هۆ شاره‌که‌م!. نووسینی: حه‌مه‌ره‌سووڵ حه‌سه‌ن‌پوور
هۆ شاره‌که‌م!
سه‌رده‌شته‌که‌م!
تۆ به‌هاری ژینی من بووی
تۆ ئه‌ستێره‌ی
ئاسمانی
تاری من بووی.
گه‌شاوه بووی وه‌ک
گوڵی باخ
شه‌کاوه بووی
چه‌شنی به‌یداخ
له پڕ ده‌ستێکی تاوان
ده‌یان خونچه و گوڵی تۆی
هه‌ڵوه‌ران.
به بۆمبارانی شیمیایی
هێزی ڕه‌شی ئه‌هریمه‌نی
هه‌ناسه‌ی له گه‌روودا
کوشی
●●●●
سه‌رده‌شته‌که‌م!
ئه‌ی شاره‌که‌م!
فێنکی دڵه برینداره‌که‌م
ڕووحم بۆ تۆ به په‌رۆشه
گشت کاتێکم
“حه‌وتی چواری شه‌ست و شه‌شه”
له هه‌ر کوێ بم
له نێو دڵمی
سوکنایی دڵی به کوڵمی.
نووسینی: حه‌مه‌ره‌سووڵ حه‌سه‌ن‌پوور
بۆمبارانی شیمیایی شاره جوانه‌که‌م سه‌رده‌شت به هۆی فرۆکه‌کانی به‌عسی خوێن‌ڕێژه‌وه.
یادی شه‌هید و برینداره‌کان به‌خێر.
07/04/1366 هه‌تاویی
گوندی ” کانی‌مێو”