شه‌ڕی گه‌ڕه‌کی ئه‌رمه‌نیان لە مەهاباد، بەشی یەکەم
نووسینی: محێدین شەریف‌زادە
بە دوای هێرشە بەربڵاوەکەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچەی سارم و میرقاز لە مانگی خاکەلێوەی
١٣٦٣ی هەتاوی دا، ئێمە پێشمەرگەکانی لکی ١ی شەهید کاک شوان لە هێزی پێشەوا لە دۆڵی شێخانی ناوچەی مەنگورانی مەهاباد جێگیر بووین هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا بوو ژماره‌یه‌ك له مه‌سئوول و پێشمه‌رگه‌ی لكی١ی شه هيد كاك شوان خويان ته سليمى رژێم كردبۆوه. كه له سه‌ر تەلەویزیۆن موساحەبەيان له گه‌ڵ كردن،ئه وانيش قه ولى ئه وه يان به رژێم دا كه له مه و به دواوه له نێوشارى مه هاباد عه‌مە‌لیات ناكرێ و ئه‌وه ئه‌وان بوون كه ئه‌و عه‌مەلياتانه‌يان ده‌كرد. ئه‌وكات زۆربه‌ی عه‌مەلياته كان له مه‌نته‌قه‌کانی سئ‌ئاشان وباغى سيسه و ئه‌و شوێنانه زياتر ده‌كران، ئه‌وه له حاڵێكدا پيشمه‌رگه هه‌ر شوێنێکی شارى پێخوش با و بیويستبايه ده‌چوون……

بە مەبەستی بردنە سەری ورەی خەڵکی شار و ناوچە گەڵاڵەی شەڕێک لە قووڵایی نێو شاری مەهاباد و لە گەرەگی ئەرمەنیان، کە کەمتر عەمەلیاتی لێکرابوو و هەروەها نیزیک لە بنکەی ناوەندیی پاسدار و پادگان هەڵکەوتووە، لە بەرە بەری کۆتایی مانگی بانەمەڕ لە لایەن فەرماندەری لک کاک ناسری پیرانی و سه‌رده‌سته و سه‌رپه‌له‌کان ته‌رحی عه‌مه‌لیاتی گه‌ره‌کی ئه‌رمه‌نیان دارێژرا . ئێوارەی ٢٦ی بانەمەر گەیشتینە ئاوایی بایندەرێ و شۆڕ بووینەوە بۆ گەرەکی مەحمودکان و لەوێڕا بە تەنیشت بیمارستانی سیل دا لە چۆمی پەڕینەوە بۆ گەرەکی شوانان و هەشت میتری و دوای پەڕینەوە لە شەقامی شاپووری سەرێ خۆمان گەیاندە گەرەکی ئەرمەنیان. پێشمەرگەکانی لکی١ بە سەر شەش دەستە دا دابەش کرابوون. شەو لە نیوەی تێپەڕیبوو،مه‌جبور بووین به زۆترین کات دابەش بین بۆ شوێنه دیاری کراوه‌کان به ڵام له به‌ر که‌می کات نه‌مانتوانی هه‌موومان بچینه شوێنی خؤمان به ناچار دوو سێ جێگامان گۆری.
