تارمایی‌یەکانی دۆزاک لە نیشتمان‌دا. نووسینی: ئاگری ئیسماعیل‌نژاد

تارمایی‌یەکانی دۆزاک لە نیشتمان‌دا

کۆماری ئیسلامی چۆن پەلاماری نووسەران و چالاکانی کورد دەدات؟

نووسینی: ئاگری ئیسماعیل‌نژاد

پێش هەموو باسێک دەبێت، دوو بابەت بۆ خوێنەری ئەو وتارە ڕوون بکەمەوە؛

یەکەم: کۆماری ئیسلامی” و “دەستەڵاتداری پالەوی” هیچکات لە هیچ بەشێکی کوردستاندا، ڕەوایییان نەبووە و نابێ، هەر بۆیە دەستەڵاتداری تۆتالیتێر و سەرەڕۆی ئێرانی، زۆر بەلایەوە ئاسایییە کە هەموو خەڵک و کۆمەڵگای کوردستان وەک دوژمنی خۆی سەیر بکات و پیلان و گەڵاڵە بۆ لەنێوبردنی ئەو “دوژمنە” دانێ و تا ئێستاش لەو ڕێیەدا لە هیچ کردەوەیەک نەپرینگاوەتەوە.

دووهەم: ئەو وتارە لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانیی ١٥ ساڵی نووسەرەکەیەتی. تەنیا نووسەرەکەی لە بەرانبەر ئەو باسانەی کردوویەتی بەرپرسە.
ئامادەکردنی: ڕەحمان نەقشی