بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. عەلی سوورەچۆمی

بە بۆنەی ٢٠ ساڵەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ. عەلی سوورەچۆمی

بە سڵاو بۆ بەڕێوەبەرانی گیاڕەنگ، کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی، خاتوو شلێری هاوسەری.

وەک پێزانین لە بەرابەر زەحمەت و ماندوو بوونتان لە پێناو نووسین و کاری میدیایی کە لە ڕێگای ماڵپەڕی گیاڕەنگەوە“ خزمەتی گەورەتان بە خوێنەران و دۆزی ڕەوای گەلەکەمان کردووە، دەست خۆشیتان لێ دەکەین و زەحمەتەکانتان بەرز دەنرخێنین.

ڕەنگە ئاوڕ دانەوەیەکی سەر پێی بەس بێت بۆوەی لەوە تێبگەین کە ٢٠ ساڵ لەمەوەبەر چ بۆشاییەکی گەورە لە پانتایی نووسین و گەیاندنی زانیاریدا، هەبووە.

کاری میدیایی گیاڕەنگ، لە بوارە جیاوازەکاندا، کارنامەیەکی پڕشەنگدارە کە بە شاهیدی ئەوانەی سەردانیان کردووە، بۆتە دەروازەیەکی باشی گەیشتن بە زانیاری باوەر پێکراو.

بە دەر لە خزمەتەکانی کە بۆتە متمانەیەکی باش بۆ خوێنەرانی، بەدڵنیایی کەسایەتی و پابەند بوون و ئەتەکێتی دوو پێنووسی بە توانا و شۆڕشگێری خاوەن متمانە لەو مەیدانەدا، دەرفەت و بەستێنێکی دیکە بووە بۆ جێگا و پێگەی ئەو ماڵپەڕە خۆشەویستە.

لە بەربەری ٢٠ ساڵەی ماڵپەڕی گیاڕەنگ دا، جارێکی دیکە دەست خۆشیتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

بەڕێزەوە عەلی سوورەچۆمی