گیاڕەنگ خۆی لە دڵ و زێهن و ماڵی هەموومان دا کردووتەو. عەمران نیکدووست

گیاڕەنگ خۆی لە دڵ و زێهن و ماڵی هەموومان دا کردووتەو. عەمران نیکدووست

سڵاو لە گیاڕەنگ.

سڵاو لە سەردەشت و کێو و چیاکانی

سڵاو لە کاک حەمەڕەسووڵی زێدە ئازیز و دادە شلێری خۆشەویست

نازانم لە بواری کام محبت و دڵسۆزی و دڵداری ئێوەی خۆشەویستان بۆ گەل و نیشتمان بنووسم هەر ئەوەندە دەزانم گیاڕەنگ سەمەرە و بەهرەی خۆشەویستی و ئاویاری ئێوە ئازیزانە ، گیاڕەنگ خۆی لە دڵ و زێهن و ماڵی هەموومان دا کردووتەو.

و بە محبتی ئێوەی ئازیز بوو کە دەستم بۆ نووسین برد و هەویستم لە چەند بوارێکەوە دا بابەت بنووسم.

ئێستا کە کوردستانی جوانمان لە ڕۆژهەڵات ڕۆژ نییە کە قوتابییەکانی شیمیایی نەکرێت و ڕۆژ نییە کە کوڵبەران و بەڕ ڕەگبار و گوللەبارانی دوژمنانی ئاو و خاکمان نەکەوێت ، ڕۆژ نییە کە ڕۆڵەکانی کوردستان لە سیاچاڵەکان دا ئەشکەنجە نەکرێن و هەواڵی شەهید بوونمان پێ نەگات و ..

لەو نیوە دا جێگایەک کە سەر چاوەی هەواڵ و سەرچاوەی بابەتی زانستی و لە فێر بوون بووە و جێگایەک کە بۆ هۆی ئەوەی من دەست بە نووسین بکەم گیاڕەنگ بووە و هەیە.

بە نۆبەی خۆم پیرۆزبایی بیستەمین ساڵی گیاڕەنگ و هەوڵ و تێکوشانی بێ وەچانی ئێوە خۆشەویستان دەکەم و هیوادارم هەمیشە دڵشاد و دڵخۆش بن و شاشەی گیاڕەنگ پڕ لە مێهر و زانست و هەواڵ بێ.

بە سوپاس و ڕێزەوە

عەمران نیکدووست