بانگەوازی ناوەندی هاوكاری بۆ پشتیوانی سەراسەری ئێران لە خەڵكی كوردستان
بانگەوازی ناوەندی هاوكاری بۆ پشتیوانی سەراسەری ئێران لە خەڵكی كوردستان
خەڵكی خەباتكاری ئێران
رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان
لە چەند رۆژی رابردوودا و لە درێژەی ناڕەزاییە جەماوەرییەكان لە سەرانسەری ئێران، كۆماری ئیسلامی بەشێوەیەكی بەرچاو سەرجەم شارەكانی كوردستانی میلیتاریزە كردوە و لەسەركوتی خوێناوی خەڵكی ناڕازی هیچ سڵ ناكاتەوە. لەهەموو كوردستان رژیم بە نەهێشتنی ئینترنێت و برق لەچەندین ناوچەو گەڕەكی شارەكان، هێنانی هێزێكی زۆری ئینتزامی و پاسدار و بە تانك و زرێپۆش لە شەقام و مەیدانەكان كەشێكی پڕ لە ترس و دڵەڕاوكێیان لەكورستان دروست كردوە و لە چەندین شار دەستیان داوەتە كوشتاری خەڵكی ئازادیخوازی كورد.
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران داوا لە هەموو خەڵكی خەباتكاری ئێران دەكات بە هەر شێوازێكی گونجاو و بە بەشداریی بەرینی خۆیان لە ناڕەزایی و خۆپیشاندانەكانی سەرشەقام پشتیوانی خۆیان لەخەڵكی خۆڕاگر و خەباتكاری كوردستان رابگەیەنن و یەكگرتوویی و هاوپشتی سەرتاسەری دژی كۆماری ئیسلامی بەهێزتر بكەن.
داوا لە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەكەین بۆ پێشگرتن لە كوشتاری خەڵك لە كوردستان، گوشارەكانی خۆیان بخەنە سەر كۆماری ئیسلامی و پشتیوانی لە خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵكی كورد بكەن.
ژن، ژیان، ئازادی
ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران
29ی خەزەڵوەری 1401 – 20 نۆڤامبری 2022
…………………………………………
فراخوان مرکز همکاری احزاب کردستان ایران: به یاری مردم كردستان بشتابیم
مردم مبارز ایران
سازمانهای حقوق بشر و مجامع بین المللی
در چند روز اخیر و در طی اعتراضات مردمی در همه نقاط ایران، جمهوری اسلامی به طرز چشمگیری همه شهرهای کردستان را میلیتاریزه کرده و از سرکوب خونین معترضان هیچ ابایی ندارد. در همه شهرهای کردستان رژیم با قطع اینترنت و برق در برخی نواحی شهرها، حضور بیشمار نیروهای انتظامی و پاسدار همراه با تانک و زرهپوش در خیابانها و میادین شهرها، فضایی پر از رعب و وحشت را در کردستان ایجاد کرده و به قلع و قمع مردم آزادیخواه در چندین شهر دست زده است.
مرکز همکاری احزاب کردستان ایران از همه مردم مبارز ایران درخواست دارد به هر شکل ممکن و با حضور پرشمار خود در اعتراضات و تظاهرات خیابانی پشتیبانی خود را از مردم نستوه و مبارز کردستان اعلام بدارند و اتحاد و همبستگی سراسری علیه جمهوری اسلامی را تقویت بکنند.
از تمامی سازمانهای حقوق بشری و مجامع بین المللی تقاضا داریم برای جلوگیری از کشتار مردم در کردستان، رژیم جمهوری اسلامی را تحت فشار قرار داده و از مقاومت دلیرانه مردم کُرد پشتیبانی نمایند.
زن، زندگی، آزادی
مرکز همکاری احزاب کردستان ایران
29 آبانماه 1401 – 20 نوامبر 2022