قه‌راری دەست پێکی عەمەلیاتمان سەعات ٤ی ئێوارەی ٢٧ی رۆژی دواتر بوو. ئێمە وەک دەستەی زه‌ربه‌ت لە کاتی دیاریکراوی ئێوارە دا دەبا خۆمان گەیاندبا چوارڕێی ئازادی و تەقەمان دەست پێکردبا…. دەستەی زه‌ربه‌ت بریتی بوون لە: محێدین شریف‌زاده، سۆفی سەید سەنعانی، سمایل عێراقی، سەید گازانج، حەسەن، س شه‌هید کەماڵی عەزیزی ، شه‌هید جه‌حفه‌ر چه‌وری و چەند پێشمەرگەی تر کە بە هۆی باری ئەمنییەتی ناویان ناهێنم. دەستەیەک لە پێشمەرگەکان له‌گه‌ڵ کاک ناسر و ده‌سته‌یەک له‌گه‌ڵ شەهید عەوڵای ئەمینی و ده‌سته یەک لەگه‌ڵ عوسمان ئه‌فشین. ئه‌و سێ ده‌سته‌یە له یەک کوچه دا بوون ئه‌و ده‌سته‌یه ی ئێمه‌ش به ته‌نیا که‌وتبووینه یک کوچه دوو ده‌سته‌که‌ی دیکه که‌میک له ئێمه دوور بوون به‌م شێوەیە لە گەرەکی ئەرمەنیان جێگیر ببوون . دوژمن یا هەستی بە بوونی پێشمەرگە لە نێو شار داکردبوو یان راپۆرتمان لێدرابوو، سەعای ٨ی بەیانی هەر چوار دەوری گەرەکی ئەرمەنیان و شەقامەکانی پێوەندیدار بەو گەرەکە لە لایان پاسدارانەوە گەمارۆ درابوو. چار ناچار بوو، نە تەنیا دەبا شەڕی مان و نەمانمان کردباو بە وریایی و وشیاری هەڵس و کەوتمان کردبا…. بەڵکوو دەبا دەستمان بە فیشەکیشەوە گرتبا …. رۆژی هەڵوێست و بەرگری بوێرانە بوو لە بەرامبەر هێزی زۆری دوژمن دا….یەکەم هێرش کرایە سەر دەستەی شەهید عەوڵای ئەمینی و ئەو ماڵەی پێشمەرگەکانی تێدا بوون کەوتە بەر چەندین راکێتی ئار.پی.جی و چەکە جۆراجۆرەکانی دوژمن و لایەکی ماڵه‌که‌یان به‌سه‌ر دا رووخاندن و له چه‌ند ده‌قیقه‌ی ئه‌وەڵدا لایەکی ماڵه‌که ئاگری گرت..پێشمەرگەکان بە خێرایی وڵامی گەمارۆی دوژمنیان بە ئاوری چەکەکانیان داوە …. شەڕ هەر دەهات و تووندتر دەبوو . دوژمن پیوابوو هه‌ر ئه‌و چه‌ند پێشمه‌رگه‌ن به بڵیندگۆی داوای ته‌سلیم بوونیان لێ ده‌کردن ، کە پێشمەرگەکانی دەستەی عوسمان ئەفشین و پێشمەرگەکانی ژێر فەرماندەیی ناسری پیرانی کە لە هەمان کات دا فەرماندەری گشتیی ئەو عەمەلیاتە بوو، خۆیان گەیاندە پێشمەرگە گەمارۆدراوەکان و لە دوو قۆڵەوە کە ماوەی چەند سەعاتی خایاند پشتی هێزی دوژمنیان شکاند و بە دەیان کەلاکی پاسدار و جاش لە کۆڵان و سەرکۆڵان و جادەکان دا کەوتبوو…و زۆریشیان بە برینداری هەڵاتبوونەوە بنکەکانی سەربە رژیم لە نێو شار دا…. شەڕ لەو بەرەیە بەو چەند دەستە پێشمەرگه‌گانە لە ژێر فەرماندەیی کاک ناسری پیرانی و عوسمان ئەفشین و شەهید عەوڵای ئەمینی تا ئێوارە دەرەنگانێک بە تووندی درێژەی بوو…
لە جەرەیانی شەڕەكە دا لە لای ئێمەش کە لەگەڵ دەست پێكردنی شەڕەكە ئێمەش ئامادە بووین كە ماتۆرسوارێك كە بادگیرێكی سپی لە بەر دا بوو هاتە حەساری ئەو ماڵەی كە ئێمە ی تێدا بووین. یەك سەر بەرەو ژوورێ هات ئەو ماڵەی كە ئێمەی تێدا بووین دوو تەبەقە بوو ئەمن و سمایل عێراقی و سەید گازانج لە بەر دەرگای هاتنە ژوورێ بووین ئەوانی دیكەش لە ژێر زەمینەكەی دابوون. که ماتور سوارێک له‌به‌ر ده‌رگای رایگرت و یه‌ک سه‌ر هاته حه‌سارێ و یک راست به‌ره‌و ژۆرێ هات.
