تاوانێکی نەبەخشراو ، وڵامێکی بەجێ. ئەحمەد حوسێنی

دوو پێشمەرگەی تەسلیمی دیموکڕات و کۆمەڵە پێکەوە ( چ ) تاوانێکیان ئەنجام دا ؟
لە جەرەیانی پێشمەرگایەتی دا بە هۆکاری جۆراوجۆر کەسانێک وازیان لە پێشمەرگایەتی دێنا و خۆیان تەسلیم دەکردەوە ، بەشی هەرە زۆریان ژیانی ئاسایی خۆیان دەست پێ دەکرد و سەرقاڵی کاری ڕۆژانە و دابینکردنی بژیوی ژیانیان دەبوون و پشتیان لەو زەحمەتە نەدەکرد کە ساڵانێک لە پێناو گەلەکەیان کێشابوویان ، بە دەگمەن کەسانێک هەڵدەکەوتن لە پێناو قازانجی مادی دەکەوتنە داوی ڕژیم لە پێناو پوڵ و پارە دەستیان بۆ هەر کارێکی دژی گەلی دەبرد .

لەئاوایی بەلەجەر دوو کۆنە پێشمەرگەی کومەڵە و دیموکڕات بەناوەکانی حەمە و عوسمان ڕیزی حیزبەکانیان جێ دەهێڵن و خۆیان تەسلیمی ڕژیم دەکەنەوە ، ماوەیەک ژیانی ئاسایی تێپەڕ دەکەن و سەرقاڵی کاری ڕۆژانەی خۆیان دەبن . دواتر لە گەڵ ئەفرادی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سەقز بۆ کاری هێنان و بردنی کەل و پەلی قاچاخ پەیوەندی دەگرن ودەبنە هاوکار و گوێڕایەڵ بۆ بەڕیوەبردنی ئەو ئەرکانەی بۆیان دیاری دەکەن ، لە کۆکردنەوەی خەبەر و جاسوسی کردن لە سەر خەلكانی دەور و بەریانەوە دەست پێدەکەن ، دواتر بە موتوڕ دەکەونە گەڕان بە شوێنی دور و نزیک دا . زۆر جار خەڵکی ئەو شوێنانەی پێشمەرگەی بۆ دەچوون ئاگاداریان دەکردین کە عوسمان و حەمە هاتوون و لە پێ و شوێنی پێشمەرگەیان پرسیوە ، لە درێژەی تێوە گلان لە خەیانەت و خۆفرۆشی دا ڕایەڵەی گەڕانیان بەرینتر کرد . دەست بردن بۆ هەر جەنایەتێکیان کردە پیشەی خۆیان ، بۆ چاوترسێن کردن و تۆقاندنی خەڵک لە هاوکاری پێشمەرگەکان و هەر وەها هاتنیان بۆ ڕیزی پێشمەرگە ، کەوتنە وێزەی کەس و کاری پێشمەرگەکان بێ حورمەتی پێ کردنیان .

پۆلێک پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە مەڵبەندی ٢ی کوردستان

جارێکیان باوکی حەمەی گوڵ پەسەندی پێشمەرگەی مەڵبەندی دوو دەگرن زۆریان بێ حورمەتی پێکردبوو بە تکا و ڕجای مەلا و خەڵکی ئاوایی وازیان لێ دێنن .

پاشان دەستەیەک پاسدار و بەسیجی هان دەدەن دەچنە موچەی مام ساڵحی کەریمی نیا باوکی فەرماندەی خۆشناو و ئازا شەھید ئەحمەدی کەریم نیا و دەی خەنە کەپرەکەیەو پووش و پەڵاش لە بەر کەپرەکە ئاوڕ تێ بەردەدەن بە ھەزار بەدبەختی نەجاتی دەبێ.

b_300_220_16777215_00_images_Bireweri_pm3.jpgبەو کارانەش واز ناھێنن دەچنە موچە و لەوەڕگەیەک لە خوار ئاوایی ئایچی کە باوکی شەھید عەباسی ئەردەڵان خاوەنی دەبێ . ئەویش برای شەھیدێکی حیزب کرێکاری دەبێ بە نێوی.(م – ک) لەو شوێنە کاری دروونی وێنجە و گیا و گژ دبێ. لە بەر ھەژاری و نەداری خێزانەکەشی لە گەڵ خۆی دەباتە کار و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان پێکەوە کار دەکەن..

