چیرۆكی كچی كافرۆش لەم فیلمەوە ببینە

ئاشتی تەیمور
فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش بە بەشداری هونەرمەندانی ناوداری کوردستان بە مەبەستی زیندوو ڕاگرتنی تابلۆی کیژی کافرۆش کە بە مۆنالیزای کورد ناسراوە بەرهەم هێندراوە، ئەم فیلمە یەکەمین فیلمی مێژوویی کوردیە کە باس لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە دەکات.

چیرۆکی ئەم فیلمە باس لە کچێکی کورد لە سەدەی بیستەمی ڕابردوو دەکات، ئەو کاتەی کە بەریتانیا کوردستانی داگیرکردبوو، کچی کافرۆش کچێکی جوانی تەمەن ١٤ ساڵان بووە، لە ئێرانەوە هاتبوون و لە هەولێر دەژیان، بەڵام ئەفسەرێکی ئینگلیزی ئاشقی کچی کافرۆش دەبێت و بۆ بەدەست هێنانی دەیڕفێنێت و دەیگوازێتەوە بۆ بەریتانیا.
b_300_220_16777215_00_images_video_kchi_kafrosh2.jpgکچی کافرۆش لە لایەن کەسی سێیەمەوە ژەهر خوارد دەکرێت، و دواتر کەسێکی نەناسراو وێنەیەکی کچی کافرۆش دەکێشێت و بەهۆی ئەم وێنەیەوە ناوبانگێکی جیهانی پەیدا دەکات، ئێستاش ئەو وێنەیە لە مۆزەخانەکانی دونیا دانراوە لە زۆر شوێنیش پێی دەڵێن مۆنالیزای کورد.
دەرهێنەر و سیناریستی ئەم فیلمە هەستا بە نوسینەوەی ئەم داستانە و سیناریۆکەشی لە لایەن خۆیە بۆ نوسی و لە ئێستاشدا کراوە بە فیلمێکی سینەمایی سەرنجراکێش، مەبەست لە دەرهێنانی ئەم فیلمەش ناساندنی ئەم چیرۆکە بوو بە هەموو دونیا و موڵکاندنی گەلی کورد بەسەر ئەو داستانەوە.
کۆمەڵێك لە ئەکتەر، شاعیر و هونەرمەندانی کورد هەوڵەکانیان چڕ کردۆتەوە تاوەکو ئەو تابلۆیە وەک فیلمێکی سینەمایی بەرهەم بهێنن، لێرەدا یەڵڵا کۆمەڵێک زانیاری سەبارەت بە ئەکتەرەکان و شێوازی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە دەخاتە روو:
دەرهێنەر و سیناریستی فیلمی سینەمایی کچی کافرۆش هونەرمەند (تەنیا کەریمە)

ئەم فیلمە رۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٤ بۆ یەکەمین جار لە رۆیاڵ سینەما لە هەولێر نمایش کرا.