لە سەر پلیكانەکەی ژوورێ وەبەر دەست ڕێژمان دا لە حەسارێ كەوت بە دەنگی تەقەكە یەك تویوتا ی پڕ لە پاسدار لە بەر دەرگا خۆیان فرێدا و هاتنە حەسارێ، پێم وابوو ٧ یان ٨ نەفەر بوون كە دەست ڕێژمان لێ كردن هەموویان لە حەسارێ كەوتبوون بەبرینداری دووشیان كوژرابوون ئەوانی دیكەش هەر هەڵبەز هەڵبەزیان بوو ئێمەش بۆ ئەوی هیچیان نەچنەدەرێ نارنجۆكێكمان دەباڵ هاویشتن و تەقینەوه و ئاور گرتنیان یەك بوو بە تەقینەوەی ئەو نارنجۆكە یەك بۆشكە بێنزین كە لە حه‌ساره‌که بوو ئاگری گرت . بریندار و کوژراو ئاگریان گرت ، ئاگر به‌رادەیەک گه‌وره بوو وه‌ختابوو بۆ خۆشمان بسوتێین بۆ ماوەی یەك سەعات هەر لەو بەر لەو بەری ئاگرەكەی تەقەمان لێك دەكرد.
لەگەڵ كەم بوونەوی ئاگرەكە سەر بانەكەیان لێ گرتین دەتوانم بڵێم لانیكەم ٤٠ تا ٥٠ نارنجۆكیان دەباڵ هاوێشتن ئەو خانوبەرە تەنیا پایەكانی مابوو لەگەڵ ژێر زەمینەكەی هەر چەند جاریش حەملەیان دێنا بٶ ژوورێ كە هەموو جارێ بە چەند كوشتەیەك دەگەڕانەوە .
ئەو شەڕە بەو شێوەیە هەتا سەعات ١ی پاش نیوەرویە بەردەوام بوو لە پشتەوە را پێشمەرگەكان خانوبەرەیەكی بڵێندیان گرتبوو كە زۆر موسەلەت بوو بەسەر ئەو سەربانەی كە ئێمەی تێدابووین هەر ئەوەش بوو پاش.
سەعات١ی پاش نیوەرویە تەقە لە سەربانەكەی ئێمە بێ دەنگ بوو بەڵام فشار لە كوچەكە را جار لەگەڵ جارێ توندتر‌و توندتر دەبوو كاتێك بۆ خۆمان مەشكووك بووین كە سەر بانەكەیان چۆل كردوە بەناچار لە هەورە بانی حەمامەكەوە كەمێك سەرم بردە دەرێ كە چاو لە سەر بانی بكەم كە چاوم لێ كرد دەتوانم بڵێم لانی كەم ٣٠ تا٣٥ جەنازەی جاش و پاسداری لێ كەوتبوو كەمێكیش باران باریبوو تەقریبەن بە بارتەقای قامكێك خوێن لە سەر سەربانی راوەستابوو بەڵام فشار لە كوچەرا هەر دەهات و زیاتر دەبوو هەر بە چەند دەقیقەیەك جاریك بڵیندگۆیەكی گەورەیان بە دەركەوە دەناو داوای تەسلیم بوونیان لێ دەكردین پاشانیش نەوارەكەی ره‌زا رویگرییان دادەنا .
كە ئێران ئێران رەگباری موسەلسەلهای دەكوت من كە لەسەرەوە بووم كورەكانی دیكە بەشێكیان لە ژێرزەمینەكە بوون. دوو كەسیش لە بەر پەنجەرەی ژێرزەمینەكە بوون حدوودەن سەعات ٢ی پاش نیوەرویە دەبوو تەقە زۆر تووند بوو فشارێكی یەك جار زۆرمان لە سەر بوو لە بەر تەپوتۆزێ چاومان یەكتری نەدەدیت كە دوو دانە گازی بێ هۆشییان دە ژوورێ هاویشت. بەراستی نەمان زانی چییە، ئەمن كە لە سەرێ بووم لە گازەكە نیزیك بووم هەستم كرد كە بەدەنم بێ تاقەت بوو و چاوەكانم چاكیان نەدەدیت بەناچار بە زەحمەت خۆم گەیاندە كورەكانی ژێرزەمینەكە ….
ئه‌م بابه‌ته درێژی هه‌یه