هەڵبژاردنی ناوی گیارەنگ سەمبۆلە بۆ مرۆڤی تێکۆشەر و کۆڵنەدەر. حامید دروودی

هەڵبژاردنی ناوی گیارەنگ سەمبۆلە بۆ مرۆڤی تێکۆشەر و کۆڵنەدەر. حامید دروودی

بیست ساڵەی تێکۆشانتان پیرۆز بێ.

بیست ساڵ تەمەنێکی زۆر کەمە و هەموومان مێژووی ئەو کاتەمان لە بیرە، بەڵام بۆ کەس یان کەسانێک کە شەو و رۆژ لە تێکۆشاندان و ماڵپەڕێکی وەک “گیاڕەنگ” هەڵدەسووڕێنن، شەونخونی و ماندووبوون دەچێژن و شەکەت دەبەن، کاتێکی زۆر دوور و درێژە و کەسێک بە بیڕ و باوەڕێکی بەگوڕ و تینی دەوێ کە کۆڵنەدەرانە و دڵسۆازانە بۆ راپەڕینی تێکۆشن.

هەڵبژاردنی ناوی ماڵپەڕەکەش بە هەمان شێوە سەمبۆلە بۆ مرۆڤی تێکۆشەر و کۆڵنەدەر بۆیە ئەو هەموو ساڵە بەردەوام بووە لە بڵاو کردنەوەی بەرهەمی جۆراوجۆری سیاسی، ئەدەبی، هونەری و جۆراوجۆردا.

دیزان و قەوارەی گیاڕەنگ لە هەمان کاتدا کە سادە دێتە بەرچاو سەنگینی و نرخ‌گرانی خۆی پاراستووە، هەرچەند گۆڕانکاری بەسەردا دێ و تازە و نوێ دەکرێتەوە بەڵام دوورە لە لۆگۆی و بانێری زریق و بریقەدار و جوڵاوە لە جۆری “گیف” کە بینەر ماندوو دەکەن و سرنجی خوێنەر بۆ لای خۆیان رادەکێشن و دووری دەخەنەوە لە بابەتە گرینگەکان کە نووسەر و وەرگێڕ خۆیان پێوە ماندوو کردووە تاکوو بەرهەمیان هێناوە.

لەسەر گیاڕەنگ دەکرێ زۆر زۆر بنووسرێ بەڵام بۆ ساڵڕۆی تەمەنی بیست ساڵەی ئەوەندە بەسە کە رێز و خۆشەویستی خۆم بەرامبەر بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕەکە دەرببڕم و داوای سەرکەوتنی بەردەوامیان بۆ بکەم.

بیست ساڵەت پیرۆز بێ.

حامید دروودی