کاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی. نووسینی: حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی
کاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 28 ـ 06 ـ 1987ی زائینی خاڵێکی ڕه‌شه به ناوچاوانی ڕێژیم به‌عس و ڕێژیمی ئێرانه‌وه
هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شاره‌زای ناوچه‌ی پڕ سه‌وزه‌ڵان و لێره‌واری سه‌رده‌شتن، ده‌زانن که ئه‌م ناوچه‌یه جیا له‌و سه‌رسه‌وزی‌یه، چه‌ندین تاڤگه و ئاو هه‌ڵدێری جوان و سه‌ر به کۆڵکه زێرینه و باخ و باخاتی پڕ له میوه‌ی هه‌یه. سه‌رده‌شتی پڕ له گوڵ و لاله، به ده‌یان چیای سه‌رکه‌شی وه‌ک بوڵفه‌ت، دووپه‌زه، هۆمل، گیاره‌نگ، دۆلان و زه‌ردکه و گه‌ردنه‌ی زمزیران و که‌پری و مه‌یدان چۆغه و ده‌یان به‌رزایی دیکه ده‌وریان داوه، ئه‌م به‌رزایانه شاری سه‌رده‌شتیان له زۆر به‌ڵای جۆراوجۆری ڕۆژگار و ده‌ستی چه‌په‌ڵی دوژمنان پاراستووه، شاری سه‌رده‌شتیان وه‌ک کۆرپه‌یه‌کی جوان و به دیمه‌ن بۆ دوا ڕۆژی نیشتمان له باوه‌ش گرتووه و پاراستوویانه بۆ نه‌وه‌ی داهاتووی گه‌له‌که‌مان.
چاوی دوژمنانی گه‌له‌که‌مان، هه‌میشه بۆ خاپوور کردنی نیشتمان و وڵاتی کوردان، به زه‌قی و سووری دیار بوون و له ئاست نه‌ته‌وه و نیشتمانی ئێمه دا له هیچ کرده‌وه‌یه‌کی دزێو و نامرۆڤانه دریغیان نه‌کردووه و ناکه‌ن. شاری سه‌رده‌شت یه‌کێکه له‌و شارانه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵاته، که مێژوویه‌کی سه‌دان ساڵه‌ی له به‌رخودان و خۆراگری دا هه‌یه، هه‌ر بۆیه له ڕق و کینی دوژمنان بێ به‌ری نه‌بووه و زۆرجار به باهۆزی ڕق و کینی نه‌یاران و دوژمنان خاپوور و وێران کراوه و دوایه‌ش به هیممه‌تی و خۆڕاگری دانیشتوانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئاوه‌دان کراوه‌ته‌وه. به‌ڵام هیچ یه‌ک له زامه‌کانی پێشووی به قه‌د زامی شیمیابارانی7 ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به 28 ـ 06 ـ 1987ی زائینی به‌ژان و قووڵ نه‌بوون، بۆ خه‌ڵکی هه‌ژارو دڵسۆز و شۆرشگێری سه‌رده‌شت و ناوچه‌ی سه‌رده‌شتی ڕه‌نگین.
دوای هێرشه یه‌ک له دوای یه‌که‌کانی هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئێران و عێراق بۆ سه‌ر یه‌کتر و به خاک و خوێن کێشانی شار و گونده‌کانی ئه‌م دوو وڵاته به‌ڵا لێدراوه، کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی بێ‌دیفاع و سێڤێلی کوردستان بوونه قوربانی شه‌ری نێوان ئه‌م دوو دیکتاتۆره‌ی زاڵ به سه‌ر کوردستان دا. هه‌ر له سه‌ره‌تایی ده‌ست پێکرانی شه‌ری نێوان ئێران و عێراقه‌وه ناوچه‌ی سه‌رده‌شت ده‌یان جار که‌وته به‌ر په‌لامار و بۆردوومانی تۆپه گه‌وره و دوور هاوێژه‌کانی عێراق و زیاتر له 10 جاریش به فرۆکه هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، فرۆکه‌کانی عێراقی له کاتی هاتن بۆ نێو خاکی ئێران و به‌رێوه‌بردنی په‌لاماره‌کانیان بۆ سه‌ر بنکه وشه‌ره‌گه‌کان دا و دوای ئه‌وه که به حیسابی خۆیان کاره‌که‌یان ته‌واو کردووه، ئه‌گه‌ر بۆمبی زیاده‌یان پێ مابا له گه‌رانه‌وه‌یان دا به سه‌ر سه‌رده‌شت دا بۆمبه‌کانیان به تاڵ ده‌کرد و یا لانی که‌م له کاتی گه‌رانه‌وه‌یان دا ده‌نگ و هاڕه‌ی ترسناکی خۆیان به سه‌ر شار دا به‌رده‌دا و به حیساب دیواری ده‌نگی خۆیان ده‌شکاند، ئه‌و کاره‌ی فرۆکه‌کان له لای خه‌ڵک ببوو به شتێکی ئاسایی و له‌و کاته دا ماوه‌یه‌ک خه‌ڵک خۆیان حه‌شار ده‌دا، به‌ڵام دوای ڕه‌وتی ژیان له شار دا ئاسایی ده‌بۆوه. به‌شێکی به‌رچاو له گه‌ره‌که‌کان و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شار و شاروچکه‌ی ڕه‌به‌ت و ناوچه‌کانی ئالان و باسکی کۆڵه‌سه و به‌ری سوێسنایه‌تی و گه‌ورکایه‌تی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ڕازاوه‌یه، که‌وتوونه به‌ر په‌لاماری بۆمب و ناپاڵمی فرۆکه شه‌رکه‌ره‌کانی عێراق و له ئاکام دا به سه‌دان که‌س شه‌هید و بریندار و که‌م ئه‌ندامی له دوای خۆی لێکه‌وتوونه‌وه. تا کۆتایی شه‌ری ئه‌و دوو دیکتاتۆره خوێنرێژه چه‌ندین جار سه‌رده‌شت و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ر چۆل کراون و خه‌ڵک و دانیشتوانی ئه‌و ناوچه‌یه په‌ریوه‌ی شار و گونده‌کانی دوورتر بوون و ماڵ و حاڵیان به جێ هێشتووه و پاش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ئاواره‌یی و بێ ده‌ره‌تانی به هیوای ژیانی نوێ گه‌راونه‌وه سه‌رده‌شت و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شاره.
