سڵاو و رێز بۆ گیارەنگ و بەرێوەبەرانی گیارەنگ. سیامەند شێخەپوور

سڵاو و رێز بۆ گیارەنگ و بەرێوەبەرانی گیارەنگ. سیامەند شێخەپوور

پێروزە بیست ساڵەی دامەزرانی سایتی گیارەنگ کە رەنگدانەوەی تایبەتی لە سەر بزووتنەوەی کورد و هاورێ و بینەر و خوێنەرانی هەبووە و هەیە. دەستانخوش و هیوادارم هەر سەرکەوتوو بن لەگەل دادە شلیری ئازێز و چاوتان ماچ دەکەم.

بە هۆی سەرقاڵی بە ئەرکی پێشمەرگانە لە چیاکانی کوردستان و سەنگەری خەبات وتێکۆشان بە دژی رژێمی ئێران نەمتوانیوە کە لە کاتی خوێدا ئەم پیرۆزباییە بنێرم. ماڵپەری گیارەنگ هێمای ڕەنگە جیاوازەکانە و هیوادارم کە بە ئازادی لە رۆژهەڵاتی نیشتمان دا وەک جاران بە راستگۆیی و دڵسۆزییەوە کاری ڕاگەیاندنی خۆی بە ئیمکاناتی زیاد و سەردەمیانە درێژە بدات.

سەنگەری مێدیایی و ڕاگەیاندنی گیارەنگتان هەروا پتەو بێ و جارێکی دیکەش پیرۆزباییتان لێدەکەم.

سیامەند شێخەپوور