کۆچی دوایی مام حوسێن نازی خەڵکی گوندی نستان

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراین کە شەوی هەینی لە سەر شەممە مام حوسێن نازی باوکی کاک دانا خەڵکی گوندی نستان لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا لە شاری ڕەبەت کۆچی دوایی کرد.

مام حوسێن مرۆڤێکی خۆشناو و کاسبکار و جێگای بڕوای خەڵک بوو، بەردەوام هەوڵی بۆ برایەتی و ئاشتی و تەبایی دەدا و ڕێزی لە دەوروبەری دەگرت و خەڵکیش خۆشیان دەویست.

بەم بۆنەوە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ٠٩ ـ ٠٣ ـ ٢٠١٤ کاتژمێر ١٢:٠٠ تا ٤ی ئێوارە کۆرێکی پرسە و سەرەخۆشی لە ئادرەسی خوارەوە لە لایەن کاک دانا نستانی‌یەوە بەرێوە دەچێ، ئەم پرسەیە تەنیا بۆ دانیشتوانی شاری ڤێسترۆسە و داوا لە خزم و دۆستان و ئاشنایانی ڕێگای دوور دەکەین کە لە ڕێگای تەلەفوونەوە سەرەخۆشی‌یەکانی خۆیان بکەن.

ژمارە تەلوفوون ٠٧٣٦٩٤١٧٩٥

شوێن: Vildros Gatan 5

72244 Västerås


بە بۆنەی کۆچی دوایی مام حوسێن نازی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مام حوسێن و تێکرای خزم و ئاشنایان لە نێوخۆی کوردستان و لە کاک دانای کوری و هەموو ئەندامانی بنەماڵکەیان دەکەم و هیوادارم کە کۆچکردووش جێگای بەهەشتی بەرین بێ.

حەمەرەسووڵ کەریمی