بەڕێوەبەرانی ماندونناسی ماڵپەڕی گێاڕەنگ! حەسەن غەمبار

بەڕێوەبەرانی ماندونناسی ماڵپەڕی گێاڕەنگ! حەسەن غەمبار
هاوڕێی تێکۆشەری ڕۆژە سەختەکانی پێشمەرگایەتی کاک حەمەڕەسوڵی کەریمی خۆشەویست و ڕێزدار، هاوکاران و هەڵسوڕێنەرانی دەست و پەنجە پڕ لەبەهەرەی گیاەڕەنگ، لە بەردەوامی و زەحمەتی دائیمیتان لە ئاستی هەڵسوڕاندنی دونیای ڕۆژنامەگەری و گەیاندنی بابەتە سیاسی و کۆمەڵایەتی و زانستی گوزاتنەوەیان بۆ خۆێنەران بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ مایەی ڕێز و پێ زانینە.
خۆشەویستان! زۆر لە جێ خۆیدایە خۆێنەران و نووسەران هۆگرانی خوێنەری زمانی کوردی بە ڕێزو تەقدیرەوە سەیری هەوڵی بەردەوام و تێکۆشانتان بکەن.
وێڕای پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە ماندوویی و زەحمەتەکانتان، بەوهیوایەی ساخ و سەڵامەت و تەمەن درێژ بن و، سەری ڕێز و حورمەت بۆ تاک بەتاکی ئەندامانی بەڕێوەبەری دادەنووێنم.
بەو ئومێدەی بەدرێژەدانی دڵسۆزانەی خۆتان گەرم و گوڕی بەڕاپەڕاندنی ئەرکە پیرۆزەکەتان و بازدان بەسەر تێکڕای کێشەکانی سەر ڕێگاتان، بابەت و نوسراوەکان، زیاتر سرنجڕاکێش و هاندەر خۆێندەوارانی کورد بن، تا لە درێژەی خزمەتەکانتان هەرچی باشترو زیاتر ڕووڵەکانی کورد ڕوو لە ماڵپەڕەکانتان بدەن.
هەر بژین و سەرکەوتوبن.
حەسەن غەمبار