سپی پووشیكی ٦٠ ساڵ خزمەت ! بیژەن قارەمانی

سپی پووشیكی ٦٠ ساڵ خزمەت ! بیژەن قارەمانی
لە مەهاباد ڕێز لە تەمەنێک هەوڵ و تێکۆشانی خاتوو پەریزاد موعینی گیرا
خاتوونی سپی پووشی كوردستان پەریزاد موعینی دانیشتووی شاری مەهاباد سەر بە ماڵباتی ناسراو و شۆرشگیری موعینی پاش ٦٠ ساڵ كار و تێكوشانی بی وچان و نەپساوە لە سێ ڕەهەندی بنەماڵەیی ” دایك و هاوسەر و ژن ” پرستاری ٣١ ساڵ و بواری كۆمەڵایەتی – مەدەنی خێرخوازی ٢٩ ساڵ كەوتە بەر قورعەی ڕێزگرتنی هاوشارییانی تاجە گوڵی زێڕینیان لە سەرنا خۆیان بە قەرزدار و قەدرزانی هەمووی ئەو ساڵانە و ئەو خزمەتانی زانی كە خاتوو پەریزاد موعینی بە خەڵكی شاری مەهاباد و ناوچەی كردبوو. نووسەری ئەو چەند دێرە بە حوكمی وەی لە نێزیكەوە شانازی ناسین و دۆستایەتی و خزمایەتی بۆ ماوەیەكێش هاوكاری ئیداری ناوەندی زاگروس بووم ” لە بەشی تاپۆ ” دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ ئەو دەنگانە و ئەو دەستانە بە گەرمی ماچ دەكم كە بەو ئەركە هەستاون ڕێزیان لە مرۆڤێك گرتووە كە هەموو تەمەنی بێ چاوەروانی خستە خزمەت بە خەڵكی شار و ناوچە لە قوناغە سخت و دژوارەكان دا …
قسە كردن و نووسین لەو چەند دێڕەدا ناتوانیت ٦٠ ساڵ خزمەتی مرۆڤێك بخاتە روو كە وێنەیان دەگمەن خزمەتەكانیان هێند بەربڵاو فرە ڕەهەندە بوون بە هێمای شاریك و ناوچەیەك وەڵاتێك ناسراون بێگومان خاتوو پەریزاد دەكەویتە خانەی ئەو كەسایەتە دەگمەن بێ وێنە كەم وێنانەی ژنێكی كورد – كوردستانی شاری مەهاباد .
هەر وەك دەزانن خاتوو پەریزاد موعینی سەر بە بنەماڵەی موعینی خۆشكی شەهیدان سلیمان و عەوڵڵا و خانەی موعینیە هەڵگری ئەو نازناو و ناسنامەییە، بەڵام بە باوەڕی من هەرچەند هەڵگرتنی ئەو پاشناوە بۆ بەڕێزیان سەروەت و سامانیكی مەعنەوی لەپشتە لە پەنای وەش ئەوە خۆیان بوون توانیان وەها كەسایەتێك لە خۆیان دا پروردە بەكەن كە ٦٠ ساڵ بە ئێرادەوە لەسەر پێ ڕاوستن لە خزمەتكردن دا بەگەن بە لۆتكە . مامۆستا هەژار لە چێشتی مجیور لەسەر كەسایەتی خۆشكی و توانایی و زانستی بێ هاوتای ” زەینەب. خانم ” دەنووسی ئەگەر سەوادی هەبا وەبەر خوێندن نرابا كەسایەتێكی دەگمەن و بێ وێنەی لی دروست دەبوو ، من دەڵێم بێ ئەوەش ئەو كەسایەتێكی بێ هاوتا بوو …
ئەوە بۆ خاتوونی سپی پووشی شاریش ” پەریزاد موعینی ”هەرواییە خزمەتی بێ وچان بەردەوامی لە چەندین بواردا لە ماوە مەودای ٦٠ ساڵ دەبیت پێكەری ئەڵماسی لێ ساز كەن بە وانە لە فیرگەكان بۆ نەوی ئێستا و داهاتوو بێڵێنەوە ……
ئەو مرۆڤانە قوتابخانەیەكن قەدریان بەگرن ، خاتوونی شار منیش لە ئاست گەورەیت دەست بە سینگەوە دەنیم قەدرزانی خزمەتەكانتم .
سەرچاوە: فەیسبووکی بیژەن قارەمانی


بە بۆنەی خەڵات کردنی خاتوو پەریزاد موعینی جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی خاتوونی سپی‌پووش و گەلدۆست و نیشتمانپەروەری گەلەکەمان دەکەم و هیوادارم کە کوردستان و گەلەکەمان پڕ بێ لە خاتوونی چەشنی پەریزاد خان موعینی.

پیرۆزە و هیوای سەرکەوتنی زیاتی لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بەرێوەبەری ماڵپەری گیاڕەنگ