دوایین هێرشی فرۆکه بۆمب هاوێژه‌کانی حکوومه‌تی به‌عس هیرشی شیمیایی بوو بۆ سه‌ر شار و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری سه‌رده‌شت، له دوای شه‌ری دووهه‌می جیهانی ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو که بۆمبی شیمیایی و گازی خه‌رده‌ل و به کۆمه‌ڵکوژ دژی خه‌ڵکی بێ‌دیفاع و ته‌نانه‌ت شه‌رگه‌کانیش که‌ڵکی لێ وه‌ر ده‌گیرا، ئه‌وه‌ش له کاتێک دا بوو که دوژمن زۆر چاک ده‌یزانی که ئه‌م شاره جیا له خه‌ڵکی هه‌ژار و بێ دیفاع نه‌بێ هیچ بنکه و کارگای گه‌وره‌ی ئابووری و درووستکه‌ری تێدا نه‌بوو بۆ ئه‌وه که لایه‌نه‌که‌ی دیکه‌ی شه‌ر که حکوومه‌تی نگریسی ئاخوندی بوو به چۆک دابێنێت، به‌ڵام داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌موو سات و وه‌ختێک دا بۆ خاپوور کردنی کوردستان و له نێو بردنی گه‌لی کورد له هیچ پیلان و ئاژاوه‌گێری و هێرشێک خۆیان نه‌بواردووه و تا بۆیان کرا بێ به چه‌کی قورس و ته‌نانه‌ت ناپاڵم و بۆمبی شیمیایی و گازی خه‌رده‌ل و چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ هێرشیان کردۆته سه‌ر دانیشتوانی کوردستان، هیچ کات به ژن و منداڵ و ته‌نانه‌ت به گیان له به‌رانی دیکه‌شیان رووحم نه‌کردووه و هه‌وڵی له ناو بردنی کوردان یه‌که‌م ئامانجی داگیرکه‌ر و دیکتاتۆرانی زاڵ به سه‌ر کوردستان دا بووه.
له ئێواره‌ی ڕۆژی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاویی به‌رامبه‌ر به 28 ـ 06 ـ 1987ی زائینی دا و له‌و کاته دا که دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت خه‌ریکی ئیش و کاری ڕۆژانه‌ی خۆیان بوون و ده‌یان هه‌ویست که هه‌وای فێنک و بێ گه‌ردی ئێواره‌ی شار هه‌ڵمژن و بووکی ڕازوه‌ی سرووشت له ئامێز بگرن، ڕاست له‌و کاته دا که هه‌موو لایه‌ک له به‌ر فێنکای و سێبه‌ری گرده‌سووری خۆراگر و ڕازاوه دا هه‌ر که‌سه‌ی به کاری خۆیه‌وه خه‌ریک بوو، له کاتێک دا که کۆڵانه‌کانی شار له منداڵان که یاری و کایه‌یان ده‌کرد جمه‌ی ده‌هات و له ساته دا که کرێکاران به‌و بڕه پاره‌یه‌ی که له کاری ڕۆژانه دا وه‌ریان گرت بوو و بۆ شتوومه‌ک و پێداویستی‌یه‌کانی ژیان ڕۆژانه‌یان ده‌وری دووکانه‌کانی سه‌رچاوه‌ی شاریان دابوو، له پڕ کونده‌بووی مه‌رگ ئاوازی مه‌رگی به کۆمه‌ڵی له ناوه‌ندی شار دا خوێند، چوار فرۆکه‌ی ڕه‌ش سێبه‌ری شوومی خۆیان به سه‌ر شار دا کێشا و هێرشیان کرده سه‌ر شار و چه‌ند گه‌ڕه‌کی ئه‌و شاره سه‌ر سه‌وزه‌یان به گڕ و دووکه‌ڵی گاز و به ده‌نگی بۆمب وێران و نووقمی خوێن کرد.
