پیویسته کورد ئامێز بۆ لینوکس بکاته‌وه پشت له ویندۆز بکات. دڵشاد پەروانە
پیویسته کورد ئامێز بۆ لینوکس بکاته‌وه پشت له ویندۆز بکات.
بابەتەکە باس لەوە دەکات کە بۆ خه‌ڵکی کورد باشتره لینوکس به‌کاربێنن. به‌کارهێنانی لینکوس له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له ویندۆز باشتره. له ڕووی ماددی، له‌ڕووی سیاسی، هه‌روه‌ها له ڕووی ئاسایشه‌وه که زۆر گرنگه.
سەردەمی تەکنەلۆژیایه، ته‌نکنه‌لۆژیا دنیای تاک و کۆمه‌لی ته‌نیوه، چاوەڕێیپاشهکشێی ته‌کنه‌لۆژیا ناکرێ. کۆمپیۆته‌ر ، به‌شێکه له‌و ئامرازه گرنگانهیبهکاریان دێنین، له کۆمپیۆتهرهکانیش سیسته‌می کارپێکردن زۆر گرنگه، ئهمڕۆبهداخهوه زۆربه‌ی کورد و خه‌ڵکی جیهانیش سیسته‌می کارپێکردنی ویندۆزبهکاردێنن، به‌لام ئەم بابەتە چه‌ند خاڵێکی بەهێز دەخاتە ڕوو بۆ کورد کەسیستەمی کارپێکردنی لینوکس لە جیاتی ویندۆز به‌کاربێنن.
کۆمپانیایی مایکرۆسۆفت خاوه‌ن ملیارد ئه‌مه‌ریکی، به پاره‌ی خه‌ڵکی ههژاریجیهان ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، کۆمپاناییهکی به سیاسهتکراوی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست ولێدهری مافی که‌مینه‌کانی جیهان، مایکرۆسۆفت یه‌کێکه له‌و کۆمپانیا گهورانیجیهان، که لێده‌ری مافی کورده، ڕاسته مایکرۆسۆفت ڕاسته‌وخۆ و به ئاشکرابانگهشهی ئه‌وه ناکه‌ن، به‌ڵام شته‌کان زۆر ئاشکران، ده‌توانرێ چه‌ندین کتێب له‌وباره‌یه بنووسرێ.
زیاتر له ٢٠ ساڵی خایاند بۆ مایکرۆسۆفت که زمانی کوردی بۆ سیستهمهکانیزیاد بکات، ئه‌ویش به ناچاری و زۆر به که‌م و کورتی ئه‌و کاره‌کرا. مایکرۆسۆفتداهاتێکی زۆر باش له‌و وڵاتانه وه‌رئه‌گرێ که کوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شکراوه، باجی داهاته‌که‌شیان ئه‌دریته ڕژێمه‌کان، هیچ کاتێکیش پرسیار ناکه‌ن چۆن و ئه‌وپاره‌یه به چیی مه‌به‌ستێکه‌وه به‌کاردێت، ئێمه له‌وه دڵنیایین ڕژێمه‌کان بۆدروستکردنی زیندان دروسکردنی چه‌ک بۆ کوشتنی کورد، زۆر ڕوونه ئهوباجانهی له کۆمپانیاکانی مایکرۆسۆفت ده‌سه‌ندرێن به‌چی ئامانجێکبهکاردههێندرێ، دڵنیام مایکرۆسۆفت ئه‌وه ئه‌زانێ، به‌ڵام په‌رده‌یه‌ک ئه‌خه‌نه سه‌رچاویان بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان نه‌بینن.
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک، ویندۆز ده‌بێ له بازار بکڕدرێ، پاره‌یه‌کی زۆری ئه‌وێ، پاشانئهبێت بۆ زۆر له پڕۆگرامه‌کان پاره بده‌یت، به‌رده‌وام هه‌تا واز له ویندۆز نههێنیتبهردهوام ده‌بیت له خزمه‌تی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، دۆستی داگیرکه‌ر ودووژمنی چه‌وساوه‌کان.
هه‌ڵه ناکه‌م ئه‌گه‌ر بڵێم، زۆربه‌ی زۆری کۆمپانیایی سه‌رمایه‌داره‌کانی جیهان، سیسته‌می لینوکس به‌کاردێنن، به‌داخه‌وه ئه‌وه خه‌ڵکی هه‌ژاره که ڕوو ده‌که‌نه ویندۆز، خه‌ڵکی هه‌ژاری جیهانن که ده‌بنه قوربانی مایکرۆسفت، ویندۆزبهکاردێنن. ئێمه قوربانی ده‌ستێکی نادیار، به‌خۆشمان نازانین. هه‌له‌ش ناکهمئهگهر ده‌نووسم قوربانی، چوونکه به ڕاستی به‌کارهێنانی ویندۆز زیانێکیگهوره‌یه، به تایبه‌ت وه‌ک تاک زۆر ئاسان نییه هه‌ست به‌و زیانه بکرێ. دهشێبلێین ئێمه قوربانی و کۆیله‌ی نه‌زانینی خۆمانین.
لێره‌دا ته‌نها ئاماژه ده‌خه‌مه سه‌ر دوو هۆکاری سه‌ره‌کی.
بۆچی لینکوس له ویندۆز باشتره؟ به‌رچاو ڕوونیه‌کی ئاسان، له دوو خاڵدا.
هه‌روه‌ها وهشاێکی ئاسانی لینکوس که بهژاردهکهیهکی باشه وه‌ک به دیلێک بۆویندۆز.
ئاسایشی بێهاوتای لینوکس
ئاسایش لە ژینگەی دیجیتاڵی ئەمڕۆدا جێگەی نیگەرانیسەرەکییە، بۆ تاک، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ شه‌ڕێکی گهورهیسایبهری هه‌یه له نێوان وڵاته زلهێزه‌کانی جیهان. هاکەرەکان بەردەوام تواناکانیان وردتر دەکەنەوە وئامرازی ئاڵۆز دروست دەکەن بۆ دەستڕاگەیشتن بەسیستەمەکان بەبێ مۆڵەت و نه‌پارێزراو. لینوکس بەڕێوشوێنە ئەمنییەکانی بەناوبانگە، لیونکوس ئه‌منیه‌تی له‌سیسته‌می ویندۆز زیاترە. کاتێک باسی ئه‌منیه‌ت له نێوانویندۆز و لینوکس ده‌کرێ، به ڕاستی جیاوازیهکانزۆرن، ویندۆز هه‌رچه‌ند له ڕواله‌تدا هه‌ستێک ده‌داته به‌کارهێنه‌رانی که ئاسایش پارێزراوه، ئه‌مه ته‌نها له‌هه‌ستێکی خه‌یاڵی زیاتر هیچ شتێک نییه، که ویندۆزدهیداته به‌کارهێنه‌رانی.
لینوکس بەهۆی سروشتی سەرچاوە کراوەکەیەوە، هەر کەسێک دەتوانێت کۆدیسەرچاوەی لینوکس بکاته‌وه، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵێکبەکارهێنەری خۆبه‌خش، هه‌ر که‌سه‌و له‌لای خۆیه‌وه ڕۆژانه لاوازییە ئەگەرییەکاندەستنیشان بکەن و چارەسەری بکەن. ئەمه‌ش هۆکارێکه که دیوارێکی بەهێزیئاسایش دروست دەکات کە بەردەوام لەلایەن خه‌ڵکه‌وه بەهێز دەکرێت. ههروههادیوارهئاگرینهکانی لینوکس، به چه‌ند کۆماندۆیه‌ک، به پڕۆگرامی باش، به‌بێ هیچتێچووکیهک ده‌توانرێ هه‌موو ده‌رگاکانی هاتنه ژووره و چوونه ده‌ره‌وه ببه‌سترێ.
ویندۆز لەسەر نەرمەکاڵایەکی تایبەتمەند دروستکراوی مایکرۆسفت کاردەکات، واتە کۆده‌کانی مایکرسۆفت بۆ خه‌ڵک کراوه نین که ده‌ستکاری بکرێن، ههروههاکۆدهکانی تایبه‌ت پارێزراون بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز خۆی، ئەمەش ئەوەدەگەیەنێت کە بەرپرسیارێتی دەستنیشانکردن و چاککردنی کەموکوڕییەئەمنییەکان تەنها دەکەوێتە ئەستۆی تیمی ناوخۆیی لە مایکرۆسۆفت. زۆر گرنگەکورد وەک هەر پێکهاتەیەک کۆنترۆڵی داتا و ئاسایشی خۆی بکات. ئه‌وه‌ش ته‌نهابه له ئامێزگرتنی لینوکوس ده‌کرێ، پێویسته کۆچی به کۆمه‌ڵ بکرێ له ویندۆزه‌وه بۆ لینوکس.
نرخی به‌کارهێنانی لیونکوس له‌گه‌ڵ ویندۆز
کاتێک باس لە تێچوون دەکرێت، سیستەمی کارپێکردنی لینوکس، بهتەواویئازاده، ئەمەش واتە بەکارهێنەران پێویست ناکات نیگەران بن لە کڕینی و پاره‌دان به سیسته‌می کارپێکردن، هیچ نیگه‌رانیه‌ک نییه له سنووردارکردنیبەکارهێنان.
ئەم جۆرە قازانجە داراییە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ زتار بڵاوبوونهوهیتێکنۆلۆژی و داهێنانی نوێ لەناو کۆمەڵگەی کوردی‌دا.
لە بەرامبەردا ویندۆز داوا لە بەکارهێنەران دەکات پارەی نەرمەکاڵا بدەن، ئەمەجگە لە تێچووی نوێکردنەوەی دووباره. لە زۆر حاڵەتدا بەکارهێنەرانی ویندۆزدەبێت نەرمەکاڵای دژەڤایرۆسی زیادە بکڕن بۆ پاراستن، ئەمەش خەرجیەکیزیادەیە کە بەکارهێنەرانی لینوکس لێی بەخشراون بە لەبەرچاوگرتنیتایبەتمەندییە ئەمنییەکانی ناو لینوکس.
لینکوس مینت (Linux Mint)، بژاردهیهکیباشتر له ویندۆز باشتر!
سیسته‌می کارپێکردنی لینوکس مینت، بژارده‌یه‌کی زۆر باشه بۆ ئه‌وه‌ی کوردبه ئاسانی له ویندۆزه‌وه ده‌ستبکات به به‌کارهێنانی لینوکس. ئه‌وه‌ش چوونکهلینوکس مینت له ڕووی به‌کارهێنانی ڕووکار و شیوازی بهکارهێنانیپێڕستهکانی زۆر له ویندۆز له شێوه‌ی ویندۆز نزیکه. مرۆڤ ده‌چێته دنیاییلینوکس به‌لام به دنیاییه‌کی ئاشنا، بهپێچهوانه‌ی ئه‌وانه‌ی پێیان وایه دهبیتفێری کۆماندۆکانی لینوکس بیت بۆ به‌کارهێنانی لینکوس، سیستهمیکارپێکردنی لیونکوس مینت بهشیوازێکه پێویستیت به بهکارهێنانیکۆماندۆکان ناکات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر کۆماندۆ ساده‌کانیش بزانرێ خه‌راپ نییه.
لینوکوس منیت له‌و لینکه‌ی خواره‌وه ده‌تواندرێ دابگرین.
https://linuxmint.com
هیوادارم خوێنه‌ران له دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و وتاره زیاتر له بایه‌خی لینوکستێبگهن.