆشی خۆت به‌كابهێنی له‌كاتی پێویستدا گرنگترینیان خۆت (تۆی لاو) ده‌توانی به‌رنامه‌ت هه‌بێت به‌بێ پرسكردن به‌كه‌سانی تر خۆت بڕیارده‌ده‌یت كێ هاوڕێته؟ كێ خۆشه‌ویستته كه‌تا كۆتایی ته‌منتان پارێزگاری له‌م خۆشه‌ویستییه ده‌كه‌ن‌و ده‌یپارێزن. ئامانجی دیاریكراوی خۆت هه‌یه هه‌وڵی به‌دیهێنانی ده‌ده‌یت به‌هۆی بوونی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی كه‌وا ده‌ستكه‌وتی ماندووبون‌و تێكۆشانی ئه‌م قۆناغه‌یه. وه‌پشت گوێ خستنی وشه‌ی نائومێدی.
كه‌واته با هه‌موومان نرخی ئه‌و به‌خشراوه بزانین به‌شێوه‌یه‌كی باش سوودی لێ وه‌ربگرین نرخی لاوێتی بزانین‌و كات به‌فیرۆ نه‌ده‌ین بیرمان نه‌چێت كه‌زۆر كه‌س هه‌ن حه‌زده‌كه‌ن كه له‌جێگه‌ی تۆ دابن، یاخود گه‌ر بۆ ساتێكی كه‌میش بێت بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌م قۆناغه.
پێویسته نرخی لاوێتی بزانیت هه‌میشه خۆشحال بیت رووگه‌ش‌و به‌بروزه توانا بیت ئه‌و هێزه‌ی هه‌مانه به‌كاری بهێنین، چونكه ژیان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه ناوه‌ستێ رۆژێك دێت ئێمه‌ش لەم شەمەندەنەفەرە دا ئەبەزین ئه‌م قۆناغه به‌ڕێ ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌وش بزانین كه‌وا سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ر كارێكه‌وه هێنده ئه‌سته‌م نییه ته‌نیا بڵێ (من لاوم هه‌رچیم بوێ ده‌توانم بیكه‌م به‌هۆی ئه‌و وزه‌و توانایه‌ی كه‌وا پێم به‌خشراوه له‌م قۆناغه‌دا) پێویسته به‌چاوه‌ڕوانی ناكات له‌ئێستاوه هه‌سته به‌دوای به‌دیهێنانی خه‌ون‌و ئاواته‌كانت بكه‌وه.