ناوه‌ندی شار ئه‌و شوێنه‌ی که خه‌ڵک و دانیشتوانی شار و ڕێبوار و مسافیره‌کانی گونده‌کان و شاره‌کانی دیکه لێ کۆ ده‌بنه‌وه که‌وته به‌ر هیرش و په‌لاماری بۆمب و له هه‌ناسه کێشانێکی کورت‌دا، ئاسمانی پاک و بێ گه‌ردی شار به دووکه‌ڵ ڕه‌ش هه‌ڵگه‌را و هه‌وای فێنک و سارد و بۆنی خۆشی گوڵ و ڕیحانه‌کانی ئه‌و باخچه ڕه‌نگینه‌ی کوردستان، بوو به خه‌ڵووز و له جیاتی بۆنی خۆش و هه‌وای فێنک، گه‌رمایه‌کی ترس هێنه‌ر له گه‌ڵ بۆنێکی ناخۆشی گه‌نیو ئاسمانی شاری داگرت و خه‌ڵکی به ته‌واوی گیرۆده و نه‌خۆش و زامدار کرد. دوای ئه‌وه که گه‌ره‌کانی سه‌رچاوه و به تایبه‌ت ماڵی شه‌هید ڕه‌سووڵ جه‌نگدووست و چوار ڕێیانه‌ی فه‌رمانداری و ڕاسته شه‌قامی نێزیک ترمیناڵ کۆنی شار و گه‌ڕه‌کێک له گه‌ڕه‌که‌کانی نێزیک ڕه‌زی جۆڵا و هه‌روه‌ها نێزیک گوندی ڕه‌شه‌هه‌رمێ له چه‌ند کیلۆمیتری شاری سه‌رده‌شت که‌وتنه به‌ر ئه‌و په‌لاماره، به گورج و گۆڵی خه‌ڵکی گه‌ره‌کانی دیکه‌ی شار، وه‌ک عاده‌تی هه‌میشه‌یی خۆیان بۆ ڕزگار کردنی بریندار و هێنانه ده‌ری شه‌هیده‌کان له بن خانووه رووخاوه و ته‌پیوه‌کان دا، خۆیان گه‌یانده شوێنی ته‌قینه‌وه‌کان و ده‌ستیان بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی شه‌هید و برینداره‌کان کرد. به پێێ ئه‌زموونێک که هه‌یان بوو، زۆریان پێ سه‌یر بوو که چوار گه‌ڕه‌کی شار که‌وتوونه به‌ر په‌لامار به‌ڵام شه‌هید و بریندار که‌من هه‌ر بۆیه به دڵه‌وه له‌وه خۆشحاڵ بوون که ئه‌و هێرشه شه‌هید و برینداری که‌من، خه‌ڵک به په‌له بریندار و شه‌هیده‌کانیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌ی شار ڕاده‌گوێزتن.
له کاتی ڕاگوێزتن و یارمه‌تی دان دا، خه‌ڵک هه‌ستیان کرد که بۆنێکی ناخۆش و گه‌رم دڵ و ده‌روونی هه‌موو لایه‌کی پڕ کردووه و چاوه‌کانیان ده‌کرۆزێته‌وه و هێندێک خه‌ریکی ڕشانه‌وه‌ن و له‌شیان خه‌ریکی ده‌ر کردنی بلۆق و برینه، هه‌ر بۆیه به‌شێک له دڵسۆزان هاواریان له خه‌ڵک کرد که ئه‌و شوێنه به جێ بێڵن، به ده‌نگی نیوه نوساوه‌وه ده‌یانگووت: ئه‌و بۆمبانه بۆمبی شێمیایین و ناوچه‌که چۆل بکه‌ن، به‌ڵام تازه دره‌نگ ببوو و کار له کار ترازا بوو و خه‌ڵک به‌شی هه‌ره زۆری تووشی ناسازیی ده‌روونی و زامداری ببوون و به کۆمه‌ڵ خه‌ریکی ڕشانه‌وه و به عه‌رز دا که‌وتن بوون. چاوه پڕ له هیواکانیان ڕوو به زه‌ردی هه‌ڵگه‌ران و له‌شی شلک و ناسکی کیژانی ده‌م به پێکه‌نینی شار و سینگ و به‌رۆکی دایکانی دڵسۆز و به ئه‌مه‌گ و باسک و مه‌چه‌کی شۆره سوار و کوران و پیاوه به ئه‌زموونه‌کانی شار ڕوو به سووری و هه‌ڵگه‌ران و بلۆقی سه‌ر ده‌ست و سینگ و پشتیان تا سه‌ر ئێسقان پڕ بوون له ئاو و کێم و هه‌وا و تووشی نابینایی و کۆخه و به عه‌رز دا که‌وتن بوون.
