گەڕانەوەیەک بۆ بیرەوەریی دانیشتنەکانی گۆڕاییەکەی “قەڵاتی شا”. ئەحمەد شێربەگی
پێش ڕووخانی ڕێژیمی شا ناوبانگی دوكتور قاسملووم بیستبوو، به‌ڵام نه‌مده‌زانی ڕه‌نگ و ڕوخساری چۆنه، بۆ یه‌كه‌م جار له ١١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی له میتینگی سه‌ت هه‌زار كه‌سی گۆڕه‌پانی تۆپی پێی شاری مه‌هاباد دووراودوور دیتم و گوێم له ده‌نگی بوو. دواییش له چه‌ندین بۆنه‌ی پێوه‌ندیدار به ڕووداوه‌كانی كوردستان وه‌ك وته‌بێژی هه‌یئه‌تی نوێنه‌رایه‌تیی كورد دیتم. هه‌تا ڕۆژی ٢٩ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٥٩ دوو ڕۆژ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ده‌نگی كوردستانی ئێران بۆ یه‌كه‌م جار كه هاتمه شاخ له نیزیكه‌وه ده‌ستی لەنێو ده‌ستی نام و به‌خێر هاتنی كردم بۆ نێو شۆڕش. له‌م ڕێكه‌وته به‌ملاوه به‌رده‌وام دوكتور قاسملووم له نیزیكه‌وه دیوه، چ له كۆبوونه‌وه‌كانی ڕادیۆ و ئینتشارات، چ له كۆبوونه‌وه گشتییه‌كانی ده‌فته‌ر و چ له بۆنه و شه‌ودانیشتنه‌كاندا. دوكتور قاسملوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسیاره‌تیی قورسی سكرتێری حیزبی دێموکرات و ڕێبه‌ریی بزووتنه‌وه‌ی كوردستان یه‌كێك له نووسه‌ران و هاوكارانی به‌رده‌وامی ڕادیۆی ده‌نگی كوردستانی ئێران و ڕۆژنامه‌ی كوردستان بوو. له سه‌ره‌تاكانی كاری مێدیاییدا به هۆی كه‌م ئه‌زموونی زۆر كڵۆڵ بووم، ته‌نانه‌ت له خوێند‌نه‌وه‌ی ده‌قه‌كانیشدا گرفتی یه‌كجار زۆرم هه‌بوو، ئێواران كاتی شێوخواردن له گۆڕاییه‌كی چووكه له داوێنی قه‌ڵاتی شای له ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بووینه‌وه. دوكتور قاسملوو زۆر جار به هێمنی و زۆر مامۆستایانه بۆ ئه‌وه‌ی كه له ئه‌ركه‌كه‌مدا دڵ‌سارد نه‌بمه‌وه ده‌ستنیشانی ئه‌و وشانه‌ی كردبوو كه له ڕادیۆ به هه‌ڵه خوێندبوومنه‌وه. ئه‌وده‌م وه‌ك لاوێكی مه‌هابادی كه هاتمه شاخ و له ده‌نگی كوردستانی ئێڕان‌دا درێژه‌م به ئه‌ركی حیزبی ده‌دا ئه‌و زاراوه‌یه‌م ڕاگرتبوو كه خه‌ڵكی مه‌هاباد قسه‌یان پێده‌كرد. هه‌مووجارێ ده‌یگوت:
كاك ئه‌حمه‌د ئێمه له ئه‌ده‌بیاتی حیزب‌دا ناڵێین خێن؛ ده‌ڵێین خوێن، ناڵێین خێڕی؛ ده‌ڵێین خوێڕی. ده‌بێ زارت كۆكه‌یه‌وه، مه‌ڵێ كوردوسته‌ن؛ بڵێ كوردستان، وه‌ك پاكستان، خووزستان، پیتی ئه‌له‌ف درێژ كه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌موو جارێ ته‌شویقی ده‌كردم كه ده‌نگم زۆر باشه، ده‌نگم ده‌نگی شاخه و شوێندانه‌ره له‌سه‌ر بزووتنه‌وه. ده‌بێ زۆر هه‌وڵ بده‌م، ده‌بێ زۆر ڕاهێنان به خۆم بكه‌م. به‌مجۆره ساته‌كانی شاخ ده‌هاتن و ده‌ڕۆیشتن. هه‌تا زه‌مان زیاتر تێده‌په‌ڕی زیاتر له ده‌ریای زانست و گه‌وره‌یی دوكتور قاسملوو ده‌گه‌یشتم. له شه‌ودانیشتنه‌كانی شاخ كاتێك ده‌هاته قسه به ده‌نگێكی ئارام و بزه‌ی سه‌ر لێوان باسی ڕووداوه‌كانی كوردستان و چونێه‌تیی خه‌بات و تێكۆشانی ده‌كرد. شرۆڤه‌كانی هه‌مووی هیوابه‌خش بوون. هه‌ستت ده‌كرد شووره‌یه‌كی پۆڵایینت له پشته و به بوونی ئه‌و هێز شك نابەی زه‌فه‌رت پێ به‌رێ. خاكه‌ڕایی و ساده ژیانی و هه‌ڵسوكه‌وتی باوكانه‌ی وای لێده‌كردی كه به هه‌موو تواناته‌وه كار بكه‌ی. دوكتور قاسملوو ساده ده‌ژیا و هه‌رچێكی هه‌بایه به له‌ززه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌یخوارد. بۆ تاقه جارێكیش نه‌مدیت گله‌یی له خواردن هه‌بێ. زمانێكی پاراو و خاوێنی هه‌بوو. ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانیشی به زمانێكی زبر قسه‌ی نه‌ده‌كرد. ئه‌وینداری كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان بوو. باوه‌ڕێكی یه‌كجار زۆری به هێزی جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵك هه‌بوو. دڵگه‌رم بوو به‌و پشتیوانییه‌ی كه خه‌ڵكی كوردستان له حیزبی دێموكراتیان ده‌كرد. حیزب هه‌موو ژیانی بوو، هه‌میشه هیوای لێی ده‌باری. هه‌تا دیتوومه پێكه‌نینی له‌سه‌ر زار بوو. هه‌میشه نوكته‌ی خۆشی ده‌گێڕایه‌وه. جه‌فه‌نگی لێ ده‌دا. هه‌رچه‌ند ئه‌و كه‌سی یه‌كه‌می حیزب بوو به‌ڵام له مه‌جلیساندا قه‌ت وای خۆی نیشان نه‌ده‌دا كه كه‌سی یه‌كه‌مه. فه‌زایه‌كی پێك دەهێنا كه بتوانی قسه بكه‌ی. ڕێزی كادر و پێشمه‌رگه‌ی زۆر له‌به‌ر بوو. دوکتور قاسملوو هه‌ر به‌ته‌نیا سكرتێر و كه‌سی یه‌كه‌می حیزب نه‌بوو و، ئه‌و كۆكراوه‌ی چه‌ندین كه‌سایه‌تیی گه‌وره بوو كه دوکتور قاسملوویان پێناسه ده‌كرد. د.قاسملوو بێجگه له‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێكی ناوازه و ئابووریزانێكی گه‌وره و زمانزانێكی كه‌م‌وێنه بوو كه‌سێكی به فه‌رهه‌نگ و ئه‌دیب و ئه‌ده‌ب‌دۆست، مێژووناس، شێعرناس، به‌ئه‌خلاق، مه‌جلیس خۆش، نوكته‌زان، ورد و ده‌قیق و، ئاراسته و پاك و خاوێن بوو، هه‌تا له‌كوردستان بوو بۆ جارێكش نه‌مدیت له به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تی جیا بێته‌وه و جامانه‌ی به‌سه‌رەوه نه‌بێ. ڕێكوپێكترین پێشمه‌رگه بوو. وه‌ك كتێبخانه‌یه‌كی گه‌ڕۆكی ده‌وڵه‌مه‌ند لێم ده‌ڕوانی كه پڕ بوو له ئه‌خلاق، له نه‌به‌زین و ڕاوه‌ستان، له ڕوانین بۆ ئاینده.
له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا كه شانازیی ئه‌وه‌م هه‌بوو له نیزیكه‌وه كاری له‌گه‌ڵدا بكه‌م و وه‌ك مامۆستایه‌كی مه‌زن لێی بڕوانم گه‌لێك بیره‌وه‌ریی تاڵ وشیرینم له‌گه‌ڵی هه‌یه. لێره ته‌نیا ئاماژه به گێڕانه‌وه‌ی بیره‌وه‌رییه‌ك ده‌كه‌م كه زۆر له‌سه‌ر هه‌ستی دوكتور قاسملوو شوێندانه‌ر بوو.
شه‌وانه كه له‌ده‌وری یه‌ك كۆ ده‌بووینه‌وه پاش بیستنی باس و خواسه‌كانی شار و شاخ، نۆره‌ی گه‌ڕه‌لاوژه ده‌هات. هه‌ركه‌سه له نۆره‌ی خۆیدا یان گۆرانییەكی ده‌گوت یان نوكته‌یه‌كی ده‌گێڕایه‌وه. یه‌كه‌مجار من سروودی «خوایه وه‌ته‌ن ئاوا كه‌ی»م وت. ئه‌وكاته ده‌نگم له‌وپه‌ڕی به‌رزی و ڕه‌ساییدا بوو. بێده‌نگی باڵی به‌سه‌ر دۆڵه‌كه‌دا كێشابوو، ده‌نگم كه لێ به‌رز كرده‌وه زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی خۆمم گوێ لێ ده‌بۆوه. سرووده‌كه‌م كه خوێنده‌وه هه‌موو وێكڕا سه‌ربه‌نده‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌گوتمه‌وه. هه‌ستم كرد ئه‌م سرووده شوێنێكی یه‌كجار قووڵی له‌سه‌ر د.قاسملوو داناوه. فرمێسك له چاوی چزا بوو. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌هۆی ته‌ئسیراتی ژه‌هراویی حیزبی تووده به‌یتێكیان له‌و سرووده زیاد كردبوو كه:
« ستالین پێشه‌وایه بۆ كوردان وه‌ك باب وایە
هه‌ستن هه‌ڵكه‌ن ئاڵایه ئه‌وا به‌رلین گیراوه…»
هه‌ركه ده‌گه‌یشتمه كۆتایی سرووده‌كه د. قاسملوو ده‌یگوت ئاخرییه‌كه‌ی نه‌ڵێی كاك ئه‌حمه‌د. ئێستاش نه‌مزانی د.قاسملوو چ بیره‌وه‌رییه‌كی له‌م سرووده هه‌بوو كه هه‌مووجارێ كه ده‌یبیست فرمێسكی له چاوان ده‌گه‌ڕا.
سڵاو له گیانی نه‌مری ڕێبه‌ری مه‌زنی كورد د.قاسملوو، یاد و ناوی به‌رز و پیرۆز بێ.