گیاڕەنگ هەڤاڵی زۆرن. حوسێن پەیرەوان

گیاڕەنگ هەڤاڵی زۆرن. حوسێن پەیرەوان

پیرۆز بێت، بیستەمین ساڵوەگەڕی هەوڵ و تێکۆشان و چالاکیەکانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ

چیاکانی کوردستان، لە سەرتاسەری مێژوی جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی نەتەوەی کورد، دا خاوەنی مێژویەکی گرنگ و تایبەت بە خۆیانن.

لە هەموو کاتە هەستیارەکاندا، پاڵپشتێکی بەهێز، لانک و هەوارگەی تێکۆشەرانی ڕێگای سەربەستی و بەختەوەری کورد و کوردستان بوون.

لاپەڕەکانی مێژوی بیست ساڵەی، ماڵپەڕی گیاڕەنگ، پڕن لە ئەزمونی بەنرخ، لە بوارەکانی، سیاسی، ئەدەبی، کلتوری، فەرهنەنگی، ڕۆژمێری شەهیدان، و زۆر بابەتی جێگای سرنجی دیکە ، کە بە هەوڵ و تێکۆشانی ڕۆڵەی ڕۆژە سەختەکان کاک حەمە ڕەسوڵ کەریمی و هاوژینی ئەمەکناس و تێکۆشەری، خوشکە شلێر حەسەنپور دامزرا و بێ ڕاوەستان و بەوپەڕی فیداکاری و، ئەمەگناسیەوە، درێژەیان بەو ئەرکە پیرۆزە دا.

باڵاتان وەک باڵای چیاکان دێتە بەرچاومان.

سڵاو لە ئێوەی پێشمەرگە و چیا سەربەرزکانی کوردستان.

لە قوڵایی دڵمەوە، بە بۆنەی بیستەمین ساڵوەگەڕی ماڵپەڕی گیاڕەنگ ، لەباوەشتان دەگرم و ئاواتی ژیانێکی پڕ لە بەختەوەریتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.( کاک حەمە ڕەسوڵ و خوشکە شڵێر).

هەر بژین بە سەربەرزی و سەلامەتی

حوسێن پەیرەوان