شار بوو به وێرانه هیچ ده‌نگێک نه‌ده‌هات جیا له ناڵه و هاواری بریندار و زامداره‌کان نه‌بێ، شه‌قامی شار پڕ بوو له جه‌سته‌ی بریندار و نیوه له هۆش‌چوو، ده‌نگ و زریکه‌ی دایکان و منداڵان تێکه‌ڵ به هاوار و ناڵه‌ی زامداران ببوو، وڵاتێکی سه‌وزی به‌ر له بۆردوومان، ببوو به وڵاتێکی وێرانه و سووتاو، ئاسمانی شار له دووکه‌ڵ و ته‌پ‌وتۆز و بۆنی ناخۆشی ژه‌هر پڕ ببوو، به ده‌یان باڵه‌نده‌ی جوان و خۆش‌خوان که پێشتر ئاوه‌دانی شاریان به چریکه‌ی خۆیان به گوێی خه‌ڵکی شار دا ده‌خوێند، له شه‌قام و کۆڵانه‌کانی شار دا وه‌ک په‌لکه گوڵ هه‌ڵوه‌ری بوون، سه‌رچاوه‌ی ئاوی به ناوبانگی شار و دار و گوڵ و ڕیحانه بۆن خۆشه‌کانی سوێبان و به‌ر په‌نجه‌ره‌کان، تۆزی سپی ژه‌هریان گرت بوو، خه‌ڵک ڕووی له هه‌ر لایه‌ک ده‌کرد ڕه‌شه‌ی بای مه‌رگ بۆنی ژه‌هری به گه‌روو دا ده‌کردن و به کۆمه‌ڵ به عه‌رزی دا ده‌دان، هیچ ده‌ستێک نه‌بوو که به فریا و هانای ئه‌و زامدار و گیرۆده بووانه‌وه بێت، که‌س و کاری شه‌هید و برینداره‌کان ئه‌و که‌سانه‌ی که تا ڕاده‌یه‌ک حاڵیان له‌وانه‌ی دیکه باشتر بوو، په‌توو و مه‌لافه و جامانه و هه‌رچی له به‌ر ده‌ستیان بایه ته‌ڕیان ده‌کرد و به سه‌ر خۆیان دا ده‌دا و به هانای خۆشه‌ویستانی خۆیانه‌وه ده‌چوون، به‌ڵکوو بتوانن ئازیزانیان له مه‌رگی نا به‌وه‌خت ڕزگار بکه‌ن، که‌م نه‌بوون ئه‌و که‌سانه‌ی که بۆ ڕزگاری که‌سانی دیکه گیانی خۆیان له مه‌ترسی هاویشت و پاش ڕزگار کردنی چه‌ند که‌سێک، بۆ خۆیان زۆر له‌وان قورس‌تر تووشی زامداری و ناسازی ده‌روونی بوون و هه‌تا ئێستاش به زه‌حمه‌ت و دژواری‌یه‌کی زۆره‌وه ژیان تێپه‌ر ده‌که‌ن و له نه‌هامه‌تی و نه‌خۆشی دا ده‌ژین.
ڕزگار کردنی زیاتر له هه‌زار که‌س له زامداران له‌و کاته دژواره دا کارێکی ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام خه‌ڵک بۆ خۆیان به هانای یه‌کتری‌یه‌وه ده‌چوون به په‌له زامدار و برینداره‌کانیان له گه‌ڵ خۆیان به‌ره‌و شوێنی دوورتر له شار ڕاده‌گوێزت و رزگار کردنی دۆستانیان پێ وه‌ک زه‌ماوه‌ندی سه‌رکه‌وتن وابوو. خه‌ڵک به په‌له بوون بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی که ئاوی لێیه، حه‌شیمه‌تێکی زۆر له ده‌وری حه‌وزی گه‌وره‌ی شار و حه‌مامی گه‌وره و مزگه‌وتی سوور کۆببوونه‌وه و خۆیان له ئاو هه‌ڵده‌کێشا، ئه‌و کاره‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که ئاوه‌کان زۆرتر ژه‌هراوی ببن و ئه‌و که‌سانه‌ی که دوای ئه‌وان ده‌هاتن چاکتر تووش ده‌بوون و زامه‌کانیان قوڵتر ده‌بوون، چه‌ند که‌س له دانیشتوانی شار دوای ئه‌وه که ته‌رمی شه‌هیده ئازیزه‌کانیان بۆ دواجار له باوه‌ش گرت بوو به بۆن و تۆزی سپی ژه‌هراوی سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌و شه‌هیدانه زۆر به سه‌ختی بریندار ببوون، ته‌نانه‌ت که‌سی دیکه هه‌بوو که له کاتی بوردومان دا له شار نه‌بوو به‌ڵام به هۆی یارمه‌تی دان به دۆستان و که‌س و کاری، زۆر به تووندی تووشی ناسازی و گیرۆده بوون ببوو. ئه‌وه‌ی که جێگای نیگه‌رانی خه‌ڵکی شار بوو، ئه‌وه بوو که ئه‌زموونێکی زۆر که‌میان له بۆمبی شیمیایی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه به داخه‌وه به‌شێکی زۆر له دانیشتوانی شار تووشی زامدار بوون و نه‌خۆشی سیپه‌لاک و هه‌ناسه کێشان بوون و ده‌م و چاویان بای کرد‌و تووشی ئه‌ستوور بوون و بلۆق ده‌ر کردن بوون.
