بیرۆکەی دەست بەکار بوونی سایتی گیاڕەنگ وە بیرهێنەرەوەی سەدان داستان و قارەمانەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە. خدر پاکدامان

بیرۆکەی دەست بەکار بوونی سایتی گیاڕەنگ وە بیرهێنەرەوەی سەدان داستان و قارەمانەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.

برای بەڕێزو ئازیز کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی و خوشکی ئازیزم خوشکە شلێر حەسەنپوور سەرەتا بە بۆنەی تێپەڕینی ٢٠ ساڵ بەسەر کارکردنی سایتی گیاڕەنگ دا لە ناخی دڵەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی خۆشەویست و خوێنەرانی دەکەم و هیوادارم ئەم سایتە سەری بە قەت لووتکەی گیاڕەنگ بەرزبێ .

دەست بردن بۆ درووست کردنی سایتێکی وەک سایتی گیاڕەنگ کارێکی ئاسان نیە پشوودرێژی ئێرادەی دەوێ بەڵام بێ گوومان، ئێوەی بەڕێزو ئازیز کە لە سەختترین ساتەوەختەکانی نێو شۆڕش دا له هیچ کەندو کۆسپێک نەکشانەوە و بەگژ هەموو نەهامەتیەکان دا چوونەوە لەو میدانەش دا بە بیرکردنەوەو بەدواداچوون مێژوویەکی دیکەتان بۆ خۆتان خوڵقاند کە جێگای شانازیە بۆ هەموومان و هەر بۆیە بە چاوی ڕێزەوە لە کارەکانتان دەڕوانین و لەبیری ناکەین .

بیرۆکەی دەست بەکار بوونی سایتی گیاڕەنگ وە بیرهێنەرەوەی سەدان داستان و قارەمانەتی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.

سەردەمانێک کە ناوی گیاڕەنگ لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ناوێکی دیارو پڕجۆش وخرۆشی  فیداکاری بەرخۆدان بوو دوای تێپەڕینی ساڵانێک بەسەر ئەم ڕۆژگارە دا گیاڕەنگ جارێکی دیکە لە بوارێکی دیکە دا کەوتەوە خزمەت کردنی گەلە بەش خوراوەکەمان و دەیان بابەت و وتاری جوراوجۆر لە سینگی خۆی دا کۆکرردەوە و بوو بە ئاوێنەیەکی ڕاستەقینەی هەمیشەی و لە هەموو بوارەکاندا خزمەتێکی زۆر بەرچاوی بە دۆزی ڕەوای گەلە کەمان کرد .

هیوادارم گیاڕەنگ هەر بەبەرزی بمێنێتەوە و ئێوەش هەر تەمن درێژ بن بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بکەن

خدر پاکدامان