مستەفا مەولوودی: هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان مەحکووم دەکەین

ئەمڕۆ هەینی ١١ی ئۆکتۆبێری ٢٠١٩ی هەتاوی، بەڕێز مستەفا مەولوودی سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ تەلەڤزیۆنی “ڕووداو” باسی لە هەڵوێستی حیزبی دێموکراتی کوردستان کرد کە باسی هێرشی سەر ڕۆژاوای کوردستانی لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کردوە و ئەو هێرشەی مەحکووم کردووە و هەروەها باسی لە هەڵوێستی هەڵنەسەنگێندراوی دەوڵەتی ئەمریکا کرد.
هەر لەم پێوەندییەدا ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەمبارەوە قسە و کردەوەکانی یەک نین و بێگومان تورکەکان پێشتر ئەو مەسەلەیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی باسکردووە.
لەپێوەندی لەگەڵ دەرەوەی وڵاتدا بەڕێز مستەفا مەولوودی ئاماژەی بەوەکرد کە داوامان لە ئەندامانی حیزب کردووە کە ئەو هێرشە مەحکووم بکەن و بەشداری خۆپێشاندان و ڕێپیوانەکان بن و ئەو هێرشەی دەوڵەتی تورکیە لە گەڵ لایەن پێوەندیدارە کان باس بکەن.
لەپێوەندی لەگەڵ هەڵوێست و خۆپێشاندانەکانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند کە ئێمە پشتیوانی لەو حەڕەکەتەی خەڵک دەکەین و داوا دەکەین کە خەڵکی ڕۆژهەڵات هێرشی دەوڵەتان بۆسەر کوردستان مەحکووم بکەن. هەروەها ناوبراو رایگەیاند کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە لەسەر خەتن و لەگەڵ ڕوودانی هەر ڕووداوێکدا لە بەشەکانی کوردستان هەڵوێستی خۆیان دەربڕیوە.
شایانی باسە کە چەند ڕۆژ پێش، دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لە هەڕەشەی دەوڵەتی تورکیە کردبوو بۆسەر ڕۆژاوای کوردستان و لە راگەیەندراوەکەدا باس لە مافە ئیناسنییەکانی کورد، هاوپێوەندی کورد و هاوپەیمانان لەشەڕی دژ بە داعش بەڕوونی باسی لێکرابوو و هەروەها باس لەوە کرابوو کە هێرشی تورکیە بۆ سەر ڕۆژاوای کوردستان، دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر ئاواڵا دەکا بۆ دەستێوەردان لە ناوچەکەدا.