نه‌خۆشخانه‌ی شار ئه‌و شوێنه‌ی که ده‌بوو زامداره‌کانی له چاره‌سه‌ر بکرێ ببوو به شوێنێک که خه‌ڵکی شاری تێدا زیاتر گیرۆده ده‌بوون، ئه‌وانه‌ی ساخ بوون به دوای که‌س و کاری ون بوویان دا ده‌گه‌ران و به هیوای دۆزینه‌وه‌ی ون بووه‌کانیان، به ناچار ده‌بوو ڕوو له نه‌خۆشخانه‌ی شار بکه‌ن، به‌ڵام سه‌د مخابن، هه‌ر که پێیان ده‌نا حه‌وشه و هاڵی نه‌خۆشخانه ئه‌وانیش وه‌ک باقی برینداره‌کان به عه‌رز دا ده‌که‌وتن. تاقه دوکتۆری پسپۆر که له ناوچه‌که دا بوو، دوکتۆر حه‌سه‌ن سه‌قه‌ت فرۆش بوو، که ناوبراویش له سه‌ره‌تای بۆردوومانه‌که دا له نه‌خۆشخانه نابێت، نه‌خۆشخانه‌ی شار، جیا له چه‌ند که‌سێکی دڵسۆز و خه‌مخۆر نه‌بێ که‌سی پسپۆڕ و شاره‌زا له بواری شیمیایی دا لێ نه‌بوو، ئه‌و دڵسۆزانه‌ش له توانایان دا نه‌بوو به هه‌موو لایه‌ک رابگه‌ن، هه‌ر بۆیه ڕێژه‌ی بریندار و زامداره‌کان هه‌ر ده‌هات و زیاتر ده‌بوو.
چه‌ند ڕۆژ پێش بۆردوومانی شار هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی به ماسک و جل‌وبه‌رگی تایبه‌تی له ناو شه‌قامی شار دا مانۆریان لێدا بوو، ته‌نها شتێک که زۆر قسه‌یان له سه‌ر کرد بوو ئاژیر و سیگناڵی تایبه‌تی بوو که چه‌ند جۆریان له سه‌ر بڵیندگۆ له ناو شه‌قامه‌کان دا لێدا بوو و به خه‌ڵکیان ڕاگه‌یاند بوو که هه‌ر کات گوێتان له‌و جۆره سیگناڵه بوو بزانن که بۆمبه‌کان شیمیایین، که به داخه‌وه له کاتی بۆردوومانه‌که‌ش دا زۆر به دره‌نگی ئاژیر و سیگناڵه‌که‌یان که‌ڵک لێ وه‌ر گرت، بنکه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دژه شیمیایی له نێزیک گوندی هاوار سێمان له لایه‌ن ڕێژیمه‌وه درووست کرا بوو، به‌ڵام ئه‌وان ته‌نیا بیریان له هێزه‌کانی خۆیان کرد بۆوه و به‌شی سه‌رباز و هێزه‌کانی خۆیان ده‌رمان و ماسک و جل‌وبه‌رگی تایبه‌تی شێمیایی هێنا بوو، و ته‌نیا دوکتۆرێکی شاره‌زایان هه‌بوو که ئه‌ویش دوکتۆر حه‌سه‌ن سه‌قه‌ت فرۆش بوو و نابراویش به گووته‌ی خۆی ئه‌و کات له ناو شار بووه و له نه‌خۆشخانه نه‌بووه و هه‌ر که زانیویه‌تی بۆردوومانه‌که شیمیاییه گه‌ره‌واته‌وه گوندی هاوار سێمان و تا خۆی ئاماده کردووه و گه‌راوه‌ته‌وه ماوه‌یه‌کی زۆری پێچووه، دوای گه‌رانه‌وه‌ی بۆ شار و نه‌خۆشخانه، له گه‌ڵ ئه‌وه دا ماسک و جل‌وبه‌رگی تایبه‌تی شیمیایی له به‌ر دا بووه ئه‌ویش له کاتی ده‌رمان کردنی منداڵێکی 5 ساڵه دا بریندار ده‌بێ و به‌م شێوه‌یه دوکتۆری پسپۆریش زامدار ده‌بێ و ناوبراویش وه‌ک تێکرای زامداره‌کانی دیکه ڕه‌وانه‌ی مه‌هاباد ده‌کرێ.
هێزی سه‌رکوتکه‌ری ڕێژیمی ئاخوندی له جیاتی به هانای خه‌ڵکه‌وه بچێت وه‌ک ماری سڕ خۆیان له چاڵه داپۆشراوه‌کانی له پێش دا ئاماده کراو دا حه‌شار دابوو و ئه‌و ئیمکاناته‌ی که ده‌بوو له کاتی بۆردوومانی شیمیایی دا که‌ڵکی لێ وه‌ر بگرن له به‌ر ده‌ستیان دا بوو. له کاتی بۆردوومان دا زۆربه‌یان خۆیان پاراست و ماسک و جل‌وبه‌رگی تایبه‌تیان له به‌ر کرد بوو. ڕێژیم زۆر چاک ده‌یزانی که شاری سه‌رده‌شت ده‌بێته ئامانجی شیمیایی دوژمن، هه‌ر بۆیه به‌شێکی به‌رچاو له هێزه‌کانی خۆیان له شار ڕاگوێزت بوو و له مۆڵگه‌ی جوندوڵلا و نێزه‌رۆ و ده‌شتی که‌پران و نێزیک گوندی هاوار سێمان و شوێنه‌کانی‌تر دا کۆی کرد بوونه‌وه، چه‌ند ڕۆژ پێشتر 3 ماشێنی تایبه‌تی کۆکه‌ره‌وه‌ی مه‌وادی شیمیایی‌یان هێنا بوو بۆ ناوچه‌ی سه‌رده‌شت و له مۆڵگه‌ی گوندی هاوار سێمان ڕایان گرت بوون، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌وانیش له کاتی خۆی دا به هانای خه‌ڵکه‌که‌وه نه‌هاتن.