حەمە و عوسمان بۆ ئەتکردنی بنەماڵەی شەھید وچاوترسێن کردنی کەس وکاری پێشمەرگەکان پشت ئەستووربە ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم دەچنە ئەو شوێنە ( م.ک)،و خێزانەکەی لەوێ خەریکی کار کردن دەبن ، زۆر بێشەرمانە و بە دوور لە ھەموو ویژدانێک دەست ولاقی (م.ک) دەبەستن و تەجاوەز بە خێزانەکەی دەکەن.

ئەو کردەوە دزێوە دەنگێکی زۆری لە نێو خەڵک دا دایەوە ، لە لایەک بە داخ بوون لەو کردەوە دزێو و قیزەونە، لە لایەکی دیکە چاوەڕوانی لە ھەڵوێستی حیزب بە رانبەر ئەو جەنایەتە.

بنەماڵەی شەھیدەکەمان لە نزیکەوە دەناسی کوڕە شەھیدەکەیان لە ھاوڕێ نزیک و هەرە بەتواناکانمان بوو دوای ئەوکارەساتە باوکی هات بۆ لامان و دەستی کردە ملم و بە ئاگاداری (خ. ش) و (ڕ . س) پێی وتم ئەحمەدێکم شەھید بوە ئەحمەدێکم ماوە. دبێ حیزب تۆڵەم بسێنێ ، لە پەیامەکەی باش تێ گەیشتم ناوی حەمە وعوسمانی خۆفرۆش و کردەوە دزێوەکانیان مان بە وڕدی نوسی بۆ دەفتەری سیاسی و داوای حوکمی قورسمان بۆ کردن.

ساڵێک دواتر بڕیاری حیزبمان بۆ ھاتەوە ، کەوتینە گەڕان بە دوا ی زانیاری لە سەر شوێن وجێگا و ڕێگایان . لە بەفرانباری سالی ١٣٧٣ تەسلیمیەکەی کۆمەڵە حەمە لە شەڕێک دا لە ئاوایی تایەربوغەی سەقز بەدەستی پێشمەرگەکانی مەڵبەندی دوو کوژرا و کەلاکی لە مەیدانی شەڕ بە جێما. کاری حەمە تەواو بوو و بە سزای خۆی گەیەندرا.

بەڵام عوسمان مابوو دوای کوژرانی حەمە بڕێک یەک چاو ببوینەوە ھەموو ھەوڵی خۆمان خستە گەر عوسمانیش بە سزای خۆی بگات . عوسمان و بنەماڵەکەی مان باش دەناسی. خەبەڕمان بۆ نارد بێتە لامان پاکانە بکات گەر پاساوێکی بۆ کردەوەکەی هەیە و دەیەوێ نەکوژرێ وڵامی نەداینەوە. گیرمان نەدەکەوت.

ھەڵکەوتویی ئاوایی بەلەجەڕیش جۆرێک بوو مەجبور نەبوایەی بۆ چوون نەدەبو . ڕێکەوتی ٢٧.٤.١٣٧٥ لە گەڵ ھێزی ئاربابای بانە چوینە شیو و دۆڵ و دەرەکانی دەشتی دارێ کە نزیکە لە گوندی بەلەجەڕ . بە ڕۆژ نەبوایە عوسمان بە شەو نەدەگیرا وتمان دەرفەتێکی باشە کە ھیزی بانەشمان لە گەڵە بە ڕۆژی ڕوناک خۆ بکەین بە ئاواییی دا بەشکم عوسمان سەردانی ماڵی کردبێت.

