بیست ساڵ هەوڵی نەپساوە و بەردەوام لە راستای خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. عەلی مێهرپەروەر
بیست ساڵ هەوڵی نەپساوە و بەردەوام لە راستای خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. عەلی مێهرپەروەر
برای بەرێز کاک حەمەڕەسووڵ سڵاو
پیرۆزبایی۲٠ ساڵی تەمەنی گیارەنگ کە بەرهەمی بیست ساڵ هەوڵ و تیکۆشانی هاوژینی بەرێزت و ئێوەی هێژایە ئەکەم.
بیست ساڵ هەوڵی نەپساوە و بەردەوام لە راستای خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەمان ئەویش لەکات و ساتیکی وەهادا کە رێژیمی دژ بە کوردی کۆماری ئیسلامی بە هەموو توانای خۆیەوە تیکۆشاوە دەنگی مافخوازی گەلی خەباتکاری کورد کپ بکاتەوە، گەلێک پربایەخ و جیی رێزلێگرتنە.
تا ئەو رادەیە چاوم لە گیارەنگ کردوە سەرەرای ئەوەی مۆرکی لایەنێکی تایبەتی پێوەیە بەڵام هەوڵی داوە تا بۆی کرابێ دید و روانگەی جیاوازیشی لە دوو توێی سایتەکەدا جێ بکاتەوە کە ئەوە لە کاری میدیاییدا گرینگ و بایەخدارە.
هەر وەک باسم کرد۲٠ ساڵ کارێکی بەردەوام لە هەمانکاتدا کە ئیرادەیەکی بەهێزی دەوی دەبێتە هۆی کۆکردنەوەی ئەزموونێکی زۆر کە بێگومان لە دەوڵەمەند کردنی ناوەرۆک و رواوڵەتی سایتەکە دا کاریگەری بێ ئەملاو ئەو لای دەبێ
گومان لەوە دا نیە کارێکی پوختە و بەپێز لە پرۆسەی ئەزموون و خەت دان دا دێتە کایەوە.
هیوادارم لەو رێگەدا کە بیست ساڵە رێبواریین هەروا جێی متمانە و رەزامەندی خوێنەرانی سایتەکە بن و لە ئەرکە پیرۆزەکەتاندا سەرکەووتر بن.
بە سڵاوی دووبارە
علی مهرپرور