خه‌ڵکی دڵ پڕ له هیوای شاری سه‌رده‌شت و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری شار په‌ڕیوه‌ی شار و گونده‌کانی دیکه‌ی کوردستان بوون، هێندێک له زامداره‌کان له لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی شاره‌وه بۆ شوێنی دیکه به‌ڕی کران، به‌شێکی به‌رچاو له زامداره‌کان به خه‌رج و ئیمکاناتی ماددی بنه‌ماڵه‌ی خۆیان بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران ڕاگوێز کران و هێندێکیش به یارمه‌تی دڵسۆزانی ناوچه به بێ ئه‌وه‌ی بزانن زامداره‌که کێ‌یه به ماشین و که‌ره‌سه‌ی خۆیان به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کان ڕه‌وانه کران. هێندێک له‌و قوربانی‌یانه له کاتی ڕاگوێزتن دا به داخه‌وه گیانی شیرینیان به‌خشی و له ساردخانه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان دا ڕاگیران، له هێندێک له نه‌خۆشخانه‌کانی کوردستان که چاره‌سه‌ری زامه‌کان نه‌ده‌کرا، به په‌له جه‌سته‌ی نیوه گیان و سووتاوی زامداره‌کانیان به ماشێن به‌ڕی ده‌کرد بۆ نه‌خۆشخانه‌کانی دیکه و نه‌شیان ده‌هێشت که که‌س و کاریان له گه‌ڵ زامداره‌کان بچن و ئه‌وه‌ش ده‌بوو به هۆی ون بوونی زامداره‌که و که‌س و کاری له نیگه‌رانی و دڵه‌خورپه دا ده‌مایه‌وه، که‌سی وا هه‌بووه که چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یان پێ کرد بوو تا جێگای بۆ دۆزرا بۆوه، به‌شێک له که‌س و کاری زامدار و شه‌هیده‌کان عه‌وداڵی دیتنه‌وه‌ی باقی وون بووه‌کانی خۆیان بوون و له کاتی گه‌ڕان و به دوا داچوون دا شاره دوور و نێزیکه‌کانی ئێران و کوردستان گه‌ڕان. چه‌ند که‌سێک له زامداره‌کان که برینه‌کانیان قورس بوون له ژووری تایبه‌ت و له پشت شووشه په‌نجه‌ره‌وه ڕاگیرا بوون، له هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ک هه‌ر که‌س که چاوی به زامدارێک ده‌که‌وت که ئێستاش هه‌ناسه ده‌کێشی مزگێنی مانی زامداره‌که‌ی به که‌س و کاری ده‌دا و خه‌ڵکه ون بووه‌که بۆ که‌س و کاری ده‌دۆزرایه‌وه، به‌شێک له زامداره‌کان بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یان ده‌توانی که ده‌وروبه‌ری خۆیان به چاکی ببینن و تووشی چاو ئێشه و زگ ئێشه و ته‌نگه نه‌فه‌سی و ڕه‌شانه‌وه‌ی به‌رده‌وام ببوون و هێندێکیان تووشی له هۆش چوون و نه‌ناسینه‌وه‌ی یه‌کتر ببوون، قه‌ڵافه‌ت و شێوه‌ی به‌شێک له زامداره‌کان به هۆی ده‌ر کردنی بلۆق و سوور هه‌ڵگه‌ران و با کردن به ته‌واوی گۆڕا بوو هه‌ر بۆیه به‌شێکیان یه‌کتریان نه‌ده‌ناسیه‌وه و له کاتی یه‌کتر دیتنه‌وه دا خۆیان به یه‌کتر ده‌ناساند.
به داخی گرانه‌وه له به‌ر که‌م داهاتی و هه‌ژاری خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت به‌شێکی به‌رچاو نه‌یان توانی که‌ڵک له نه‌خۆشخانه گه‌وره و به ئیمکاناته‌کانی شاره‌کانی ئێران و کوردستان وه‌ر گرن و هه‌ژاریش وه‌ک ژه‌هرێکی دیکه‌ی ئه‌و ڕۆژگاره ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی زاڵمان و کۆتره سپی‌یه‌کانی ئاسمانی شین و بێ په‌ڵه‌ی سه‌رده‌شتی له شه‌قه‌ی باڵ خست و داخێکی دیکه‌ی نایه سه‌ر دڵی له لێدان نه‌که‌وتووی شار. خه‌ڵکی ئاواره و په‌ڕیوه‌ی شار ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌متر گیرۆده ببوون به بێ ئیمکاناتی له ژێر سێبه‌ری دار و لێره‌واره‌کانی ناوچه دا به ئازار و ژانه‌وه ژیانیان تێپه‌ر ده‌کرد، خه‌ڵکی ئاوایی‌یه‌کانی ناوچه یارمه‌تی‌ده‌ری ئاواره‌کان بوون و خواردن و ئاوی پاک و شیر و شتوومه‌کی دیکه و پێداویستی‌یه‌کانیان به بێ هیچ چاوه‌روانی‌یه‌ک له به‌ر ده‌ستی ئه‌و خه‌ڵکه دانابوو، دوای چه‌ند ڕۆژ مانه‌وه و ئازار کێشان و چاو کروزانه‌وه ده‌سته‌ی یارمه‌تی‌ده‌ر پزیشکی به که‌ل وپه‌لی سه‌ره‌تای‌یه‌وه بۆ ده‌رمان کردنی زامداره‌کان هاتنه ناوچه‌که و تا ڕاده‌یه‌ک هێندێک که‌سیان له گیرۆده بوونی زۆرتر پاراست و چه‌ند که‌سێکیشیان بۆ سارێژ کردن به‌ره‌و نه‌خۆشخانه‌کان دوورتر ڕه‌وانه کردن. به‌شێک له زامداره‌کان له نه‌خۆشخانه دا بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر مانه‌وه.
