ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٨٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامه‌ی کوردستان ژمارە ٨٨٥ لە ژێر چاپ هاته‌ده‌ر. ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران که‌ له‌ کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی سیاسی و هه‌واڵ و هه‌روه‌ها به‌شی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر پێک هاتووه‌،‌ له‌ ژێر چاپ هاته‌ده‌ر.

ڕۆژنامەی ٨٨٥ی “کوردستان”، زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی سەرماوەز بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە.
لە ژمارەی نوێی “کوردستان”‌دا ڕاپۆرتی کار و چالاکییە سیاسی، تەشکیلاتی و دیپلۆماسییەکانی حیزبی دێموکرات لە دوو حەوتووی ڕابردوودا بڵاو بۆتەوە و هاوکات چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
– خالید عەزیزی لە پاڕلمانی سویس: چاوەڕوانیی ئەوەمان هەیە پشتیوان و داکۆکیکەری مافە ڕەواکانی کورد لە ئێران بن
– ڕوانگەی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکرات لەبارەی ڕووداوەکانی سووریە
– ڕێژیمی دۆڕاو و مایەپووچ/ عەلی بداغی
– شکا “ئەستۆندەکی تاوڵی مراد”ی کۆماری ئیسلامی!/ سمایل شەرەفی
– سەدەی ٢١ و گاڵتەجاڕییەک بە ناوی پاراستنی مافی مرۆڤ/ عومەر باڵەکی
– ڕۆژهەڵاتی کوردستان، سەرچاوەکانی هێز و گەمەی سیاسی/ تەهای ڕەحیمی
– پێویستیە لە پێناسه‌کردنی کوردستانی ئێران وه‌کوو یه‌که‌یه‌کی جوغرافیایی به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌یی، زمانی و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیه‌وه‌ هاوڕا بین/ محەممەدنەزیف‌ قادری
– گەردەلولی ئەقسا یان کۆتایی ئۆختاپووس!/ ڕەزا دانشجوو
پشت‌وپەنای سەنگەر/ ئاسۆ مینبەری
– خۆرنشینی گۆڕەپانی خاک و خوێن/ برایم چووکەڵی
– ڕووخانی ئەسەد گورزێکی قورسە لە “محیوەری مقاومەت”ی ئێران/ و: کەماڵ حەسەن‌پوور
– ڕێوایەتی شەوچلە لە فەرهەنگ و باوەڕی کورداندا/ سارۆ خوسرەوی
– ئەمە “تۆفانی ئەلئەقسا”یە یان پشیلەی ڕەجەبە شێت؟/ دارسمە
– ڕۆڵی ئەفسەرانی خەباتگێڕ لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌دا/ ناسر ساڵحی‌ئەسڵ
– قسەکانی خامنەیی؛ درۆ، دروشم، ترس و هەڕەشە/ هەردی سەلیمی
– ڕۆژئاوا لە پەنجەرەی ڕۆژهەڵاتەوە/ ئەلبورز ڕوویین‌تەن