گیاڕەنگ لە ئاوارەییدا لە دایک بوو، پێی گرت و پێگەیشت. فاڕووق عەبباسی

گیاڕەنگ لە ئاوارەییدا لە دایک بوو، پێی گرت و پێگەیشت. فاڕووق عەبباسی

برای بەڕێزم کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی، سڵاوتان لێ بێ.

خۆشحاڵم کە ئێمەتان بە قابیل زانی لە ۲۰ ساڵەی دامەزرانی ماڵپەڕی (گیاڕەنگ)دا سەرنج و تێبینیی خۆمان دەربڕین.

سەرەتا و بەم بۆنەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆمتان ئاڕاستە دەکەم.

 ماڵپەڕی گیاڕەنگ لە سەردەمێکدا دامەزرا و هاتە مەیدان کە مەیدانی پێگە ئەلکترۆنییە کوردییەکان چۆڵیی پێوە دیار بوو. گیاڕەنگ لە ئاوارەییدا لە دایک بوو، پێی گرت و پێگەیشت، بەڵام زۆر زوو توانیی جێی خۆی بکاتەوە و ئاوڕ وە دوا نەداتەوە.

گیاڕەنگ، ئەگەرچی ڕەنگی ڕەوتێکی سیاسیی تایبەتی پێوە دیارە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش هەمیشە دەرکەی بۆ نووسەرانی کورد، بەتایبەت نووسەرانی هەندەران، ئاوەڵا بووە و، بووە بە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی ڕەنگە جیاوازەکان.

جێگەی دڵخۆشییە کە ماڵپەڕی گیاڕەنگ، پاش ۲۰ ساڵ لە دامەزرانی، هەر وا بەردەوامە و، ئەسپی خۆی لە مەیدانی ماڵپەڕە کوردییەکاندا هەر وا حیلەی دێ.

دووبارە پیرۆزباییتان پێ دەڵێم. بە هیوام بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

فاڕووق عەبباسی