نامیلکەی “یادی یاران، یادیان بەخێر”

ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی
نامیلکەی (یادی یاران، یادیان بەخێر) تایبەت بە سپاس و پیزانین بۆ هەر چوار بنەماڵەی تێکۆشەری حەدداد، حەسەن پوور، حەکیم زادە و عەلیدووست کە بەکۆ و بە گشتی دژی دوو رێژیمی داگیرکەری پەهڵەوی و کۆماری ئیسلامی ئێران بێ پسانەوە و بە دڵسۆزی‌یەوە بۆ ئازادی گەل و نیشتمان خەباتیان کردووە و لەو پێناوە دا چەندین ئەندامی بنەماڵەیان لە کاتی ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی دا شەهید بوون و گیانی خۆشەویسترین کەسەکانیان پێشکەش بە بارەگای نەتەوەی کورد کردووە.

شایانی باسە کە کۆکراوەی ئەم نامیلکەیە بیرورای کۆمەڵێک لە خزمان و ئەندامانی ئەو چوار بنەماڵەیە و هەروەها نووسین و دەربرینی چەند کەس لە هاورێ و دۆستە نزیکەکانی ئەو بنەماڵانەن کە لە سەر داوای کاک ڕەحمان نەقشی ئەرک و زەحمەتی نووسینەکانیان کێشاوە.

لەم نامیلکەیە دا تەنیا باس لە شەهیدەکان نەکراوە بەڵکوو باس لە خزمەتی بنەماڵەکان بە گشتی، چ ئەو کەسایەتی‌یانەی کە دوای ساڵانێک خزمەتکردن لە نیوخۆی ولات کۆچیان کردووە و چ ئەو مرۆڤە تێکۆشەرانەی کە لە کاتی پێشمەرگایەتی و لە تاراوگە دا شەهید بوون و یا کوچیان کردووە.

کۆمێنتی تۆ لەسەر بابەت