لێره دا مه‌به‌ست ئه‌وه نیه که ناوی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بوونه قوربانی بێنمه سه‌ر لاپه‌ره، چۆن ئه‌و ئه‌رکه له توانای تاقه نه‌فه‌رێک دا نییه و پێویسته که چه‌ند که‌سێکی دڵسۆز که له شوێنی کاره‌ساته‌که ده‌ژین و ئیمکانات و لیسته‌کانیان له به‌ر ده‌ست دایه ئه‌و کاره بکه‌ن و هه‌وڵی زۆرتری بۆ بده‌ن. کاره‌ساتی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت قوربانی زۆری لێ که‌وته‌وه، ژن و منداڵ و پیر و لاو، که‌وتنه به‌ر ئه‌و په‌لاماره ناجوانمێرانه‌یه و به گشتی زه‌ره‌رو زیانێکی زۆری گیانی و ماڵی به دواوه بوو، چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک بۆ هه‌تا هه‌تایه چرای ژیانیان کۆژایه‌وه و که‌سیان لێده‌ر نه‌چوو، ماڵی وا هه‌بوو چوار که‌سی شه‌هید ببوون و به‌شێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌شیان زۆر به دژواری بریندار ببوون، هیوا به ژیان له نێو زامداره‌کان دا زۆر به قووه‌ت نه‌بوو، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا تروسکای هیوا له دڵ و ده‌روونیان دا نه‌برا بوو، هه‌روا بۆ مانه‌وه‌ی ژیان خۆراگریان ده‌کرد و ئازاریان ده‌کێشا، به‌شیک له که‌س و کاری زامداره‌کان حه‌قی سه‌ردانی ئازیزانی خۆیان نه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه مه‌ترسی گیرۆده بوونی زیاتری لێده‌کرا، و یا ئه‌گه‌ر بۆ سه‌ردانیش چووبان ده‌بوو له پشت شیشه په‌نجه‌ره و به ته‌له‌فون قسه‌یان کرد بایه.
له سه‌ریه‌ک به پێی “به‌یاننامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌رگری له زامدارانی شیمیایی سه‌رده‌شت” له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردوو دا نێزیک به هه‌زار که‌س شه‌هید بوون و هه‌روه‌ها 8 هه‌زار که‌سیش تووشی نه‌خۆشی جۆراوجۆر و زامدار بوونی ده‌روونی واته “ته‌نگه نه‌فه‌سی و سه‌ر ئێشه و که‌م ئیشتیایی له خواردن دا و ناره‌حه‌ت بوون له کاتی گه‌رما و سه‌رما دا و هه‌روه‌ها سه‌ردانی دائیمی بۆ لای پسپۆر و دوکتۆری تایبه‌تی” بوون، به‌شێکی به‌رچاو له‌و زامدارانه له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابردوو دا به ئێش و ئازاره‌وه ژیانیان به سه‌ر بردووه، به داخه‌وه ساڵانه چه‌ندین که‌س دوای ئێش و ئازارێکی زۆر ماڵئاوایی یه‌کجاره‌کی له که‌س و کاریان ده‌که‌ن و ڕۆژ به ڕۆژ به ڕێژه‌ی شه‌هیده‌کانه‌وه زیاد ده‌بن.
شار خاپوور کرا و خه‌ڵک به کۆمه‌ڵ کوژران و ئاواره کران، به‌ڵام ئه‌و تراژیدیایه له مێدیاکانی ئه‌و کاتدا وه‌ک شێوه‌ی پێویست ده‌نگی نه‌دایه‌وه و سه‌رپۆشی له سه‌ر دانرا و له ئاکام دا قوربانیانی شاری سه‌رده‌شت به فه‌رامۆشی سپێردران و ده‌نگ و هاوار و ناڵه‌ی کوژراو و برینداره‌کان نه‌گه‌یشته گوێی مرۆڤ دۆستان، هه‌ر ئه‌و بێ ده‌نگیه‌ش بوو به هۆی ئه‌وه که کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه دوای شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت به‌ڕێوه بچێت. به دڵنیایه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و کات ڕێژیمی نگریس و شه‌رخوازی ئێران، ڕووداوی شیمیابارانی سه‌رده‌شتی زه‌ق کردبایه‌وه و ئیزنی به دونیای ده‌ره‌وه دابایه بۆ لێکۆلینه‌وه له سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته دڕندانه‌یه، که له مێژوو دا که‌م وێنه بوو، بێ شک ئه‌مرۆ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و بادینان و دۆڵی جافایه‌تی له کوردستانی باشوور و گوندی زه‌رده له پارێزگای کرمانشا نه‌ده‌خوڵقا و گه‌لی کورد به‌م شێوه‌یه قه‌ڵاچۆ و ژه‌هر خنکێن نه‌ده‌کران.
