بەڕێزان، بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ

بەڕێزان، بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ

لە یادی ٢٠ ساڵەی دامەزرانی ماڵپەڕی گیاڕەنگ گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان لەو ئەرکە پیرۆزە دا بە ئاوات دەخوازین.

بێگومان ڕوون و ئاشکرایە کە ماڵپەری گیارەنگ لە ماوەی ٢٠ ساڵ لە تەمەنی کاری ڕاگەیاندنی خۆێی ئەرکێکی گرینگی لە گەیاندنی هەواڵ زانیاری لە سەر شان بووە،بە چاو خشاندنێک بە ماڵپەرەکە دا دەردەکەوێت کە جوراوجوری بابەتەکان ئەوە دەردەخەن کە گیاڕەنگ سەکۆیەک بووە بۆ دربڕینی دەنگە جیاوازەکان وبە ربڵاو کردنەوەی بابەتە سیاسی و ئابووری کۆمەڵایەتی وئەدەبی و کەلتووریەکان و هەوەها بڵاو کردنەوەی هەواڵ و زانیاری تایبەت بە بەندکراوانی سیاسی توانیویەتی ماڵپەڕەکی دەوڵەمەند بێت بۆ خوێنەران و سەردانیکەرانی ئەو ماڵپەرە خۆشەویستە.

بە ناوی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان لە یادی هەڵگیرساندنی مۆمی ٢٠ ساڵەی تەمەنتان پیرۆزبایتان پێدەڵێین وئاواتەخوازین گیاڕەنگ هەر وەک لە ڕابردوو دا پێگەیەک بووە بۆ گەیاندنی هەواڵ و زانیاری بەکەڵک،بەردەوام بێت لەو ئەرکە پیرۆزە دا.

ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

١٥/٤/٢٠٢٣