بەرنامەمان دانا. دەستەیەک پێشمەرگە بۆ نزیک جادەی سەقز – بانە و چاوەدێری ڕێگەی سەرەکی . تیمێک پێک هاتوو لەم کەسانە (عەباس نامی بەرپرسی تیم- خالید شێخ ئەحمەدی- حامید عەبدەوی (قەناسە) حسەین شەریفی(سوور) بۆ پێ و شوێن هەڵگرتنی عوسمان) .

نزیک عەسرو ئێوارە بە دەم خۆرەوە بەرەو ئاوایی بەلەجەڕ ڕێکەوتین .خەڵکی ئەو موچانە هەر پێیان وابوو گروهی زەربەتی ڕژیمین شکیان بۆ پێشمەرگە نەدەچوو بە ڕۆژی ڕوناک بەرەو ئەو شوێنە بڕۆین ، پێشمەرگەکانی پێشڕەو گەشتنە سەر جادەی ئاسفاڵت و ڕێگەی سەرەکی سەقز – بانەیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان.

تیمەکە دەسبەکاربون ماڵی عوسمان دەدۆزنەوە و خۆ دەکەن بە ماڵ دا. دەبینن کەسێک خەریکی نان خواردنە . ئەڵێن کارمان بە عوسمانە تۆ ئەوی ؟ ئەڵێ نا ، ژنەکەی دێتە جواب و دەڵێ ئەمە ‌هێوەرمە ،عوسمان لە ماڵ نیە ، پاشان حامید قەناسە دەچێتە ژوور و عوسمان دەناسێتەوە و دەیگرن ، ژنەکەی نازانێ پێشمەرگەن دەڵی تەلەفوون بۆ حاجی عومەر دەکەم و شکاتتان لێ دەکەم (فەرماندەی جاشەکانی میرەدێ)، خالید پێی ئەڵێ نا تەلەفوون بۆ ….ناوی من دێنێ بکە ئێمە پێشمەرگەی دیموکڕاتین)

شەو لە گەڵ چەند هاوڕیێەک چوینە ماڵی حاجی مەمەند ئاغا و برا گەورەکەی عوسمان مان بانگ کرد. بەحوزوری ئەو کەسانەی لەوێ بوون پێم وت عوسمان ھەر چی بە دژی حیزب کردوە وەک گوزارش دان و بە دوادا گەڕان ئەوا بەخشیمان ، بەڵام لەسەر ئەو تەجاوەزە ئابەو شێوە بێشەرمانە ھیچمان لە دەست نایە جگە لە جێبەجێ کردنی بڕیاڕێک کە حیزب لە سەری دەیدات. دایکی ھات وتی ملوێنێک ئەدەم مەیکوژن .وڵامی ئەرێنی وەر نەگرت .ڕۆژێک دوای گیرانی واتە ٢٨.٤،١٣٧٥ بڕیاری حیزبی لە سەر جێبەجێ کرا و بە سزا گەیشت.

سپای پاسدارانی سەقز بە کەبکەبەو دەبدەبە ھەرا و هوریای لێ سازکرد و بە شەھیدی ڕێگەی ئیسلامیان لە قەڵەم داو لە ناشتنەکەی دا قسەیان لە سەر کرد.خەبەرەکە لە ناوچە بە باشی دەنگی دایەوە، خەڵکی ناوچە بە گشتی و بنەماڵەی شەھید و پێشمەرگەکان بە تایبەت پێی خۆشحاڵ بوون . کوژرانی ئەو دوو مۆرەی ڕژیم بوە دەرسی عیبرەت بۆ هەموو بەکرێگیراوانی ڕژیم لەو ناوچە کە بزانن ! * هێندێ پرس هەن کە حیزبی دیموکڕات هەرگیز لێیان خۆش نابێ! جا زوو یا درەنگ

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت