بیست ساڵەی ماڵپەڕی گیارەنگ پیرۆز بێ، ساڵە نەڵۆسی

بیست ساڵەی ماڵپەڕی گیارەنگ پیرۆز بێ، ساڵە نەڵۆسی

بیست ساڵ لە مەوبەر کە سایتی گیاڕەنگ دامەزرا، وەک ئێستا سوسیال مێدیا نەبوو کە هەر کەسە و مێدیای خۆی هەبێ. کورد پێویستی بە مێدیای سەربەخۆ هەبوو کە دەنگی خۆی بە کوردستانی‌یەکان بگەیێنێ. هێزە سیاسی‌یەکان ماڵپەڕیان هەبوو بەڵام دەیان بابەت کە لە گەڵ سیاسەتی واندا نەدەگونجا خۆیان لە بڵاو کردنەوەی دەپاراست. بۆیە سایتی گیاڕەنگ توانی ئەم کەلینە پڕ کاتەوە و ببێ بە دەنگی کەسانی بێ لایەن. هەرچەند بەڕێوەبەرانی سایتی گیاڕەنگ خۆیان ئەندامی چالاکی حیزبی دێمۆکڕات بوون بەڵام زۆر بابەتیان بڵاو دەکردەوە کە رەخنەی لە حیزبەکەی وان دەگرت.

سایتی گیاڕەنگ توانیویەتی جێگەی خۆی بکاتەوە و ببێ بە دەنگێک دژی کۆماری ئیسلامی ئیران، بۆیە چەندین جار هێرشی کراوەتە سەر بەڵام بە خۆشیەوە نەیان توانیوە بێدەنگی بکەن.

جێگەی خۆیەتی دەست خۆشیتان لێ بکەم کە توانیوتانە لە ماوەی ٢٠ ساڵدا لە کاری مێدیایی خۆتان بەردەوام بن، هەرچەند لە کاری حیزبی و شەخسی خۆشتان دا زۆر چالاکانە بەشدار بوونە.

بەرێزەوە ساڵە نەڵۆسی. سایتی پێشمەرگەکان