سڵاو لە خەباتی شار و شاخت. چەکۆ باران
سڵاو لە خەباتی شار و شاخت. چەکۆ باران
شوێن، شارێکی کوردستان، لاوێکی لەسەرپێ شوێن پێی ڕێبوارانی چیای هەڵگرت و بوو بە پێشمەرگە.ڕەنگە هەوای چەک و یا هیوای ڕزگاری گەلێکی لە دڵ دابێ ،یا هەر هەودایەکی باریک بووبێ و بە تەوژمێ بپسێ….. هەر بۆخۆی دەیزانی.
لاوێک بوو بە پێشمەرگە ، شەوان، بزەی برایمجەڵاڵی بۆ هۆمل دەبردەوەو و ڕۆژان، خەندەی گوڵە سوێسنەی لە بەرۆکی کانی شەهیدانی جانداران دەدا.لە مەیدان چۆخە دا چۆخەی دوژمنای دەگرت و پشتی لە حەرزێ دەدان. تۆ بڵێی ئەم هاوڕێیەمان هەر ئاشقی ڕەخت و تفەنگ بوو بێ؟
ئەو لاوە وەرزشوانەی بوو بە پێشمەرگە، هەگبەی پڕ لە نوقڵ و بۆن و کتێب و گۆرانی و سروود بوو. کتێب، بۆ لاوان و نوقڵ، بۆ منداڵان و عەتر بۆ کیژۆڵان و حەیران و سرودیش بۆ هەموان.
کاک حەمە ڕەسووڵ وابوو، چەکی کردە قەڵەم و گیاڕەنگی پشتیوانی کردە ڕۆژنامە و وێستاش هەر پێشمەرگەیە.
سڵاو لە خەباتی شار و شاخت. دەست خۆش لە خۆت و شلێر خانمی هاوڕێت دەکەم کە 20ساڵە گیاڕەنگ لە ناو لانکی ڕۆشەنبیری دا دەلاوێننەوە.
چەکۆ باران