بەڕێزان؛ دادە شلێر و کاکە حەمەڕەسووڵی کەریمی

بەڕێزان؛ دادە شلێر و کاکە حەمەڕەسووڵی کەریمی

ڕۆژنامەی ئەلکترۆنی یان سایتی “گیاڕەنگ” وەک میدیایەکی ئاوانگارد و پێشەنگی سەربەخۆی کوردی توانیوەتی لە ماوەی ٢٠ ساڵ کاروچالاکی بێ‌وچان ببێتە پلەتفۆڕمێک بۆ دەنگی کپ‌کراوی گەلی کورد لە خۆرهەڵاتی نیشتمان. ئێوە بەڕێوەبەرانی “گیاڕەنگ” بە پشوودرێژی، کاری بەردەوام و چالاکی‌گەلی جۆراوجۆر خزمەتێکی زۆرتان بە ڕاگەیاندنی ئینتەرنێتی کوردیی کردووە و شایەنی ڕێز لێگرتنن.

بەبۆنەی ٢٠ ساڵەی بەردەوام بوونتان بۆ خزمەت بە دۆزی ڕەوای نەتەوەی کورد، پڕ بەدڵ پیرۆزباییتان پێ دەڵێم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ بە ئاوات دەخوازم.

شاڕۆخ حەسەن‌زادە

بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”

٢٧ی خاکەلێوەی ١٤٠٢ی هەتاوی