ئه‌گه‌ر ڕێژیمی به‌عسی ئه‌فله‌قی و دیکتاتۆر ده‌ستی چۆ گه‌روی دانیشتوانی شاری سه‌رده‌شت و باقی شوێنه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و خه‌ڵکی بێ دیفاعیان ژه‌هر خنکێن کرد، ئه‌وه کۆماری ئیسلامیش وه‌ک لایه‌نێک له شه‌ری نێوان ئه‌و دوو ڕێژیمه، تاوانبار و خوڵقێنه‌ره‌ی به‌شێک له کاره‌ساته‌کانه، ئه‌مرۆ سه‌ددامی دیکتاتۆر و دار‌و ده‌سته خوێنرێژه‌که‌ی له ده‌ستی عه‌داڵه‌ت دان و هه‌ر بینا لاشه‌ی بۆگه‌نیان به دار ده‌کرا، به‌ڵام زۆر پێویسته به‌ر له دار دانی ئه‌و دیکتاتۆرانه، دۆسیه‌ی شیمیابارانی سه‌رده‌شت وه‌ک خاڵیکی ڕه‌ش و پڕ له تاوان له دادگایی سه‌ددام دا بخوێندرێته‌وه و ئه‌و جینایه‌ته‌ش ببێت به یه‌کێک له خاڵه‌کانی لێپرسینه‌وه و محاکمه‌ی ئه‌و تاوانبارانه، با خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی شه‌هید و زامدارانی شاری سه‌رده‌شت به فیرۆ نه‌روات و به ساتێکیش بێ چاوه پڕ له فرمێسکه‌کانیان، ترووسکه‌ی شادیان تێگه‌ڕێ و به‌شێک له‌و خه‌مه گه‌وره‌یه‌ی سه‌ر شانیان که‌م بێته‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران داوای له ڕێژیمی نوێی عیراق کردووه که دۆسیه‌ی شه‌رگه‌کانی شه‌ریش له دادگای سه‌ددام دا وه‌ک تاوانی گه‌وره له سه‌ر سه‌ددام بنووسرێ، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێ که کاره‌ساتی شیمیابارانی شاری سه‌رده‌شت له گه‌ڵ شه‌رگه‌کانی شه‌ری ماڵ وێرانکه‌ری ئێران و عێراق جیاوازی زۆری هه‌یه، چۆن شه‌رگه‌کان شوێنی پێک دادان و هێرش کردنه سه‌ر یه‌کتره و له ماوه‌ی نێوان شه‌ره‌که دا شتێکی ئاسای‌یه که ئه‌و دوو ڕێژیمه هێرش بکه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ر و بنکه سه‌ربازی‌یه‌کانی یه‌کتر، به‌ڵام شاری سه‌رده‌شت نه شه‌رگه بووه و نه سه‌نگه‌ری به‌رگری کردن، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه شاری سه‌رده‌شت شارێکی پڕ له حه‌شیمه‌ت و خه‌ڵکی بێ دیفاع و کاسبکار و وه‌رزێری تێدا ده‌ژیان. ئه‌وانه‌ی که بوونه قوربانی به تێکرای خه‌ڵکی بێ دیفاع بوون و به‌شی به‌رچاو و دیاریان ژن و منداڵ و پیر بوون. کۆماری ئیسلامی ده‌یهه‌وێ له‌و نێوه دا جارێکی‌تر خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت بکاته که‌ره‌سه‌یه‌ک بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌ره‌بووه‌کانی خۆی له ده‌وڵه‌تی عێراق دا، بۆیه ده‌بێ به هه‌موو لایه‌ک هه‌وڵ بده‌ین که داواکاری بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، له لایه‌ن زیان وێکه‌وتووانی شاری سه‌رده‌شته‌وه بێت نه‌ک دام‌وده‌زگای کۆماری ئیسلامی که هیچ کات قازانجی گه‌لی کوردی نه‌ویستووه و به دائیم هه‌وڵی له ناوبردن و سرینه‌وه‌ی گه‌لی کوردی له کوردستانی گه‌وره و به تایبه‌تی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات داوه، با یه‌ک ده‌نگ له گه‌ڵ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت و ده‌وروبه‌ری داوا بکه‌ین که په‌روه‌ندی شیمیابارانی سه‌رده‌شت وه‌ک په‌روه‌نده‌ی شه‌رگه‌کانی نێوان ئێران و عێراق چاو لێ نه‌کرێت، به‌ڵکوو وه‌ک تاوانێک به دژی مرۆڤایه‌تی سه‌یری بکرێ و لێبکۆڵدرێته‌وه.
به هیوای ئه‌وه که زامدارانی شیمیایی سه‌رده‌شت له نێوچوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وه‌ک ڕێژیمه پڕ له تاوانه‌که‌ی عێراق به چاوی خۆیان ببینن و ئه‌و جار بزه‌ی شادی یه‌کجاره‌کیان بکه‌وێته سه‌ر لێو و نه‌فره‌ت بنێرن بۆ تاوانباران و خوڵقێنه‌رانی ئه‌و کاره‌ساته.
یادی شه‌هیدانی 7ی پووشپه‌ر به خێر و به هیوای سارێژ بوونه‌وه‌ی زامدارانی ئه‌و کاره‌ساته
نووسینی: حه‌مه‌ڕه‌سووڵ که‌ریمی