دوو دەیە کار و ‌تیکۆشانی بێ وچان و شێلگیرانه جێی ستایش و شانازیه. ڕەحیم قادری

دوو دەیە کار و ‌تیکۆشانی بێ وچان و شێلگیرانه جێی ستایش و شانازیه. ڕەحیم قادری

بەرێزان خوشکه شلێر و کاک حه‌مه‌ره‌سووڵ

به بۆنه‌ی ۲۰مین ساڵروژی ماڵپەری گیارەنگ گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان پیشکەش دەکەم.

دوو دەیە کار و ‌تیکۆشانی بێ وچان و شێلگیرانه جێی ستایش و شانازیه.

گیارەنگ بۆ زۆر کەس و به تایبەت بۆ من له دونیای سوشیاڵ میدیا دا توانیویەتی وەک سەرچاوەیەکی جێی باوەر خۆ نیشان بدا و خوێنەرێکی زۆر له دەوری خۆی کۆ بکاته‌وه، ئەو کارەش بێگومان ئاکامی خەبات و ‌تیکوشانی ئێوەی بەرێزه.

به هیوای ساخی و سلامەتیتان و درێژه‌دان به رێبازتان.

مادرید ۱۹ی ئاوریل ۲۰۲۳

ڕەحیم قادری