( پێشبینییه‌کانی سه‌ید ڕێناس)

سه‌ید ڕێناس گۆمه‌تاڵی له کتێبێک دا به ناوی ( پێشبینییه‌کانی سه‌ید ڕێناس) دا له ساڵی ٢٠٠٩ دا له سه‌ر نه‌خۆشی و په‌تایه‌ک که له چین و هیندوستان له سه‌ده‌ی نوێ دا ناوچه‌که دەگرێته‌وه باس له نه‌خۆشییه‌ک دەکا که چاره‌سه‌ر ناکرێ و تا چاره‌سه‌ر دەکرێ ، خه‌ڵکانێکی زۆر له نێو دەبا و له شێعره‌که دا ئاوا دەڵێ:

گه‌ر ئێستا که ئامادە بی

خۆ خراپ نییه چا دەبی

b_300_220_16777215_00_images_ADABOHUNAR_seid_renas1.jpgپتر دەپارێزن خۆتان

دەبێته چاره‌سه‌ر بۆتان

لێره که‌متر خه‌ڵک ده‌گرێ

(چین) و (هیند) زۆربه‌ی دەمرێ

په‌یدا نابێ چاره‌سه‌ری

تۆش وه‌کوو من خه‌م له به‌ری

ئینگلیز و روسیا و ئێران

ئه‌و په‌تایه دەیکا وێران

ئه‌و په‌تایه له‌و سه‌ده‌یه دێ

ها کا ئه‌و به‌ڵا به‌دە دێ

قه‌ڵادزێ / ٢٠٠٩